9 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی به‌هۆى ئیبۆلاوه بارى نائاسایى ڕاگه‌یاند
ناوەندی هەواڵ
ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانیی، دۆخى بارى نائاسایى گشتیی له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى ئیبۆلا له كۆنگۆى دیمو‌كراتى و ئۆگه‌ندا ڕاگه‌یاند.
به‌وته‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی، تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوه‌كه هۆكارى نه‌خۆشى ئیبۆلاى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ڤایرۆسى "بۆندیبۆگیۆ" له كۆنگۆى دیمو‌كراتى و ئۆگه‌ندا، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه بارى نائاسایى ته‌ندروستى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ڕاگه‌یاندووه.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئامانج له ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى بۆ ئه‌وه‌یه وڵاتانى ده‌وروبه‌رى كۆنگۆى دیمو‌كراتى و ئۆگه‌ندا، بكه‌ونه دۆخى ئاماده‌باشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.

هه‌شت حاڵه‌تى ته‌ئكیدكراوه
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی ده‌ڵێت تا ڕۆژى شه‌ممه هه‌شت حاڵه‌تى ته‌ئكیدكراوه‌یان له نه‌خۆشییه‌كه تۆماركردووه، له‌گه‌ڵ 246 گومان‌لێكراو و 80 كه‌سیش گومان ده‌كرێت به‌هۆى ئیبۆلاوه مردبن، كه زۆربه‌یان له هه‌رێمى ئیتۆری كۆنگۆى دیموكراتن،ئێستاش ناوچه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بۆ سێ هه‌رێم دابه‌شكراون، ئه‌وانیش ناوچه‌ى ئیتۆرى كۆنگۆى دیموكرات و ئۆگه‌ندا و باشورى سودان.
ئیبۆلا به نه‌خۆشییه‌كى درم و مه‌ترسیدار بۆسه‌ر ژیان داده‌نرێت، ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێگه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتنى جه‌سته‌یى و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆوه ده‌گوازرێته‌وه، یاخود له ڕێگه‌ى ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ى له جه‌سته‌وه ده‌رده‌چن، واته كۆكه و پژمه و شله ده‌ردراوه‌كانى تر‌ى مرۆڤ.
ڕێژه‌ى مردن به‌هۆى ئیبۆلاوه ده‌كرێت بگاته 90%
به‌پێى په‌یمانگه‌ى رۆبه‌رت كوخى ئه‌ڵمانى، ڕێژه‌ى مردن به‌هۆى ئیبۆلاوه ده‌كرێت بگاته 90% ئه‌گه‌ر به‌خێرایى تووشبووانى چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵى 2014 و 2015 له‌ماوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له رۆژئاواى ئه‌فریقیا، زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

نوێترین حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى ئیبۆلا له كۆنگۆى دیمو‌كراتى له ئه‌یلولى ڕابردوو بووه، كاتێك به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌وه 45 كه‌س له هه‌رێمى كاساى له باشورى ڕۆژئاواى وڵاته‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش بووه 16 یه‌مین جار له ساڵى 1976 ه‌وه كه نه‌خۆشیی ئیبۆلا له كۆنگۆى دیمو‌كراتى بڵاو ببێته‌وه.
ئیبۆلا له بنه‌ڕه‌تدا له ئاژه‌ڵیشه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن یان شله‌مه‌نى ئاژه‌ڵى هه‌ڵگر یان تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه، وه‌ك شه‌مشه‌مه كوێره یان مه‌یمون، جگه له‌وه‌ى به‌هۆى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌یه‌كى توشبووش ده‌گوازرێته‌وه، وه‌ك ده‌رزى یان جلوبه‌رگ.
له نیشانه سه‌ره‌تایی و تونده‌كانى ڤایرۆسه‌كه، به‌رزبوونه‌وه‌ى توندى پله‌ى گه‌رمیی جه‌سته‌یه، له‌گه‌ڵ تا و بێهێزى و ماندوێتى و ئازارى ماسولكه‌كان، سه‌رئێشه و قوڕگئێشه و سكچون و ڕشانه‌وه، ده‌كرێت زۆرجاریش بگاته ئاستى خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كى و ده‌ره‌كیی له پێسته‌وه یاخود چاو و گوێچكه‌كان.
-
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی به‌هۆى ئیبۆلاوه بارى نائاسایى ڕاگه‌یاند
|
-
ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت
|
-
ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟
|
-
توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه، كه نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه ده‌گمه‌نه‌كان له منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات
|
-
9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت
|
-
چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن
|
-
نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟
|
-
عەلی حەمەساڵح لەبارەی پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات
|
-
كاركردن بە شەو مێشك لاواز دەكات
|
|
|
|