21   کاتژمێر پێش ئێستا 1312 جار خوێنراوەتەوە

بێ موچه‌یى‌و نائارامیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌وشاره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ داگیركرا

بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنی‌و پێشێلکارییەكان له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیاوه‌، ناڕەزایەتیی جەماوەری لەشارى مەنبەجى داگیركراو سەریهەڵدا، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، "ژماره‌یه‌ك كاسبكارى سوته‌مه‌نى دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژى گولله‌و یه‌كێكیشیان گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

شاری مەنبەج بەهۆی تێکچونی ئاسایش‌و ئەو تاوان‌و پێشێلکارییە بەردەوامانەی لەلایەن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سەر بەحکومەتی سوریاو دڵسۆزانى تورکیاوه‌ ئەنجامدەدرێن، گرژیی‌و نائارامیه‌كى زۆرى جەماوەریی بەخۆیەوە دەبینێت.

مه‌نبه‌ج لەچەند هەفتەی ڕابردودا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی جەماوەری بەخۆیەوە بینی کە دەیان هاوڵاتی مەدەنی ده‌ستگیركراون‌و له‌گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەبیش خه‌ڵكێكى زۆر ئازاردراوه‌ لەلایەن گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیاوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "ئەم ناڕەزایەتییە جەماوەرییانە لەکاتێکدان کە پێشێلکارییەكى زۆرى ئه‌منیى لەلایەن گروپه‌ چەکدارەکانى توركیاوه‌ ئەنجامدراون لەسەرتاسەری شارەکەو گونده‌كانى دەوروبەریشى، بەتایبەتی ئەندامانی فیرقەی 80 کە سەر بەهێزەکانی حکومەتی کاتی سوریان‌و زیاتر خزمه‌تى ئه‌جێنداى توركیا ده‌كه‌ن".

دوێنێ شاری مەنبەج شایەتحاڵی ناڕەزایەتی توڕەیی دەیان هاوڵاتی مەدەنی بوو دوای کوژرانی گەنجێک کە کاری گواستنەوەی سوتەمەنی گازۆیل-ى دەکرد.

دوو ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئەندامانی فیرقەی 80وه‌ تەقەی لێکرا، خۆپیشاندەران ڕژانەسەر شەقامەکان‌و داوای لێپرسینەوەیان لەبەرامبەر ئەوکەسانە کرد کە تێوەگلاون‌و کۆتایی بەپێشێلکارییە ئەمنییەکان بێنن.

لە 19ی ئەم مانگەدا ئەندامانی فیرقەی 80 ڕاستەوخۆ تەقەیان لەژماره‌یه‌ك كاسبكارى گواستنەوەی سووتەمەنی کردو پێنج کەسیان برینداربوون، دواتر یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سه‌ختى برینەکه‌ى گیانی لەدەستدا.

ئەو ناڕەزایەتیانە لەکاتێکدایە کە گرژییەکان‌و حاڵەتی ئاگادارکردنەوەی ئەمنی لەناوشارەکەدا کە لەلایەن "سوپای نیشتمانی" سەر بەتورکیا کۆنترۆڵکراوە، بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئەوکەسانە دێت کە بەشدارن لەبازرگانی‌و گواستنەوەی سووتەمەنی.

لەڕووداوێکی دیکەدا، ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، گەنجێک لەکاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە لادێکانی باکووری دێرحەفەر، بەتەقەی گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سوپای نیشتمانی کوژراوه‌، ئەو ڕووداوە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی خێرایی پێشێلکارییە ئەمنییەکانە لەو ناوچانەی کە لەلایەن گروپه‌ لایەنگرەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکراون.

لەکاتی ناڕەزایەتییەکاندا خۆپیشاندەران لەبەردەم کۆمەڵگەی ئەمنی لەناوەندی شار کۆبوونەتەوە، بارەگایەک کە ئەو گروپانه‌ى بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەواڵگری تورکیا بەکاریاندەهێنن، خۆپیشاندەران خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرابوون لەکوشتنەکان‌و لێپرسینەوە لەبەرپرسان‌و کۆتاییهێنان بەو پێشێلکارییە دووبارەبووانەی کە بەرامبەر بەدانیشتوانی شارەکە ئەنجامدەدرێن.

لەپێشهاتێکی پەیوەندیداردا، سەدان مامۆستا لەمەنبەج‌و لادێکانی دەوروبەری، لەبەردەم بینای پەروەردە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، ئەوان ڕەتکردنەوەی خۆیان دەربڕی لەوەی کە بەسیاسەتی پەراوێزخستن وەسفیانکردووە کە تووشی دەبن، داوای خەرجکردنی مووچەکانیان دەکەن، کە چەند مانگێکە دواکەوتووە.

مەنبەج لەچەند مانگی ڕابردوودا شایەتحاڵی چه‌ندین ناڕەزایی جه‌ماوه‌ریى بووە کە به‌هۆى خراپى خزمەتگوزارییە گشتیەکانه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، بەتایبەتی کەمیی ئاوو کارەبا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه‌، به‌رپرسانى شاره‌كه‌ هیچ وه‌ڵامێكیان به‌خۆپیشانده‌ران نه‌داوه‌ته‌وه‌.

خۆپیشاندەران لافیتەیەکیان بەدەستەوەبووه‌ کە مەنبەجیان بە"شارێکی کارەساتبارو لێقه‌وماو" وەسفکردبوو، داوایاندەکرد حکومەتی سوریا بەپەلە دەستوەردان بکات بۆ چالاککردنەوەی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.

بەشداربووان جەختیان لەوەکردەوە، زۆربەی خزمەتگوزارییەکان پشت بەهەوڵی خۆبەخشی تاکەکەسی دەبەستن، هۆشدارییاندا کە ئەم دەستپێشخەرییانە وه‌ڵامنه‌درێنه‌وه‌، ئه‌وا وه‌ڵامى گه‌ل زۆر توندتر ده‌بێت له‌بێده‌نگى ئه‌وان.

زۆربەی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاو گروپه‌ هاوپەیمانەکانیانەوە کۆنترۆڵکراون لەلادێکانی حەسەکە، بێ یاساییه‌كى زۆرى تێدا بڵاوه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانیش به‌رده‌وامن له‌تاوانه‌كانى (ئەمنی، ئابوری، کوشتن، ڕفاندن‌و دەستبەسەرداگرتنی موڵک‌و بەروبومی کشتوکاڵی) بەشێوەیەکی بەربڵاو.

مانگى 12ى ساڵى 2024 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌شارى مه‌نبه‌ج كشانه‌وه‌و به‌ره‌كانى دیكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانیان له‌په‌لاماره‌كانى توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان پاراست.

  • کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە

  • بێ موچه‌یى‌و نائارامیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌وشاره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ داگیركرا

  • هه‌ڵوێستێك له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ هه‌مووانى شۆك كرد

  • بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • شیعه‌كان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیارێك ده‌ده‌ن‌و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ ده‌سه‌ننه‌وه‌

  • 600 ملیار دۆلار پێشوازیى له‌شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كرد

  • سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

  • دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

سەرەکی