موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)
2026-01-20 234 جار خوێنراوەتەوە

قەرەیلان: بە هەر نرخێک بێت رۆژئاوای کوردستان بەتەنها جێناهێڵین

ئیرادە میدیا

موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، کە رۆژئاوای کوردستان مێژوویەکی پڕ لە بەرخۆدانی بێوێنەی تۆمار کردووە و جەختی کردەوە کە لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک بەتەنها جێیان ناهێڵن، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەک گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی، ئامادەن هەر باجێک بدەن لەپێناو پاراستنی خاک و ئیرادەی رۆژئاوای کوردستاندا.

موراد قەرەیلان لە پەیامێکدا ئاماژەی بە گەورەیی خەباتی گەلی کورد لە رۆژئاوا کرد و وتی: "بەرخۆدانی رۆژئاوا وانەی زۆری فێری ئێمە کرد، ئەوان بە رۆحێکی فیداکارانە بەرگرییان لە خۆیان کرد، ئێستاش ئەرکی ئێمەیە کە لە تەنیشتیان بوەستین و باجەکەی هەر شتێک بێت پاشەکشە ناکەین."

فەرماندەی گشتی هەپەگە باسی لەوەش کرد، ئەو پەلامارانەی دەکرێنە سەر رۆژئاوای کوردستان، تەنها ناوچەیەکی دیاریکراو ناگرێتەوە، بەڵکو ئامانج لێی لێدانە لە هەموو گەلی کورد. وتیشی: "لە ئێستادا کە ناوچەکە بەرەو دیزاینکردنەوەی نوێ دەچێت، هێزە دەسەڵاتدارەکان نایانەوێت گەلی کورد ببێتە خاوەن پێگە و ئیرادەی سەربەخۆی خۆی، بۆیە هەوڵی پەراوێزخستنی کورد دەدەن."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قەرەیلان داوای لە تەواوی گەلی کورد کرد کە لە بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییانەدا یەکگرتوو بن و بەرخۆدان بکەن. دوپاتیشی کردەوە، ئەوەی لەسەر شانی ئەوان بێت وەک هێزە پارێزەرەکان و وەک تەڤگەری ئازادی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا، بە بێ دوودڵی ئەنجامی دەدەن.

کلیک بکە بۆ بینینی وتەکانی موراد قەرەیلان

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی