2026-01-28 610 جار خوێنراوەتەوە

له‌ كوردستان خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەینی کۆدەنگی کوردان

ئیرادە میدیا

ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م هه‌ینیه‌مان ناوناوه‌ (هەینی کۆدەنگی کوردان)"، ده‌شڵێت، "بڕیارمانداوه‌ بۆ پشتیوانیى ڕۆژئاوا ئه‌م هه‌ینیه‌ به‌ملیۆنان خه‌ڵك له‌شاره‌كانى خۆیان بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و جارێكى دیكه‌ پشتیوانیه‌كانیان بۆ ڕۆژئاوا نیشانبده‌نه‌وه‌".

 ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاونیشمانیان له‌هه‌رێمى كوردستان كردو ڕایگه‌یاند، "ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو، خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ناوى (هەینی کۆدەنگی کوردان) له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ بڕیارماندا خۆپیشاندانى به‌رفراوان به‌ڕێوه‌نه‌چێت‌و له‌برى ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكى هونه‌ریى‌و وه‌رزشى‌و جۆراوجۆرى دیكه‌ بۆ پشتیوانى ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ تاوه‌كو هه‌ینى داهاتوو، گه‌وره‌و بچوك له‌ماڵه‌كان بێینه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌یه‌كده‌نگ هاواربكه‌ین‌و ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌ بۆ پشتیوانى ڕۆژئاواى نیشتمان".

ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه‌، "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ڕۆژى هه‌ینى كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌شارى سلێمانى‌و له‌هه‌ولێرو شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، (هەینی کۆدەنگی کوردان) به‌ڕێوه‌بچێت‌و بڕیاروایه‌ به‌ملیۆنان هاونیشتمانى بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان".

هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ سوپاسى هاوڵاتیان ده‌كات بۆ نیشاندانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى‌و به‌گژداچونه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامارێك دژى كوردانى ڕۆژئاوا، داواشیكرد به‌هه‌مان گوڕوتینى ڕۆژانى ڕابردوو، هاونیشتمانیان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌شداریى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌شاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

  • ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە

  • ​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

سەرەکی