کۆمپانیای لانازو کۆڕەوی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر
2   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

ناوەندی هەواڵ

له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ دووشه‌ممه‌ 1-12-2025 راگواستنی دانیشتووانی گوندی لاجان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوو ژن و منداڵ و پیاوی  گونده‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه‌ ده‌ربه‌ده‌ر كران و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و به‌ سه‌دان دانیشتووی گونده‌كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ گونده‌كه‌ داوەو تا ئەم کاتەی شەیوش ژمارەیەکی زۆریان لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندی لاجان، دانیشتووانی گوندەکە ناچاربوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن وبەشێکیان  بەرەو شاری هەولێر هاتن و زۆرینەشیان لەسەر شەقامەکان مانەوە.

هەندێک لە دانیشتووانی گوندەکە باسیان لەوەکردووە کە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر ڕێگەیان نەداوە هیچ کەلوپەلێک لەگەڵ خۆیان ببەن، بە پەلە گوندەکەیان چۆڵکردووە.

دانیشتووان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە سەرەتا حکومەت داوای ڕادەستکردنی چەکەکانی لێکردوون و ئەوانیش پابەندبوون، بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکان گوندەکەیان چۆڵکردووە.

مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ڕاگواستنی دانیشتوانی گوندی لاجان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: هێزی حزب بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە بەرانبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان سەنگەرەکانیان تۆکمەتر دەکەنەوە.

مەڵبەندی 3 ی هەولێر دەشڵێت، سێ رۆژە لە گوندی لاجانی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست رۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە رووبەربوونەتەوە، یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە رودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بەم شێوە  لەنێوان  نەبووە  ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرانبەر بەیەك تووبەڕوویی یەکتر ببنەوە.

هاوکات، لە قەزای خەباتی سنوری پارێزگای هەولێر گرژییەکان زیادی کردووە و دانیشتوانی قەزاکە بارەگاکانی پارتی دەسوتێنن.

هەرکییەکانی خەبات رایانگەیاند، تاوان دژی دانیشتوانی گوندی لاجان ئەنجامدراوە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەو سنورە ئەنفالە.

دەشڵێن: چیتر توانای بەرگەگرتنی ئەو هەموو زوڵمەیان نەماوە.

هەرکییەکانی خەبات ئەوەشیان خستەڕوو، دەسەڵات کرێکاریش بۆ گەنجەکانیان بە رەوا نابینێت.

هەرکییەکان رایدەگەیەنن کە بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و داواش لە حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن بەدەنگیانەوە بچن.

هەرکی جەوهەر کوڕی سەرۆک عەشیرەتی هەرکی لە راگەیەندراوێکدا کەبەناوی هەرکییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: ئێمە وەک نەوەی هەرکییەکان بەبارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕین و ناچاردەکرێین زێدی باب و باپیرانمان جێبهێڵین، ئەوەش دژی یاسا و قانونی عیراقییە.

وتیشی: ئێمە تەنها داوای مافەکانی خۆمان و پاراستنمان دەکەین، داواش لە حکومەتی عیراقی دەکەین بە زووی بێنە دەنگ و شەفافانە لێکۆڵینەوە بکرێت، داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ چاودێریکردنی دۆخەکەو دوبارە نەبونەوەی راگواستنی هەرکییەکان، باوەڕیشمان بە یاسا هەیە کەمافەکانمان دەپارێزێت.

لقی دووی پارتی ، لە وەڵامی مەڵبەندی سێی یەکێتیدا دەڵێت، بەرد مەگرنە ماڵی کەس چونکە ماڵتان لە شوشەیە.

حەیدەر هەركی، برای خورشید هەركی، کەسایەتی دیاری هەركییەكان لە قەزای خەبات لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا هەڕەشەی لە هێزە ئەمنیەکان کرد كە گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و دەڵێت، ئەگەر نەكشێنەوە پاڵاوگەی نەوت لە نزیك كەورگۆسك و وێستگەی كارەبا دەتەقێننەوە.

دوای رووداوەكانی گوندی لاجان، كە كەسێكی تێدا شەهید بوو و ژمارەیەكی تر برینداربوون، ئەمڕۆ هێزەکانی پارتی چوونە ناو گوندی لاجان و بە بیانووی چەککردن گوندەکەیان بە خەڵک چۆڵکردووە،گەڕان بەدوای چەك، داوایان لە خەڵك كردووە گوندەكە چۆڵ بكەن.

خەڵكی گوندی لاجان سەربە هۆزی هەركین و دانیشووانی ئەم گوندە دەڵێن، بەهۆی پاڵاوگەی لانازەوە ژینگەی ناوچەكەیان پیست بووەو توشی گرفتی تەندروستی بوون، و هەندێكی تریان داوای هەلی كار دەكەن لە پاڵاوگەكە.
خورشید هەرکی، کەسایەتی دیاری هەرکییەکان ڕایگەیاند، کێشەی گوندی لاجان چارەسەرکراوەو گیراوانی گوندەکە ئازاد دەکرێن و بەشێکیان کاریان پێ دەدرێت.


چی روویدا ؟

رۆژی 29-11-2025  له‌ گوندی لاجانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 كه‌س برینداربوون و یه‌ك كه‌سیش كوژرا.

خۆپیشاندانه‌كه‌ی گوندی لاجان كه‌له‌به‌رده‌م كۆمپانیای لاناز له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به‌ چه‌ك رووبه‌ڕ‌ویان بوونه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گه‌نجێك كوژراو زیاتر له‌ 10 كه‌سیش برینداربوون، هاوكات ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌لایه‌ن له‌شكری گوڵانی پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

  • کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

  • کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە

  • بێ موچه‌یى‌و نائارامیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌وشاره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ داگیركرا

  • هه‌ڵوێستێك له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ هه‌مووانى شۆك كرد

  • بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • شیعه‌كان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیارێك ده‌ده‌ن‌و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ ده‌سه‌ننه‌وه‌

  • 600 ملیار دۆلار پێشوازیى له‌شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كرد

  • سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

  • دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

سەرەکی