2   کاتژمێر پێش ئێستا 325 جار خوێنراوەتەوە

"سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

ئیرادە میدیا

لە دوای ساڵی 2011 و دەرکەوتنی یەکەم چەخماخەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سوریا، کورد توانی ببێتە هەوێنی گۆڕانکاری ڕیشەی و لاوازکردنی رژێمی بەشار ئەسەد و سەرەنجام کەوتنی، کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەساڵی 2015 هەستا بە بونیادنان و دروستکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە " ، بێگومان ئەمریکا پاوپشتیەکی بەهێزی ئەم هێزە مەشق پێکراوە سەربازییەی دەکرد لە چوار چێوەی ڕبەروبونەوەی تیرۆر و لێدان و لەناوبردنی ئەندامانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی " داعش "

تورکیا لە ساڵی ( 2016 )وە وەک دەستپێکێکی پلان بۆ دانراو " دەستپێکێکی نوێی" لە سوریا جێبەجێ کرد ، ئەویش پارەدار و پڕچەککردن و دروست کردنی هێز و گروپی چەتەیی و تیرۆرستی بوو  بۆ ئەوەی وەک "هێزی پیادە "و لە جیاتی سوپای فەرمی تورکیا لە شەڕە ڕاستەوخۆکاندا بەکاریان بهێنێت .

ئەم گروپانە، تورکیا هاندەر و هاوکار و پاوپشتیانە، تەنها "ئۆپۆپۆسێکی سوری" نین، بەڵکو بەکرێگیراوی فرە-نەتەوە تورکمان، عەرەبی توندڕەو، داعشی پێشوون)  و ئێستا لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەنقەرەدان بۆ تێکشکاندنی قەوارەی کوردی. ئەمانە گەورەترین مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کورد و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر ڕێی پینەگیرێت پێدەچێت لە ئایندەدا بۆ ناوچەکە بەگشتی و بوونی کورد لە سوریا کارەسات بهێنن و دووریش نیە تورکیا لە ڕێگەی ئەم گروپانەوە نەیەوێت جینۆسایدی نەتەوەیەک ئەنجام بدات کە بێگومان دواتر دەتوانێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خۆی لێ قوتار بکات .

گروپ و تاقمە تیرۆرستیەکانی تورکیا لە سوریا و ناوچە داگیرکراوەکان، کار و ئامانجیان

1. فەیلەقی سوڵتان موراد (فیرقەی سوڵتان موراد)

ئەم گروپە بە "دەستی ڕاستی" هەواڵگری تورکیا (MİT) دادەنرێت. و گروپ یان فەیلەقێکی تورکمانی – نەتەوەییە لە بەرژەوەندی تورکیا و بەزۆری لە دەڤەرەکانی عەفرین و جەرابلوسدان.

پێکهاتە: زۆرینەیان لە تورکمانەکانی سوریان و تورکیا بەئایدۆلۆژیای "پان-تورکیزم" پەروەردەیان دەکات.

ڕۆڵ:  شەڕی ناو شارەکان و لێدان و بەتاڵان بردن ، کۆچپیکردنی زۆرە ملێی کوردەکان لە ناوچەکانیان و دەرکردنیان ، هاوکات داگیرکردنی زەوی زاری هاوڵاتیانی ڕەسەنی ناوچە داگیرکراوەکان یان لێسەندنی سەرانەی زۆر لە جوتیارانی کورد .


زانیاری تایبەت: ئەم گروپە وەک "ناوەندی مەشق" وان بۆ ئەو گروپ و چەتە و تیرۆرستانەی کە تازەن و پەیوەندی دەکەن بە گروپەکانی سەربە تورکیاوە، بەشداری ڕاستەوخۆیان هەبووە لە شەڕی ئیدلیب لە ژێر ڕێنمایی تەواوی ئەنقەرە .

2. فیرقەی حەمزات (فیرقەی ئەلحەمزە)

ئەم گروپە گروپێکی سەربازی توندڕەوە و زیاتر لە ناوچەکانی سەرێکانی و عەفریندان

چۆنیەتی: هێزێکی مەشقپێکراوی خێرا و چەکی پێشکەوتووی تورکیایان لەبەر دەستە.

