1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
ژمارە لەنێوان كورد و حكومەتی سوریا؛ بەپێی رێككەوتنی 29 ی كانوونی دووەم دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن
حكومەتی پێشوو و ئێستا و داعش لە سوریا ژمارەیەك كوردیان بێسەروشوێن كردووە
ناوەندی هەواڵ
هێزە كوردیەكان و حكومەتی سوریا بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان، كە لەسەردەمی جیاوازدا دەستبەسەركراون، دواین زنجیرە ئاڵوگۆڕكردنی 491 زیندانی سەر بە هێزەكانی حكومەتی سوریا بوو لەبەرامبەر 800 كورد و دانیشتوانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.
بەردەوامیی ئاڵوگۆڕی دیلەكان بەپێی رێككەوتنی 29 ی كانوونی دووەمی 2026 ە لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەسەدەن كە پلە بە پلە ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوانیان دەكەن.

سێ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوە
بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا، تائێستا سێ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوە.
یەكەم ئاڵوگۆڕ لە بەرواری 10 ی ئازاری 2026 بوو، كە حكومەتی سوریا 100 كەسی ئازادكرد، لەبەرامبەریشدا هەسەدە 100 كەسی ئازادكرد و ئاڵوگۆڕەكەش لە حەسەكە بەڕێوەچوو، ئەمەش جێبەجێكردنی یەكەم خاڵی رێككەوتنەكەیان بوو.
بەشی دووەمی ئازادكردنەكان رۆژی 19 ی ئازاری 2026 بەڕێوەچوو، حكومەتی سوریا 300 كەسی ئازاد كرد كە لەلایەن هێزەكانیانەوە بەدیل گیرابوون، لە كەسانی مەدەنی و شەڕڤان، هەسەدەش لە بەرامبەردا 300 ئەندامی هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی حكومەتی سوریا و گروپەكانی ئازادكرد.

سێیەم بەشی ئازادكردنەكان لە 11 ی نیسانی 2026 بەڕێوەچوو، حكومەتی سوریا 400 كەسی تری ئازادكرد، لە بەرامبەریشدا هەسەدە 91 كەسی ئازادكرد كە سەر بە دەسەڵاتی حكومەتی سوریا بوون.
بەوەش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تائێستا حكومەتی سوریا ئازادیكردوون گەیشتووەتە 800 كەس، لەبەرامبەریشدا هەسەدە 491 ئەندامی هێزە ئەمنیی و سەربازیەكانی حكومەتی سوریای ئازادكردووە.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەی لای حكومەتی سوریا دەستبەسەركراون
بەپێی لێدوانەكانی پێشووی بەرپرسانی هەسەدە و بەتایبەت مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی لای حكومەتی سوریا دەستبەسەركراون نزیكەی 1070 كەسە، كە شەڕڤانی هەسەدە و خەڵكی مەدەنی كورد و عەرەبیان تێدایە، كە لەكاتی شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەبەوە دەستبەسەركراون.

بێسەروشوێنبووانی هێرشی توركیا
تائێستا داتای پێویست لەبەردەستدا نییە لەبارەی چارەنوسی ژمارەیەك كورد و دانیشتووی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، كە بەشێكیان ئەندامی هەسەدە و ئاسایشن و لەهێرشی توركیا بۆسەر عەفرین لە 2018 و سەرێكانی و گرێ سپی لە ساڵی 2019 بێسەروشوێن بوون.

بێسەروشوێنبووانی سەردەمی بەعس و هێرشی داعش
جگە لەوەش تائێستا هیچ داتایەكی ئەو كەسانە بەردەست نییە كە بەهۆی هێرشی داعش لە ساڵی 2014 ەوە بێسەروشوێنن، هاوكات هیچ زانیارییەك لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و كورد كە لەسەردەمی رژێمی پێشوودا بێسەروشوێن كراون بەردەست نیە، بەتایبەت ئەو كەسانەی لە زیندانی سیدنایای دیمەشق بوون، ئەم پرسانەش تائێستا بەكراوەیی ماونەتەوە و كۆتاییان نەهاتووە.

-
ژمارە لەنێوان كورد و حكومەتی سوریا؛ بەپێی رێككەوتنی 29 ی كانوونی دووەم دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن
|
-
پاش 21 کاتژمێر گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران بێئەنجام بوو
|
-
مێزی دانوستان لەژێر گەمارۆدا؛دواین زانیاریی لەبارەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان
|
-
رۆژنامەی گاردیان:جەنگی ئێران شكستێكی ستراتیژی بوو بۆ ئەمریكا و هەمووان تێیدا دۆڕان
|
-
لە سوریا كۆتایی بە بێ ناسنامەیی كورد دێت
|
-
پارتی بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی 9 ی نیسان زەنگی چوونە بەرەی سوننەکانی لێدا
|
-
چاوەكان لەسەر پاكستانن بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگرەكەدا بكات؛ وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئاباد
|
-
هۆشداری لە شكاندنی ئاگربەست؛ هێرشەكان بۆسەر ئێران ڕاگیراون بەڵام ئاگربەست لوبنانی نەگرتووەتەوە
|
-
ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕوبەڕووی ڕەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە
|
|
|
|