6   کاتژمێر پێش ئێستا 3706 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

ئەمڕۆ، گۆڕەپانی نێودەوڵەتی خێرابوونێکی جموجۆلە سەربازییەکان‌و پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن لەنێوان زلهێزەکاندا بەخۆوە دەبینێت، لە سایەی زیادبوونی گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا، ڕووسیا و چین. بەڵام، شارەزایان جەخت دەکەنەوە کە قسەکردن لەسەر جەنگێکی جیهانیی سێیەم هێشتا زێدەڕۆییە.

لەو چوارچێوەیەدا، سەید غونەیم، پڕۆفیسۆری میوان لەهاوپەیمانیی ناتۆو ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە لەبرۆکسل، ڕوونیکردۆتەوە کە جیاوازییەکی ڕوون هەیە لەنێوان پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن و ئامادەکاری ڕاستەقینە بۆ جەنگ، ئاماژەی بەوەدا کە بەراوردکردنی دۆخی ئێستاو ساڵی 1939 دروست نییە، چونکە جەنگی جیهانی پێویستی بەبوونی دوو هاوپەیمانیی جیهانیی بەرامبەرو ململانێیەک کە لەچەندین پانتایی جوگرافیادا بڵاوببێتەوە، کە لەئێستادا بەردەست نییە.

غونەیم دووپاتیکردۆتەوە کە پەرەسەندنی ئەتۆمی لەنێوان زلهێزەکاندا دێتە چوارچێوەی "نمایشکردنی هێز" نەک ئامادەکاری بۆ جەنگێکی ڕاستەوخۆ، بەتایبەت کە تاقیکردنەوە ئەتۆمییە گەورەکان لەدوای داڕمانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە وەستاون.

هەروەک باسی ڕۆڵی گەشەسەندووی چینی کردووە، ڕوونیکردۆتەوە کە پەکین پێشکەوتنێکی خێرا لەبوارەکانی چەکداریی دەریایی و ئاسمانیی بەدەستدەهێنێت. 

هەروەک دەڵێت: بەپێچەوانەوە، چین مەیلی بۆ چوونە ناو جەنگێکی جیهانی نییە، چونکە ئەگەری بەکارهێنانی هێزی چەکداری بەچوار سیناریۆ دەبێت: شڵەژانێکی ناوخۆیی گەورە، ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی تایوان، دەستدرێژی سەربازی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی، یان یەکگرتنەوەی هەردوو کۆریا.

ئاماژەی بەوەدا کە ستراتیژیی چین زیاتر جەختدەکاتەسەر دوورخستنەوەی مەترسی و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەجیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ.

شارەزاکە ئاماژەی بەجیاوازییەکی گەورە لەنێوان تواناکانی ئەمریکاو چیندا کرد، چونکە واشنتۆن 11 فڕۆکەهەڵگری هەیە لەبەرامبەر تەنها سێ کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ چین، جگە لەباڵادەستیی ئەمریکا لەئەزموونی ئۆپەراسیۆنی و تەکنەلۆجیدا.

 سەبارەت بەڕووسیا، ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، رووسیا پشت بەهاوپەیمانی سنووردار دەبەستێت، وەک ڕێکخراوی ئاسایشی بەکۆمەڵ و تۆڕێکی بەرفراوانی هاوپەیمانی جیهانی نییە، کە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی گشتگیر کەمدەکاتەوە.

غونەیم تیشکی خستۆتەخستەسەر ئەوەی، ڕکابەری نێوان زلهێزەکان دەکرێت لەڕێگەی "تۆپە ڕەنگاوڕەنگەکانەوە" لێی تێبگەین، بەمشێوەیە: شین بۆ هێزە ڕۆژئاوایییەکان، سوور بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان و سەوز بۆ وڵاتانێک وەک کەنداو، میسر، ئوردن و باکووری ئەفریقا، کە هەوڵی پاراستنی هاوسەنگی و نەرمی ستراتیژیی خۆیان دەدەن.

پێیوایە پێشبڕکێی چەکداری ئێستا ڕەنگدانەوەی ڕکابەرییە لەسەر نفوز، سەرچاوەو وزە نەک ئامادەکاری بێت بۆ جەنگێکی جیهانی.

لەکۆتاییدا، شیکارییەکە جەخت لەسەرئەوە دەکاتەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات ململانێی نفوزی ئابووری و ستراتیژییە کە بەرژەوەندییە دوولایەنەکان و دیپلۆماسی کۆنترۆڵی دەکات و پێشەکییەک نییە بۆ جەنگێکی جیهانیی سێیەم، بەڵکو بەردەوامیی یاریی هاوسەنگیی هێزە لەسیستەمی نێودەوڵەتی نوێدا.

  • كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

  • سبەینێ دەنگدانی گشتی لە هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

  • ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • له‌توركیا چى ڕوو ده‌دات؟ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ چییان به‌سه‌ردێت؟

  • سلێمانی: 136 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 18 کورسی دەدەن

  • بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

  • هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕاگه‌یاند

  • بازنەی سلێمانی، دەنگ و كورسیەكان چی بەسەردێت؟

سەرەکی