تاوانەکان: ناوی ئەم گروپە بە ڕفاندن، تیرۆر و ئەشکەنجەدانی ژنانی کورد ناسراوە ، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، زیندانێکی نهێنی ئەم گروپە دۆزرایەوە لە عەفرین کە دەیان ژنی کوردی تێدا دەستبەسەرکرابوو ، ئەو پرسە یەکێک بوو لەو پرسانەی لەسەر ئاستی جیهان دەنگی دایەوە.

3. فەیلەقی سلێمان شا (ئەلعەمشات - الامشات)

سەرکردەی ئەم گروپە تیرۆرستییە "محەمەد ئەلجاسم - ئەبو عەمشە، ئەم گروپە گروپیکی خێڵەکی -چەتەییە.

کاری: ئەم گروپە زیاتر وەک ڕێکخراوێکی "مافیایی" کار دەکات، سەرچاوەی دارایی ئەم گروپە لە ڕێگەی سەرانە سەندن لە جوتیارانی کورد و دزینی بەرهەمی زەیت دێت لە ناوچە داگیرکراوەکان ، لەپاڵ ئەمەشدا تورکیا هاوکاری ڕاستوخۆی دەکات و چەک و جبەخانەیان بۆ دابین دەکات.


پەیوەندی بە تورکیاوە: ئەبو عەمشە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سیاسییە توندڕەوەکانی تورکیا هەیە ، تورکەکان زۆرجار وەک "پاڵەوان" وێنای دەکەن و بەردەوام هانی دەدەن بۆ کوشتار و دەربەدەرکردنی کوردان لە ناوچە جیاوازەکان .

4-بەرەی شامییە (الجبهه‌ الشامیه‌): 

گروپێکی توندڕەوی ئیسلامی سەربە تورکیان،  زیاتر لە ناوچەی ئەعزاز و عەفرین دەردەکەون و تەواوکەری کاری گروپەکانی دیکەی تورکیان و زۆر جار جگە لە جوڵەی سەربازی و کوشتن لە ژێر ناوی کفر و ئیمان، کاری گروپەکانی دیکە و داگیرکاریەکانی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان دەشەرعێنن لە بەرژەوەندی سوڵتان و تورکیا.



ئامانجی گشتی و درێژخایەنی ئەو گروپانەی تورکیا ئاراستەیان دەکات لە سوریا

تورکیا ئەو گروپانەی تەنها بۆ شەڕ و تاڵانی نەهێناوەتە ناوچەکە بەڵکو ئامانج و پرۆژەی مەترسیدار و درێژخایەن لەپشت هێنانی ئەم گروپانەوەن.


کۆچپێکردنی زۆرە ملێ:  میلیشیاکان لە ڕێگەی ڕفاندن و کوشتنی هەڕەمەکی، ژیان بۆ هاوڵاتیانی کورد هێندە تاڵ دەکەن تا ناچاری کۆچکردن بن.

گۆڕینی دیمۆگرافی: هەلکەندنی ڕەگەزی کوردەکان لە جێگەی و جوگرافیای خۆیان، نمونەش بۆ ئەمە ئەو پێشێلکاریانەیە کە لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامدراون .

بازرگانی بە ئەندامی جەستە: ڕاپۆرتە نهێنیەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەندامانی ئەم گروپانە سەروکاریان هەیە لەگەل پزیشکەکانی نێو تورکیا لە رێگەی دەڵاڵی تایبەتەوە لە فرۆستنی ئەندامانی جەستەی دەستبەسەر یان بریندارە دەستگیرکراوەکان .

تاڵانی و پێکدادانی بەردەوام: ئەم گروپانە هاندراون بۆ تاڵانی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کوردان لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئازاردانی جوتایارانی کورد و ناچارکردنیان بە کۆچ یان کوشتنیان ، زۆرجار ئەندامانی ئەم گروپانە بەشەڕ هاتوون لە سەر ئەو موڵک و ماڵەی داگیریان کردووە.

ڕفاندن و ئەشکەنجە: گروپەکانی وەک (ئەلعەمشات و ئەلحەمزات و سوڵتان موراد) کە ڕاستەوخۆ تورکیا پاردار و چەکداراین دەکات، بە بەڵگەی ڤیدیۆیی تۆمەتبارن بە سەرانە و ڕفاندنی هاووڵاتیانی کورد و ڕاوەدونانیان بۆ ناوچەکانی دیکەی سوریا ..

