عوسمانی حاجی مەحمود
2026-01-24 1458 جار خوێنراوەتەوە

عوسمانی حاجی مەحمود بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی کورد لە هیچ پارچەیەک لە دۆخێکی سەقامگیردا نییە

ئیرادە میدیا

سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، عوسمانی حاجی مەحمود، لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایدەگەیەنێت؛ کە دۆخی ناوچەکە وانەیەکی نوێی فێرکردین و سەلماندی کە گەلی کورد لە هیچ پارچەیەکی ئەم نیشتمانەدا لە تەناهی و سەقامگیریدا نییە.

عوسمانی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو کارەسات و هێرشانەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کرانە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، نیشانەی ئەوەن عەقڵییەتی سڕینەوەی کورد لای ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە وەک خۆی ماوە و هەر کاتێک هەلیان بۆ بڕەخسێت، لە تێکدانی قەوارەی کورد سڵ ناکەنەوە.

دەشڵێت: "ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێت، مەترسی و ئەگەری هەیە لە هەر پارچەیەکی دیکەی ئەم نیشتمانە دووبارە بێتەوە."


عوسمانی حاجی مەحمود، ستایشی ئیرادەی جەماوەری کردووە و ڕایگەیاندووە، کە یەکگرتوویی کوردان لە هەموو پارچەکان و لە هەندەران، پەیامێکی شوکهێنەر بوو بۆ دەستەبژێری سیاسی و حوکمڕان. ئەو پێی وایە هەرچەندە خەڵک بەهۆی "خواروخێچی، گەندەڵی، قۆرخکاری و بێباکی" دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ماندوو و بێزارن، بەڵام کاتێک پرسی نەتەوەیی دێتە پێش، دەسەلمێنن کە هێشتا زیندوون و ئامادەی فیداکارین.


عوسمانی حاجی مەحمود ڕەخنەی توند ئاڕاستەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و هۆشدارییان دەداتێ: "پێویستە هەڵوێستێکی جدی و سەرڕاستانە بگرنەبەر و ئاوڕێکی بەرپرسیارانە لە دۆخی کوردستان بدەنەوە." داواشیکرد تا کار لە کار نەترازاوە، بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوون بە بنەما نیشتمانییەکان و بەرژەوەندیی باڵای گەل بخەنە سەروو هەموو شتێکەوە.


لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عوسمانی حاجی مەحمود جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە جیهانی بەرژەوەندییەکاندا، تەنها گەرەنتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان بریتین لە؛ یەکتر قبوڵکردن و یەکڕیزی نەتەوەیی و پاراستنی سەروەری هەرێم و گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و داپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی سەروەتی گشتی و تێگەیشتنی دروست بۆ هاوکێشە جیهانی و هەرێمییەکان.

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی