1     کاتژمێر پێش ئێستا 4203 جار خوێنراوەتەوە

سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

سەرۆک وەزیرانی عێراق فه‌رمانیكرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی‌و لێپرسینەوە لەوکەسانەی کە بەرپرسیارن لەدانانی هه‌ریه‌ك له‌حزبوڵڵای لوبنان‌و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لیستی تیرۆردا، دوای ئەوەی ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محەمەد شیاع سودانی فه‌رمانیكردوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتی‌و لێپرسینەوە لەوکەسانەی کە بەرپرسیارن لەهەڵەکانی بڕیاری ژمارە (61ی ساڵی 2025)ی لیژنەی بلۆككردنی سامانی تیرۆریستان کە لەڕۆژنامەی وه‌قائیقی عێراقی ژمارەی ژمارە (4848) لە17ی تشرینی دوەمی 2025دا بڵاوکرایەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "حکومەت دوپاتیدەکاتەوە کە هەڵوێستە سیاسی‌و مرۆییەکانی سەبارەت بەدەستدرێژی دژی گەلەکەمان لەلوبنان‌و فەڵەستین هەڵوێستی پرەنسیپین، نەک ملکەچی مانۆڕی سیاسی، ئەو هەڵوێستانە گوزارشت لەئیرادەی گەلی عێراق دەکات".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "هیچ تاکێکی هەلپەرست‌و ئیفلاس ناتوانێت لەهەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق بشێوێنێت، کە بەبەردەوامی پابەندبونی بێوچانی خۆی بەمافە مێژوییەکانی خاوەن مافەکانی ئەو زەوییە نیشانداوەو لەگەڵیان وەستاوه‌و داگیرکاریی‌و دەستدرێژیی‌و جینۆسایدو ئاوارەکردنی زۆرەملێ‌و هەموو ئەو کردەوە دەستدرێژییانە ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەردا بێدەنگ بووە".

لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان لەبانكی ناوه‌ندی عێراق پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قائیق باسی له‌وه‌كردووه‌، "ئاماژە بەبڕیاری لیژنەی سڕکردنی سامانی تیرۆریستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 لیستێک لەڕۆژنامەی فەرمی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە بریتی بووە لەسڕکردنی پارەو سەروەت‌و سامانی لیستی ئەو لایەن‌و کەسانەی پەیوەندییان بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەیە، له‌وانه‌ داعش‌و قاعیدە بونیان هه‌یه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپشتبەستن بەداواکارییەکی دەوڵەتی مالیزیاو بەپێی بڕیارنامەی 1373ی ساڵی 2001ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەو لیستە ئاماژەی بەژمارەیەک لایەن‌و قەوارە كردبوو کە پەیوەندییان بەهیچ چالاکیەکی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.

ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیقی عێراقی له‌نوێترین ژماره‌یدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد، كه‌ حکومەتی عێراق هه‌ریه‌كه‌ له‌بزوتنەوەی حوسی لەیەمەن‌و حزبوڵڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند، ئەوەش بەپشتبەستن بەبڕیارەکانی لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان لەسکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ناسینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر لیستی تیرۆر له‌ئاستی جیهانیدا.

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

  • ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ‌و به‌بارزانى ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌ى وتوتانه‌ قبوڵى ناكه‌ین

  • شیعه‌كان‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ ئه‌ده‌بى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ساڤایا

  • دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

  • کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

  • کۆنوسی کۆبونەوەکەی ئەمرۆی ئیمرالی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەمێنێتەوە

  • بێ موچه‌یى‌و نائارامیه‌كى گه‌وره‌ ڕوو له‌وشاره‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن توركیاو گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ داگیركرا

سەرەکی