2026-01-22 1132 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

ئیرادە میدیا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاندووە کە پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعشی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بۆ عێراق دەستپێکردووە. هەنگاوەکە دوای هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان دێت بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر قەڵەم ڕەوی هەسەدادا بوون، بە ئاگاداری ئەمریکا و پاوپستی ڕاسەوخۆی تورکیا . دوای گۆڕانکارییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی سووریا و کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دێت لە چەند ناوچەیەک.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوەدەکەن لە یەکەم قۆناغدا 150چەکداری داعش لە زیندانێکی پارێزگای حەسەکەوە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو خاکی عێراق و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی ئەو زیندانییانەی دەگوازرێنەوە بگاتە ٧,٠٠٠ کەس لە ئایندەیەکی نزیکدا .

عێراق بە ناچاری بۆمبە تەوقیت کراوەکەی قبوڵکرد


هەنگاوەکە بۆ عێراق مەترسیدارە، ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئەو چەکدارانە لە زیندانی پارێزراودا دەمێننەوە و ڕێگری بکات لە هەر هەوڵێکی هەڵاتن کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، بەڵام هەروەک بەرپرسانی عێراق باسیان لێوە کردووە ئەوان بە ناچاری پرۆسەکەیان قبوڵکردووە بە هاوبەشی پێکردنی هاوبەشە هەرێمییەکان.

بڕیاری وەرگرتنی ئەم تیرۆریستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، سەرباری لیکدانەوە لە مەترسیەکانی تەنیا یەک هۆکاری نییە، بەڵکو کۆمەڵێک پاڵنەری ئەمنی، سیاسی و نێودەوڵەتی لە پشتە لەوانە 

1. ترسی گەورەتر: "ڕاکردن یان ئازادکردن"

گەورەترین مەترسی بۆ عێراق ئەوە بوو کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا و کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەم زیندانیانە یان ڕابکەن یان لەلایەن حکومەتی سووریاوە وەک کارتی فشار دژی عێراق بەکاربهێنرێن. عێراق پێی باشترە ئەم مەترسییانە لەژێر چاودێری و زیندانەکانی خۆیدا بن، نەک بە ئازادی لەسەر سنوورەکان بسوڕێنەوە.

2. بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی

ڕەگەزنامەی عێراقی: زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە هاوڵاتی عێراقین. بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، عێراق پابەندە بە وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانی خۆی.

فشاری ئەمریکا: گواستنەوەکە بە ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا (CENTCOM) بووە. ئەمریکا دەیەوێت ئەم دۆسێیە لە سووریا دابخات و عێراقیش وەک هاوبەشێکی سەرەکی دەبینێت کە توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو زیندانیانەی هەیە.

3. نیشاندانی هێز و سەروەری

حکومەتی عێراق و فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان دەیانەوێت پەیامێک بدەن کە: "عێراقی 2026وەک عێراقی 2014 نییە"، ئەوان دەڵێن هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە دەتوانن ئاسایشی زیندانەکان بپارێزن و ڕێگری بکەن لە هەر جۆرە هەڵاتنێک.

4. سزادانی توند لە ناوخۆ

لە عێراق یاسای دژە تیرۆر زۆر توندە و زۆربەی ئەم چەکدارانە ڕووبەڕووی سێدارە یان زیندانی هەتاهەتایی دەبنەوە. بەغدا پێی وایە بەمە دەتوانێت بۆ هەمیشە کۆتایی بەو سەرچاوە مەترسیدارانە بهێنێت، لەکاتێکدا لە سووریا چارەنووسیان نادیار بوو.

بۆچی عێراق و هاوڵاتیانی دەبێت بترسن؟

لە نێو شەقامی عێراقیشدا هەنگاوەکە و ڕازی بوونی وەرگرتنی ئەو چەکدارە زیندانیکراوانە وەک بۆمبێکی تەوقیت کراو بۆ سەر ئاسایشی عێراق و دەسەڵاتی شیعە لێکدەدرێتەوە، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئەو چەکدارانە لە زیندانی پارێزراودا دەمێننەوە . بە واتایەکی دیکە جارێ متمانەی بە شەرع و هێز و گروپەکانی ناو سوریا نییە.

دەسەڵاتی شیعە کە حکومەتی عێراق ئاراستە دەکات لە عێراق  پێیان وایە، ئەوان لە نێوان دوو بژاردەی خراپدا بوون ، بەڵام دواجار خراپەکەیان هەڵبژاردووە بەوەی زیندانیەکان لە لەژێر چاودێری خۆیاندابن باشترە لەوەی لە سووریاوە بە نایاسایی دزە بکەنەوە ناو خاکی عێراق ، یان ڕۆژێک جۆلانی و هێز و گروپە جیاوازەکان بەو چەکدارانە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق بکەن، ئەگەر چی قبوڵکردنی هەنگاوەکەی ئەمریکا لە هێنانی چەکدارە تریرۆستەکان هیچ لەو مەترسییە کەمناکاتەوە کە ئەمریکا ڕۆژێک هەمان ئەو چەکدارانە بەربداتە گیانی شیعە و دەسەڵێت و میلیشیا جۆربەجۆرەکانی نزیک لە ئێران بەڵام لە ناو خاکی عێراقدا.

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی