2026-01-28 604 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا حەوت مەرج بۆ عێراق دادەنێت

ئیرادە میدیا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا حەوت مەرج بۆ عیراق دادەنێت بۆ ئەوەی لە ژێر هەژموونی ئێران دەربازی بێت و جەختیش دەکاتەوە کە “زۆر گرنگە سەرکردەکانی عێراق هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە".

جۆو ویڵسۆن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، خۆشحاڵم بە پشتگیریکردنی هەوڵە ناوازەکانی سەرۆک دۆناڵد تڕەمپ و نێردەی تایبەت مارک سەڤایا سەبارەت بە عێراق، و کارکردن دەست لەناو دەست لەگەڵ هەردوولا بۆ ئەوەی "عێراق جارێکی تر مەزن بکەینەوە" و عێراق لە دەست ئێران ڕزگار بکەین.

ویڵسن لە پەیامێکدا لەتۆڕی ئێکس  نووسیویەتی: "زۆر گرنگە سەرکردەکانی عێراق هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە نەکەنەوە بە هەڵە تێگەیشتن لە هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک ئەوەی ناڕوون بێت یان جێگەی دانوستان بێت".

دەشڵێت:لە سەردەمی سەرۆک ترەمپ دا، هەڵوێستی ئەمریکا ڕوون و بێ دوودڵییە؛ چیتر چاوپۆشی لە هەژموونی ئێران لە عێراقدا ناکرێت و ئەو سەردەمەی کە لایەنی دەرەکی سەرۆک وەزیرانیان بەسەر عێراقدا دەسەپاند کۆتایی هات".

جەختدەکاتەوە،پێویستە سەرۆک وەزیران و حکومەتی نوێ تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق بکەن.

نەریتی قوربانیکردن بە سەروەری و سەقامگیری و سامانی عێراق بۆ خزمەتکردنی ئەجێندا دەرەکییەکان کۆتایی پێهاتووە
".

ویڵسۆن دەڵێت، هەر حکومەتێکی نوێی عێراق دەبێت عێراق و گەلەکەی بخاتە پێش هەموو شتێکەوە، ئەویش لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانەی خوارەوە:

1- هەموو گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ماوەی شەش بۆ دوانزە مانگدا هەڵوەشێنرێنەوە.

2- ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و سیستەماتیک لە سەرانسەری عێراقدا بەبێ هیچ جیاکارییەک.

3- دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دادوەریی بەڕاستی سەربەخۆ کە نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ لایەن و فراکسیۆنێکی سیاسییەوە و تەنها خزمەت بە سەروەری یاسا بکات و هەرگیز وەک چەکێکی سیاسی بەکارنەهێنرێت.

4- بڕینی هەژموونی ئێران لە کاروباری عێراقدا و دوورخستنەوەی هەموو ڕاوێژکار و بریکار و ئەندامانی سەر بە ئێران لە دامودەزگاکانی عێراق.

5- پێناسەکردن و دامەزراوەیی کردنی ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەژێر چەتری هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەزگا ئەمنییە فەرمییەکاندا، بە شێوەیەک کە فەرماندەیی و کۆنترۆڵ یەکگرتوو بێت و هیچ پێکهاتەیەکی هاوتەریب یان بێ کۆنترۆڵ نەمێنێت.

6- دەبێت هەموو ئەندامانی کابینەی حکومەت کەسانی لێهاتوو و پیشەیی بن و دڵسۆزییان بۆ دەوڵەت بێت نەک بۆ حیزب و کوتلە و کەسایەتییەکان.

7- پابەندبوون بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی ئابووری و ئەمنیی بەهێز و ستراتیژی و درێژخایەن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن، مارک ساڤایا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە یارمەتیدانی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری و سەقامگیری و هێزی نیشتمانییەکەیی و  ئیتر هەژموونی ئێران لە عێراقدا نامێنێت.

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی