شاندی ئیمراڵی
2025-11-24 288 جار خوێنراوەتەوە

کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە

ئیرادە میدیا

کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە و پەرلەمانتارێکی دەم پارتیش نهینی داوایەکی نوینەرانی ئاکەپە و مەهەپەی نەتەوە پەرست ئاشکرا دەکات .

ئەگەر چی بڕیارە کۆنوسی چاوپێکەوتنی ئەمڕۆی ئیمرالی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە نهێنی بمێنێتەوە و وردەکاری قسەکانی ئۆجەلان ئاشکرا نەکرێن بەڵام پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت نوێنەرانی ئاکەپە و مەهەپە نیازی ئەوەیان هەیە داوا لە ئۆجەلان بکەن کە ئامۆژگاری هەسەدە بکات بەوەی چەک دانێن ، بەڵام بەبڕوای ئەو پەرلەمانتارە ئۆجەلان ئەو داوایە قبوڵناکات.

کۆمیسیۆنی یەکگرتووی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی، کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەریدا لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، رۆژی ھەینی 21ی تشرینی دووەمی 2025 کۆبووەوە بە دەنگی 32 ئەندامی کۆمیسیۆنەکە بڕیاری دا،  شاندێک بنێرێت بۆ ئیمرالی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان، ئێستا ئەو شاندە لە ئیمرالین و هەمووان چاوەڕێی دەرەنجامی سەردانەکەن کە ئاخۆ چی لێدەکەوێتەوە .

سەردانی ئەو شاندەی ئەمڕۆ چونە ئیمراڵی، دەزگای سیخوری میت سەرپەرشتی دەکات ، پێش بەریکەوتنی شاندەکە ، فەتی یەلدز کە یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپەیە دوعایەک دەکات و دەڵێت ، خودایە بمانکە کلیلی چارەسەر و دەرگای خراپەمان لە سەر دابخە .

بەڵێ ئەو شاندەی ئێستا لە ئیمرالین هەریەک لە حوسێن ئایمان، یاریدەدری سەرۆکی ئاکپارتی، فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە و گوڵستان کڵچ، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتین و بە نوێنەرایەتی کۆمسیۆنەکە دیدار ئەنجام دەدەن .

بە گوێرەی ڕۆژنامەی گەزەتەسی،کە ڕۆژنامەیەکی نزیک لە دەسەڵاتە جیا لەوەی گواستنەوە و ڕێکارە تەکنیکیەکان دەزگای سیخوڕی میت سەرپەرستی دەکات، هاوکات ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکە دەپارێزێت لە بڵاو کردنەوە بەمەبەستی رێگری کردن لە کاردانەوەی ڕای گشتی، کەلە ڕاستیدا و بە پێی شیکارییە سیاسیەکان ، شرۆڤەکاران وای بۆ دەچن کە شاردنەوەی ووردەکاری چاوپێکەوتنەکە بۆ ڕێگرییە لە دەستێوەردانی دەرەکی، نەک ڕای گشتی تورکیا .

هەرچی پەیوەستە بە داوای نوێنەرانی ئاک پارتی و مەهەپە، سەبارەت بە هەسەدە لە عەبدوڵا ئۆجەلان، سێنان چیفتیۆرەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان ئاشکرای کرد کە پێدەجێت نوێنەرەکانی ئاک پارتی و مەهەپە داوای دانانی چەکی دەستی هەسەدە بخەنە بەردەم عەبدوڵا ئۆجەلان بەڵام ناوبراو بۆخۆیشی رەتی دەکاتەوە کە سەرکردە زیندانی کراوەکەی کورد بچێتە ژێر باری داوایەکی لەو شێوەیە .

بەپێی قسە و شرۆڤەی سەرچاوە ئەمنیەکانی تورکیایە ، ئەوانیش پێیان وایە دوای ئەم چاوپیکەوتنەی ئیمراڵی پێدەچێت گۆڕانکاری لە سوریا ڕووبدات و پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە حکومەتی دیمەشق خێراتر ببن، هاوکات هێزەکانی پەکەکە لەسەر سنورەکانی تورکیا زیاتربکشێنەوە، لەبەرامبەر ئەوانەدا پرسی کورد لە تورکیا و باکوری کوردستان هەنگاوە یاساییەکانی دەستپێبکات ئەوە جیا لە نەرمی نواندنی دەسەڵاتی تورکیا لەبەرامبەر کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە سەرویانەوە سوریا و دواتر باشوری کوردستان کە تورکیا بەشیک لە خاکەکەی داگیر کردووە.

 

  • "ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن"

  • ئاماری سێ رۆژی جەنگ لە ئێران لەنێوان خەڵكی سڤیل و هێزەكانی حكومەت

  • عەلی ڕەزا ئەعرافی لە سێبەری خامنەییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات و چارەنووسێکی نادیار

  • لاریجانی هەڕەشە دەكات؛جگە لە رابەر چەند سەركردەی دیكە لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ئێران كوژراون؟

  • ئێران بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل:ڕێگایەکتان دەستپێکرد کۆتایییەکەی بەدەستتان نابێت

  • بۆچی شەڕ لەنێوان پاكستان و ئەفغانستان سەریهەڵدا؟

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • رۆژنامەیەكی ئەمریكی داواكانی وڵاتەكەی لە ئێران ئاشكرادەكات

  • ئــۆجەلان:بەبێ کورد تورک نابێت و بەبێ تورکیش کورد نابێت

سەرەکی