2026-01-22 505 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر رۆژئاوای کوردستان بێدەنگە؟

ئیرادە میدیا

زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزەکانی شەرع و تاقم و گروپە تیرۆریستییەکان  هێرشیان کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان و مەترسی لەسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە نەکردووە،نووسەری کتێبی "دوای خەلافەت"یش هۆشداری دەدات"دەڵێت، ئەمە هەواڵێکی خراپە بۆ کورد و یارمەتی سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات".

بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک چۆڵ دیارە و هیچ وڵاتێکی ئەندام داوای کۆبوونەوەی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کورد لە سووریا نەکردووە، محەممەد ساڵح، لێکۆڵەری باڵا لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوە ئاماژە بە مەترسییەکانی سەر کورد دەکات و دەڵێت، بێدەنگیی جیهان جێگەی نیگەرانییە. 

هاوکات، فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە روداوی راگەیاندووە: "سکرتێری گشتی رایگەیاندووە کە پاراستنی خەڵکی سڤیل دەبێت وەک کارێکی لەپێشینە بمێنێتەوە، هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتییەکی روونیان لەسەرە بۆ دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە دەبنە هۆی مەترسی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی یان تووندکردنی ئاڵۆزییەکان".

سەبارەت بەوەی بۆچی هیچ وڵاتێک داوای کۆبوونەوەی نەکردووە، فەرحان حەق دەڵێت: "ئەنجوومەنی ئاسایش چەندین جار کاری لەسەر بارودۆخی سووریا کردووە، ئەوە پەیوەستە بە خۆیانەوە کە بڕیار بدەن چی دیکە دەکەن سەبارەت بە بارودۆخی بەشی باکوور".

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵن کڵارک، نووسەری کتێبی "دوای خەلافەت" هۆشداری لە دەرەنجامەکان دەدات و دەڵێت: "بەبێ زیادەڕەوی، ئەمە ئەگەرێکی راستەقینەی هەیە بۆ یارمەتیدانی سەرهەڵدانەوەی داعش ،ئەگەر داعش بتوانێت سەرکەوتنێکی پڕۆپاگەندەیی بەدەستبهێنێت و هێزی مرۆیی خۆشی بەهێز بکات، ئەوە هەواڵێکی خراپە بۆ سووریا، بۆ گەلی کورد و بۆ تەواوی ناوچەکە".

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەتی لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزەو بۆ  هێرشکردنە سەر ڕەفەح ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگی لەسەر ڕەشنووسێکدا ، کە لە ڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا هاتبوو، دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت".

تێیدا ئەنجوومەنی ئاسایش "دەستبەجێ داوای ئاگربەستێکی کرد کە هەموو لایەنەکان ڕێزی لێبگرن، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکانی کرد  ڕاشیگەیاند، دەبێت سەرجەم لایەنەکانیش  پابەندی ئەرکەکانیان بن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هەموو ئەو کەسانەی دەستبەسەریان دەکەن".


  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی