2026-01-22 635 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا و چەتە و تیرۆرست و سوپای جۆلانی، پیاوە بەناو موسوڵمانەکە واز لە کورد ناهێنن

ئیرادە میدیا

 ئەوان چاویان لە ڕشتنی خوێنە و دەیانەوێت ئیسرائیل چیکرد لە غەززە ئەوان بەسەر کوردا، بیهێننەوە، هێز و ئیمام مەهدیەکەی هەندێک مەلا و بانگخوازی کورد ئێستا کۆبانێیان گەمارۆداوە ، پێدەچێت کۆمەڵکوژی و تەختکردنی ئەو شارە  لە ئان و ساتتدا بێت.

تورکیا و چەتە و تیرۆرستەکانیان ، سوپای عەرەبی سوریا و گروپە تیرۆرستیەکانی سەربە ئەحمەد شەرع واز لە کورد ناهێنن ، ئەوان لە ژێر ناوی اللە اکبردا و لەژێر فەتوا و وشەی فەتحدا گەمارۆی رۆژئاوای کوردستانیان داوە، لە ئێستادا گەورەترین گەمارۆ لەسەر کۆبانێیە، گەمارۆی توندی سەر ئەو شارەی  بووە ڕەمزی بەگژدا چوونەوەی تیرۆر، پیمان دەڵێت کە پێدەچێت جیهان ، لەسەرویانەوە ئەمریکا و تورکیا بۆخۆیان تیرۆر و کۆمەڵکوژی بکەنەوە.

بەڵێ؛ دوای 20 هەزار شەهید و 25 هەزار بریندار دواجار مرۆڤایەتی ماسکە درۆینەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان فڕێدایەوە و خۆیان ووتەنی چیتر بەرژەوەندیەکانیان لای جۆلانی ، پیاوە بەناو موسوڵمانەکەیە ، ئەو پیاوەی هەندیک پێیان وابوو ئیمامی مەهدیە و هاتووە ئیسرائیل لەناو بەرێت و ئیسلام سەربخات . هەمان ئەو پیاوەی هەندێک دەیانووت پەیوەندیمان هەیە و پیاوی خوادایە!

 لە دوای کۆتایی پێهێنای کۆبوونەوەکەی 4ی مانگ کە تورکیا ڕێگەی پێنەدا،  بڕیاری هێرشکردنە سەر کورد لە ڕۆژئاوا درا ، چەتە و تیرۆرست و گروپەکانی تورکیا لە لایەک و هێزی سوپای عەرەبی سوریا، بە بەڵێی ئەمریکا ،، هێرشیکی درندانەیان کرد سەر ڕۆژئاوای کوردستان ، لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی کە هێرش کرایە سەر کوردان ، بە واژۆی وڵاتانی بەناو دیموکراتی و پاریزەرانی مافی مرۆڤ ، دەیان و سەدان گەنج و ژن و پیاوی کورد کوژران و سەریان لە لاشەیان لێکرایەوە.

ئێستا کە چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە لە هێرشەکان ، کۆبانێ جارێکی دیکە لەبەردەم مەترسی و کۆمەڵکوژیدایە ، شەوی ڕابردوو دوای گەمارۆدانی لە هەر چوار لاوە، ئاو ، ئینتەرنێت و کارەبا لە شارۆچکەکە بڕدارا، ئێستا ئەو شارۆچکەیەی بووە ڕەمزی بەرخودانی کورد و پاراستنی مرۆڤایەتی، هەمان ئەو مرۆڤایەتییە درۆینە بۆخۆی گەمارۆی داوە .کە پێدەچێت نیاز و مەبەستێک هەبێت بەتەواوی تەخت بکرێت و گەورەترین کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجام بدرێت .

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی