3   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

ناوەندی هەواڵ

جارێکی تر و رۆژی چوارشەممە ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە کەنداو سەریان هەڵدایەوە، سوپای ئەمریکا رایگەیاند روبەڕووی هێرشی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بوونەتەوە کە ئاراستەی کوەیت و بەحرەین و چەند ناوچەیەکی تر کراوە، لەکاتێکدا تا ئێستاش هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ رێککەوتنی کۆتایی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت خواستی هەیە موجتەبا خامنەیی رابەری ئێران ببینێت و لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئێران رازی بووە نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی، هەروەها باسی لەوەشکرد موجتەبا خامنەیی بەشداری لە دانوستانەکاندا کردووە و نیازیشی هەیە بەمزوانە لەگەڵیدا کۆ ببێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە سوپای ئەمریکا بانگەشەی سوپای پاسدارانی ئێران رەتدەکاتەوە کە هێرش کرابێتە سەر بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین و بنکەیەکی تری سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لەوبارەیەوە دەڵێت "دوو مووشەکی ئێرانیی ئاراستەی کوەیت کراوە و پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی تەقێنراوەتەوە، لەکاتێکدا وەزارەتی دەرەوەی کوەیت باس لە کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی دەیان کەسی تر دەکات لە فرۆکەخانەی کوەیت و ئاماژە بەوەشدەکات زیان بە ژێرخانی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری فرۆکەخانەی کوەیت کەوتووە.

سێنتکۆم ئەوەشی راگەیاندووە، سێ مووشەکی تری ئێرانی ئاراستەی بەحرەین کراوە و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەمریکا و بەحرەینەوە تێکشکێنراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەریەک لە بەحرەین و کوەیت بە ئامانجگرتنی وڵاتەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە.

بە وتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئێران سێ درۆنی ئاراستەی دەریا لە کەنداو کردووە و لە ئاوە هەرێمییەکان تێپەڕیوە، لە وەڵامیشدا ئەمریکا دوورگەی قشمی کردووەتە ئامانج و هیچ سەربازێکی ئەمریکاش بریندار نەبووە.

لەلایەن خۆیەوە، ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، سوپای پاسداران لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی دوورگەی قشم، بۆردومانی هێزی دەریایی ئەمریکای لە ناوچەکە کردووە.

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

  • وردەكاری بڕیاری ڕاگرتنی كارەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن عێراقەوە

  • وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین

  • حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە؛ عەسائیب چەکەکانی رادەستی حکومەت دەکات

  • ترەمپ پێشبینی هەفتەیەک دەکات بۆ رێککەوتن؛ میدیای ئێران: هیچ وەڵامێک بۆ ڕێککەوتنی پێشنیارکراو نە نێردراوە

  • ڕاپۆرتى سێ مانگ له‌ هێرشه‌كانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار

  • یەکی حوزەیران: ڕۆژی شکانەوەی بێدەنگی و هەڵسانەوەی قەقنەس

سەرەکی