2   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

ناوەندی هەواڵ

دواى ئه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان و ئاندرو بیزلی كونسوڵی بەریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبوونەوە، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای لە كونسوڵی بەریتانیا كردووە رۆڵبگێرێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم.

له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوودا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ده‌ستپێكرد تا په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌ و كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پێكبهێنرێت، یه‌كه‌مجاریش سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى كرد، پاشانیش له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانى پارتى كۆبوه‌وه‌.

نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: "پێشنیوەڕی ئەمڕۆ  مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە ( ئاندرو بیزلی) كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد".

لە کۆبوونەوەکەدا، "دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە  و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا".

وه‌ك نوسینگه‌ى ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى پێداوه‌" كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم، خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و دەستخۆشی زۆری هەبوو بۆ ئەو هەنگاو و دەستپێشخەرییەی كەئەمینداری گشتی و یەكگرتووی ئیسلامی ناویانە بۆ چارەسەری ئەم چەقبەستووییە سیاسیەی لە هەرێم هەیە و رۆلی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە پرۆسەی چارەسەركردنی كێشەكان و ئیصلاحی كۆمەڵگەیی بەرزنرخاند".

" لە بەرانبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی كونسوڵی بەریتانیای كرد و تەئكیدی كردەوە كە بارودۆخی ناوچەكە و گۆرانكاریە خێراكان لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتدا نیە و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ئەبێ پەلەی لێ بكرێت ، داوای كرد كە بەریتانیا رۆڵی هەبێت لە خستنە رووی مەترسیەكان بۆلایەنە دەسەڵاتدارەكان و چارەسەركردنی كێشەكان". نوسینگه‌ى ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو واى نوسیوه‌.

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت

  • ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا

  • ئێران په‌ته‌كه‌ له‌ ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه‌

  • بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟

  • ئه‌ردۆغان: خوازیارین له‌م ده‌ستوره‌ ڕزگارمان بێت؛ باکرهان: ته‌نها كورد هه‌نگاوى ناوه‌

سەرەکی