2   کاتژمێر پێش ئێستا 147 جار خوێنراوەتەوە

پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەردەکات، جەخت لە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکان دەکاتەوە.ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانیش رێککەوت بەڵام رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکرا.

ئەمڕۆ وەفدێکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدادو لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوەوە، وەفدەکەی حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتووە لە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سرووشتییەکان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن.

پێشتریش، ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران ڕایگەیاندبوو، بۆ چارەسەرى کێشەکان پەیوەست بە نەوت و مووچە و داهاتى ناوخۆ وەفدێک لە هەرێمى کوردستانەوە سەردانى بەغداد دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، عەلی فالح زەیدی بڕیاریدا کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سبەی پێنجشەممەوە دەستبەکار ببنەوە، تاوەکو ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردە لە تەواوی عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان زیاد بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، کێشەکانی بەردەم کاری کۆمپانیا بیانییەکان تاوتوێ کران، تاوەکو بەزوویی هەموو ئاستەنگە هونەری و کارگێڕییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانی چارەسەر بکرێن.

سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز عێراق زیانی دارایی زۆری بەرکەوتووە. بۆیە دەبێت لەرێگەی کاراکردنەوەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، تەواوی داهاتە فەوتاوەکانی خەزێنەی دەوڵەت بە شێوەیەکی زانستی و خێرا قەرەبوو بکرێنەوە.

عەلی زەیدی فەرمانی بە لایەنە ئەمنی و هونەرییەکان کرد ژینگەیەکی گونجاو بۆ کارکردنی کۆمپانیاکان دابین بکەن. جەختیشی کردەوە حکومەت پابەندە بە پشتگیریکردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان بۆ بووژانەوەی ئابووری و دابینکردنی شایستە داراییەکان لە تەواوی وڵاتدا.

لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە، بەهۆی هێرشی میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە زۆربەی کێڵگەکان وەستا، بە جۆرێک ڕۆژانە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوتەوە بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوت دابەزی، ئێستاش عەلی زەیدی بەڵێنی داوە کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە بەرهەمێنان بکەنەوە گەرەنتی دەدات هیچ هێرشێکیان لە لایەن گرووپە چەکدارەکان نەکرێتە سەر.

لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 856 مووشەک و درۆن هێرشی کراوەتەسەر  کە بەشێکیان بۆ سەر کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکان بوون. بەهۆی ئەو هێرشانەوە بەشێکی زۆری کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کارەکانیان راگرت.

دوو هەفتە دوای جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کە کێشە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق دروستبوو لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، هەرێم ئامادەنەبوو رێگە بدات نەوت لە رێگەی هەرێمەوە بچێتە بەندەری جەیهان، دواتر هەردوولا بە فشاری ئەمریکا رێککەوتن کە عێراق لەبەرامبەر پێدانی کرێی بۆری لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بکات، بەڵام دواتر عێراق رێگەی جێگرەوەی دانا، ئێستاش لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، هەرێمی کوردستان خۆی دەستپێشخەری دەکات تا لەوبارەیەوە لەگەڵ عێراق بگاتە رێککەوتن.

بەهای ئەو نەوتەی كە دەبێت هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە بیفرۆشێت مانگانە (850) ملیار دینارە لەگەڵ (120) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ كە دەبێت رادەستی بەغدادی بكات دەكاتە (970) ملیار دینار، لەبەرامبەردا بەغدا كرێی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكان و مانگانە (970) ملیار دیناری موچە رەوانەی هەرێم دەكات.

 هەرێمی كوردستان دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەكاتەوەو دەبێت رۆژانە (200) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات و لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە دەفرۆشرێت و داهاتەكەی دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا (95) دۆلارە، هەرێمی كوردستان (200) هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات ماگانە دەكاتە (6) ملیۆن بەرمیل و كۆی داهاتەكەی رۆژانە دەكاتە (19) ملیۆ دۆلار و مانگانە دەكاتە، (570) ملیار دینار كە دەكاتە نزیكەی (850) ملیار دینار .

حكومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیل نەوتێك بڕی (16) دۆلار تەرخان دەكات بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، كە كۆی گشتی مانگانە دەكاتە (96) ملیۆن دۆلار.

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

  • وردەكاری بڕیاری ڕاگرتنی كارەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن عێراقەوە

  • وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین

  • حەشد بەرەو هەڵوەشانەوە؛ عەسائیب چەکەکانی رادەستی حکومەت دەکات

  • ترەمپ پێشبینی هەفتەیەک دەکات بۆ رێککەوتن؛ میدیای ئێران: هیچ وەڵامێک بۆ ڕێککەوتنی پێشنیارکراو نە نێردراوە

  • ڕاپۆرتى سێ مانگ له‌ هێرشه‌كانى ئێران؛٧٥١ هێرش، ٢٢ کوژراو، ١١٢ بریندار

  • یەکی حوزەیران: ڕۆژی شکانەوەی بێدەنگی و هەڵسانەوەی قەقنەس

سەرەکی