8 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا؛ چوارچێوه چۆن له دوو كاتژمێردا بوو بە دوو لەتەوە؟
مالیكى "به‌هێزه‌كان" ى پێكهێنا و سودانیش به‌ره‌كه‌ى بنیات ده‌نێت
ناوەندی هەواڵ
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ته‌نها دوو كاتژمێرى ویست بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به شێوازه كۆنه‌كه‌ى بهێنێت، له دانیشتنى متمانه‌دان به به‌شێك له كابینه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق كه شه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و هاوپه‌یمانییه شیعیه بۆ دوو به‌ره دابه‌ش بوو، یه‌كێكیان ناوى هاوپه‌یمانى به‌هێزه‌كانى بۆخۆى هه‌ڵبژارد و لایه‌نه‌كه‌ى تریش بێ ئه‌وه‌ى ناوێكى دیاریكراوى هه‌بێت مایه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه عێراقیه‌كان، ئه‌و هه‌شت وه‌زیره شیعه‌یه‌ى له دانیشتنى متمانه‌دان به حكومه‌ت ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا له كۆى 14 وه‌زیر كه متمانه‌یان وه‌رگرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان داواى یاساییان ڕوبه‌ڕوو بكرێته‌وه یاخود هه‌وڵبدرێت دوور بخرێنه‌وه و كه‌سى تر بخرێته شوێنیان، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشه‌كى ئه‌و ململانێیه‌ى له‌سه‌ر شێوازى ده‌سه‌ڵاتى نوێ دروست بووه.

له دانیشتنه‌كه‌دا كه بۆ متمانه‌دان بوو به حكومه‌تى نوێى عێراق، پشكى گروپه چه‌كداره‌كان و ده‌وڵه‌تى یاساى تێدا نه‌بوو،له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه سوننه‌كان، به‌شێك له لایه‌نه‌كانیش ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌ڵبژارد وه‌ك ناڕه‌زایى له شێوازى تێپه‌ڕاندنى حكومه‌ت و به پێشێلكردنى رێككه‌وتنه سیاسیه‌كانیان ناوبرد.
له ڕه‌گه‌وه تێك‌شكان و نه‌بوونى سوله‌یمانى
"به‌داخین بۆ له‌ده‌ستدانى جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانى، ئه‌و زیاتر سوربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى". ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌ى یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه، وه‌ك وه‌سفێك بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تووشى بووه، ئه‌مه‌شى بۆ لاوازى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران گێڕاوه‌ته‌وه كه شوێنگره‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانییه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى ئه‌مریكا له 2020 له به‌غداد كوشتى.
هه‌رچه‌نده شوێنگره‌وه‌كه‌ى قاسم سوله‌یمانى له یه‌ك مانگدا، دوو جار سه‌ردانى به‌غدادى كرد، كاتێك قه‌یرانه‌كه شه‌ش مانگ درێژه‌ى كێشا له‌سه‌رو به‌ندى جه‌نگى ئه‌مریكا و ئێران و ململانێى پێكهێنانى حكومه‌تدا، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى شیعه ده‌ڵێت فشار نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان گه‌وره‌تربوون له تواناى قائانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزه شیعه‌كان، ئه‌مه‌ش له دانیشتنى متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ى زه‌یدى ڕه‌نگى دایه‌وه.

