2   کاتژمێر پێش ئێستا 148 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: ئەوانەی هەژماری منیان نییە موچەکانیان ڕادەگرین

ئیرادە میدیا

وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەو کەسانەی کارتی هەژماری منیان نییە موچەی ئەم مانگەیان ڕادەگرێت و تا ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە پڕۆژەکەدا بەشدارن.

ئیرادە میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان دەڵێت ئەوانەی هەژماری منیان نییە موچەیان ڕادەگیرێت و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی:

وەزیری دارایی  و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من کۆبووەوە

ڕۆژی دوو شەممە ( 26 ی کانوونی دووەمی2026 )  ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

لەکۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و چارەسەری ئەو گرفتانەی لە بانکەکان دروست بوون.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لەیەک ملیۆن فەرمانبەر و مووچەخۆر و سوودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و بۆ مووچەی ئەم مانگە نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر  جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی دارایی کرایەوە بۆ ڕاگرتنی مووچەی مانگی یەکی ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە یاخود کارتی بانکییان تەواو بووە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

هەر لە كۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ڕێكاری  پێویست لە گەڵ ئەو بانکانە بگیرێتەبەر کە لە مانگەکانی ڕابردوو کێشەی نەبوونی سەنتەری پەیوەندی و درەنگ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و کەمی ئامێریان  ( ATM هەیە و هۆشداری توندیان پێ بدرێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەو کێشانە.

هاوکات پرسی کێشەکانی بانکی بازرگانی عێراقی ( TBI ) یەکێکی تر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بانکە چەندین کێشەی هەبووە لەوانە کێشەی تەکنیکی بەردەوام و دانەنانی ئامێری ڕاکێشانی پارە لە قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان و نەبوونی سەنتەری پەیوەندیکردن و کەمی ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەنتەری پارێزگاکان و درەنگ پڕکردنەوەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، بەو هۆیەوە بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانکە ناوی خۆیان تۆمار کردبوو لە ئێستادا بەشێوەی ئارەزومەندانە دەگوازرێنەوە سەر بانکی دڵخوازی دووەمی خۆیان و ئیجرائاتی پێویستیش لەگەڵ بانکی ناوبراو دەکرێت ، هەر بانکێکیش توشی سزا و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکان ببێتەوە لە پڕۆژەکە دور دەخرێتەوە، ئەم هەنگاوانەش هەر بانکێک دەگرێتەوە کە پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان و نەتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە مووچەخۆران بکات.       

لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی تۆمارکردنی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پڕۆژەی هەژماری من ، کە لەکۆی 455 هەزار سوودمەند تا ئێستا 438 هەزاریان زانیارییەکانیان وەرگیراوە و زیاتر لە 354هەزار کەسیشیان لە پڕۆژەکە تۆمار کراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەمیان تۆمار دەکرێن.

هەروەک ئاماژە بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ جوتیاران کرا کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەکە دەستی پێکردووە بە ئامانجی ئەوەی سەرجەم جوتیاران ببنە خاوەن هەژماری بانکی و شایستەی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە ڕێی کارتی بانکییەوە وەربگرن.

  • وەزارەتی دارایی: ئەوانەی هەژماری منیان نییە موچەکانیان ڕادەگرین

  • بایدەمیر: داگیرکەران بە درێژایی بوونیان دژایەتی ئێمەی کوردیان کردوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان

  • عوسمانی حاجی مەحمود بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی کورد لە هیچ پارچەیەک لە دۆخێکی سەقامگیردا نییە

  • تەواوی دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکرایەوە

  • سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

  • تورکیا و چەتە و تیرۆرست و سوپای جۆلانی، پیاوە بەناو موسوڵمانەکە واز لە کورد ناهێنن

  • بۆچی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر رۆژئاوای کوردستان بێدەنگە؟

  • قەرەیلان: بە هەر نرخێک بێت رۆژئاوای کوردستان بەتەنها جێناهێڵین

  • لە جەزائیرەوە بۆ پیرمام؛ مێژووی چاوپۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی کوردان

سەرەکی