3 کاتژمێر پێش ئێستا
1143 جار خوێنراوەتەوە
شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە
هەرێمی كوردستان لە هەموو لایەكەوە بووەتە بارمتەی جەنگ
ناوەندی هەواڵ
رۆژی پێنجشەممە 12.3.2026 درۆنێك لە گەڕەكی قالاوەی سلێمانی كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە منداڵێك بریندار بوو، نە ئەو منداڵە سیخوڕی ئیسرائیل و نە شوێنەكەش بارەگای ئەمریكا و هیچ حزبێكی نەیاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی لێبوو.

هەرێمی كوردستان پریشكی ئەو جەنگە گرتوویەتیەوە كە لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بە كوشتنی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دەستیپێكرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بەرپرسانی ئەم هەرێمە بە ئاشكرا بێلایەنبوونی خۆیان لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا لەگەڵ ئێران راگەیاندووە، بەڵام ئێران و گروپە شیعەكانی عێراق هێرش دەكەن و لەولاش توركیا بەردەوامە لە هەڕەشەكانی كە نابێت هەرێمی كوردستان هیچ هاوكارییەكی حزبەكانی رۆژهەڵات بكات و بەشداربێت لەو جەنگە، بۆ ئەمەش سەرۆك كۆماری ئێران و توركیاش بەشێوەیەك لە شێوەكان سوپاسی هەرێمی كوردستانیان كرد كە بەشدار نین لەو جەنگەدا.

سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان بێلایەنی لەو جەنگە راگەیاندووە، بەڵام لەوكاتەوەی جەنگ دەستیپێكردووە بە 323 درۆن و مووشەك هێرشكراوەتە سەر هەرێمی كوردستان هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و 45 كەسیش برینداربوون كە بەشێكی زۆریان سڤیلن.
بەشێوەیەك لە رۆژی هەینییەوە تاوەكو كاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 15ی ئادار، هەرێمی كوردستان 39 هێرشی درۆنی و مووشەكی كراوەتەسەر.
زۆربەی هێرشەكانی سەر هێزەكانی سەر رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە كراون، هەروەها گرووپە چەكدارەكانی شیعە لە عێراق كە ئێران پشتیوانیان دەكات بەرپرسیاریێتیی زۆربەی ئەو هێرشانەیان لە ئەستۆ گرتووە، كە كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان.
تەنها ئێران و گروپە چەكدارە شیعەكان نین كە هێرش دەكەنە سەر هەرێمی كوردستان بە پاساوی بوونی بارەگای ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە.

توركیاش سەرەڕای ئەو پرۆسەیەی بەناوی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ كوردی باكور دەستیپێكردووە، هێشتا بەردەوامە لە تەقاندنەوەی تونێل و سەنگەر لێدان و جێگیركردنی هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراویش لە ناوچەكانی بادینان، تەنانەت گەیشتووەتە ئەو ئاستەی لە گوندەكان بازگە بۆ گوندنشینان دادەنێت، بە وتەی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، تورکیا 139 بارەگای سەربازیی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بە رێگای سەربازیی پێکەوەی بەستوونەتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکاری بۆ جەنگ.
ئێستا هەرێمی كوردستان لە هەرچوارلاوە لە ژێر ئاگردایە، ئێران و گروپە چەكدارەكانی عێراق هێرشی دەكەنەسەر، هێزەكانی توركیا لەناو خاكەكەیدان، لە سنوری سوریاشەوە گروپە چەكدارە توندڕەوەكان كە ئێستا دەسەڵاتدارن لە سەر سنورەكەین.

-
شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە
|
-
لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت
|
-
ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە
|
-
بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟
|
-
جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە
|
-
عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات
|
-
مەتەڵی دەسەڵات لە بەغداد؛ كێ یەكەمجار دەكشێتەوە مالیكی یان چوارچێوە؟
|
-
ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟
|
-
ئیسرائیل تاوتوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بە بێ گۆڕینی رژێمەكەی دەكات
|
|
|
|