1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
ئاماژەكانی رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ نزیكە
ئاماژەكانی رێككەوتنێك بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران نزیكبووەتەوە، ئێران سورە لەسەر رێككەوتنێكی گشتگیر و سەرۆكی ئەمریكاش هەڕەشەی ئەوە دەكات ئەگەر هەوڵی رێككەوتن شكست بهێنێت هێرشی توندتر دەكەنە سەر ئێران.
یاداشتێكی یەك پەڕەیی
ئاماژەكانی پێشكەوتن لە نزیكبوونەوەی رێككەوتنی ئێران و ئەمریكا دەركەوتووە، دوای ئەوەی هەردوولایەن نزیكبوونەوە لە رێككەوتن لەسەر یاداشتێكی یەك پەڕەیی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ بەشێوەی یەكجاریی، دوای ئەوەی لە هەنگاوێكی كتوپڕدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پرۆژەی ئازادی لە گەرووی هورمز ڕاگرت بەڵام گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێرانی هێشتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی پێگەی ئاكسیۆس، ئەو ڕەشنوسەی پێشنیار كراوە ڕاگرتنی كاتیی پیتاندنی یۆرانیۆم دەگرێتەوە، لەگەڵ هەڵگرتنی پلەبەندی سزاكان و ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی ئێران، هەروەها هەڵگرتنی كۆت و بەندەكان لەسەر گەرووی هورمز، ئەمەش لەمیانی 30 رۆژ كە بۆ دانوستان دانراوە.

پێشتر شەهباز شەریف سەرۆكوەزیرانی پاكستان هیوای خۆی نیشانداوە، كە ڕاگرتنی پرۆژەی ئازادی ئەمریكا لە گەرووی هورمز، ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ڕێككەوتنێكی درێژخایەن، سوپاسی ترەمپیشی كرد بۆ وەڵامدانەوەی داوای پاكستان و دەوڵەتانی دۆست، بەتایبەتیش سعودیە لەپای هەوڵەكانیان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی.
بەڵام سەرەڕای ئەوەش، لە نوێترین لێدوانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت هێرشی توندتریان دەكەنەسەر ئەگەر ئەمجارە گفتوگۆكان شكست بهێنێت.
رێككەوتنێكی گشتگیر و دادپەروەر
لەبەرامبەردا، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران تەئكید دەكاتەوە، وڵاتەكەی سورە لەسەر رێككەوتنێكی گشتگیر و دادپەروەر، هاوكات محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت ئەمریكا دەیەوێت زیان بە یەكریزی ئێران بگەیەنێت و داوای تەسلیم بوون دەكات.
یەكەم كاریگەری ئەم هەوڵانەی رێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و ئێران، لەسەر بازاڕەكانی وزەی جیهان دەركەوت، كاتێك نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ خوار 100 دۆلار.
-
دەست بە دادگایی كردنی جەلادەكەی نوگرە سەلمان كرا؛ عەجاج كێیە؟
|
-
ئاماژەكانی رێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ نزیكە
|
-
دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوا لە ئیدارەی ترەمپ دەكەن لەبارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل بێدەنگی بشكێنێت
|
-
ئوستورالیا داعشەكانی وەردەگرێتەوە بەڵام دادگاییان دەكات
|
-
لەنێوان هەڕەشە و گەشبینیدا؛ ئەمریكا و ئێران رێكدەكەون؟
|
-
رۆڵی ئۆجەلان دیاری بكرێت؛ بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئاپۆیی: هەنگاوی پێویست لەلایەن توركیاوە نەنراوە
|
-
هانتا؛ ئەو ڤایرۆسەی لەسەر كەشتییەكی گەشتیاری لە زەریای ئەتڵەسی بڵاوبوەوە چییە؟
|
-
رێکخراوی CPT: چەندان ڕۆژنامەوان و چالاكی سیاسی لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستانن و تۆمەتی جیاجیان خراوەتە پاڵ
|
-
ترەمپ دوو بژاردە دەخاتە بەردەم ئێران؛ رێككەوتن بە نیەتی باش یان دەستپێكردنەوەی جەنگ
|
|
|
|