دانیشتنه‌كه ته‌نها دوو كاتژمێرى خایاند
دانیشتنه‌كه ته‌نها دوو كاتژمێرى خایاند، به‌ڵام چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه شه‌ش ساڵه پێكهێنراوه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوو، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى فشارى ئه‌مریكا و پاشه‌كشه‌ى هه‌ژموونى ئێران.
ئێستا نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا شانبه‌شانى دوو له جیابوهوهكانى تیمه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، به‌ره‌یه‌كى نوێیان به‌ناوى هاوپه‌یمانى به‌هێزه‌كان به نزیكه‌ى 75 كورسییه‌وه دروستكردووه، كه هه‌ریه‌ك له هومام حه‌مودى، هادى عامرى، فالح فه‌یاز و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى له‌خۆده‌گرێت، كه به‌مدواییه له سودانى دووركه‌وتنه‌وه.
شه‌ش مانگه فه‌یاز و ئه‌سه‌دى له‌نێوان سودانى و مالیكى هاتوچۆیانه و به‌شوێن پێگه‌دا ده‌گه‌ڕێن له حكومه‌تى نوێ‌دا، به‌ڵام ئه‌سه‌دى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى ده‌ستنه‌كه‌وت كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا، پێگه‌كه‌ى فالح فه‌یازیش وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ یه‌كه‌مجار مه‌ترسیی بۆ دروستبووه، بۆیه كوتله‌ى "گرێبه‌ستى نیشتمانى" به سه‌رۆكایه‌تى فه‌یاز و بزوتنه‌وه‌ى سۆمه‌ریه‌كان به سه‌ركردایه‌تى ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى كشانه‌وه‌یان له هاوپه‌یمانى "ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان" به سه‌رۆكایه‌تى سودانى ڕاگه‌یاند، پاساوه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تى پشتگوێخستن و كه‌موكوڕى په‌یڕه‌وكراوه.
پێشبینى ده‌كرێت سودانى له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانى مالیكى و نزیكه‌كانى كه لێى جیابوونه‌ته‌وه، په‌نا بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى به‌هێزتر بدات كه نزیكه‌ى 170 كورسى بن له په‌رله‌مان، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ئه‌گه‌ره لاوازه و ته‌نانه‌ت ناوێكى سیاسیشیان بۆ خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.

ململانێى شیعه‌كان و سه‌ردانى پترایۆس
ململانێى لایه‌نه شیعه‌كان له‌كاتێكدایه، جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی ئەمریکی (دەیڤد پترایۆس) به‌سه‌ردانێك له به‌غداده، هه‌ریه‌كه له فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بینیوه.
سه‌ردانی پترایۆس بۆ عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، كه ئه‌مریكا هه‌ر له‌ساتی كاندیدكردنییهوه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاند.

كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له عێراق 9 وه‌زاره‌تی پڕنه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆی شیعه‌كان له‌لایه‌ك و هۆشداری واشنتۆن له‌باره‌ی به‌شداریكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له‌لایه‌كی تره‌وه. دیار نییه ئایا ئه‌م جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه هیچ په‌یامێكی نوێی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه بۆ به‌غداد یاخود نا، به‌ڵام فایه‌ق زه‌یدان له دیداره‌كه‌یدا سوپاسی هه‌وڵه‌كانی پترایۆسی كردووه له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هاندانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له‌ماوه‌ی رابردوو.
داواکاریی ئەمریکا چییە؟
بۆ ئه‌مریكا سه‌ره‌كیترین داواكاری له حكومه‌تی نوێی عه‌لی زه‌یدی ئه‌وه‌یه چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران دابماڵێت، زه‌یدی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی تر "هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك به‌ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا"ی كردووه به به‌شێك له به‌رنامه‌ی كاری خۆی، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئایا له‌م ئه‌ركه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یاخود نا".

-
ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه
|
-
قه‌سرى شیرین و سایكس بیكۆ؛ یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكارى خاكى كوردستان
|
-
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا؛ چوارچێوه چۆن له دوو كاتژمێردا بوو بە دوو لەتەوە؟
|
-
محەمەد باقر سەعدی کێیە و ئەمریکا بۆ دەستگیری کرد؟
|
-
ترەمپ چی دەوێت؟؛ لێدوانەكانی سەریان لە كورد شێواندووە
|
-
براكەی: شێروان شێروانی بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی تێكچووە بەڵام ورەی بەرزە
|
-
ڕۆیتەرز: سعودیە لە مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتە سەر ئێران
|
-
ناكۆكی لەسەر پۆستەكانی چی بەسەرهات؟؛ پێنجشەممە دەنگ لەسەر كابینەكەی عەلی زەیدی دەدرێت
|
-
توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە
|
|
|
|