دزینی شوێنوار و دار زەیتەکان: بە بەڵگە وێنەی ڤیدیۆیی سەلمێندراوە کە تورکیا ڕێگە خۆشکەر و پالنەرە لە دزینی ئاسەوار و دار زەیتونە بەتەمەنەکانی عەفرین و گواستنەوەیانە بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان ، هاوکات لە ڕەگەوە هەڵکێشانی ئەو دارە بەردارانەیە کە کوردەکان خاوەنیانن لە ناوچە داگیرکراوەکان .

هێڵە نهێنییەکانی نێوان تورکیا و داعش

یەکێک لە مەترسیدارترین لایەنەکانی شەڕی تورکیا ، شەڕکردنە لە ڕێگەی ناردن و پێدانی پاسپۆرت بە تیرۆرستانی داعش بەرەو ناوچەکانی سوریا و لەوێشەوە بەرە و بەرەکانی پێشەوەی شەڕی کورد لە ژێرناوی سوپای سوریا.



بەڵگەنامەی زۆر هەن کە دەیسەلمێنن، سەدان تیرۆرست لە دوای شکستپێهێنانی خەلافەتی داعش لە سوریا لەڕێگەی تورکیاوە ناسنامەیان پێدراوە و ڕەوانەی سوریا کراونەتەوە و لە چوارچێوەی  "سوپای نیشتیمانی سوریا " چەکدار کراونەتەوە و خراونەتەوە ڕیزی چەکدارەکانەوە، ئەمانە زۆرترین جار ئەرکی تیرۆرکردنی کەسایەتی و بەرپرسەکانیان پێ سپێردراوە.

نموونەی زیندوو بۆ ئەم کارە، تیرۆرکردنی (هەفرین خەلەف) بوو کە لە ژێر ڕێنمایی تورکیا و بە هاوئاهەنگی هێزەکانی دیکەی نێو سوریا لەوانە " ئەحرار شام" بوو. 
 
ئامانجی تورکیا لە هاوکاری کردنی داعش و ناردنیان بۆ سوریا و داگیرکردنی ناوچە کوردیەکان:

تورکیا لەم کارەدا مەبەستی بوو "داعش کورد لاواز بکات و ناوچەکانیان داگیر بکات، دواتر خۆی وەک دەوڵەت و لە ژێر ناوی بوونی مەترسی لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە داعش لەو ناوچانە دەربکات و دەستبگرێت بەسەر ناوچە کوردیەکاندا و داگیریان بکات ، بێگومان ئەگەر داعش سەرکەوتوو بوایە لەوە ئەواو تورکیاس شەرعیەتی نێودەوڵەتی لە داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردتان بەدەست دەهێنا.


کورد لەمەدا بە تاکتیک و بەرگری بێ وێنە لەگەڵ پاوپشتی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی کە لەسەرانسەری جیهانەوە توشی ئیحراجی هات یارمەتی کوردیان لە دیوی ڕۆژئاواوە دا، کۆبانێ یەکەم داستانی کورد و خستنی خەلافەتی داعش بوو، هەر ئەوەش وایکرد تورکیا لە پێستی خۆی بێتە دەرەوە و ڕاستەوخۆش خۆی دەستی کرد بە هێرشی سەربازی، تا ئەوکاتی لە ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بڕیاری داگیرکردنی ناوچەکان (عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی)دا کەمەبەست لێی ڕێگری بوو لە دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

  • "سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

  • له‌ كوردستان خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • ئەمریکا حەوت مەرج بۆ عێراق دادەنێت

  • وەزارەتی دارایی: ئەوانەی هەژماری منیان نییە موچەکانیان ڕادەگرین

  • بایدەمیر: داگیرکەران بە درێژایی بوونیان دژایەتی ئێمەی کوردیان کردوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان

  • عوسمانی حاجی مەحمود بۆ لایەنە سیاسییەکان: گەلی کورد لە هیچ پارچەیەک لە دۆخێکی سەقامگیردا نییە

  • تەواوی دیداری ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکرایەوە

  • سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق

  • تورکیا و چەتە و تیرۆرست و سوپای جۆلانی، پیاوە بەناو موسوڵمانەکە واز لە کورد ناهێنن

سەرەکی