1     کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

پێگەی ئاكسیۆسی ئەمریكی، باس لەوەدەكات ترەمپ بە نیازی رێككەوتنە لەگەڵ ئێران و نەتەنیاهۆش خوازیاری دەستپێكردنەوەی جەنگە، سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت یان دانووستان لەم جەنگەدا سەردەكەوین. 
ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، درزی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی لوبنان فروانتر بووە.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریكا بە "ئاكسیۆس"یان راگەیاندووە، ترەمپ دەیەوێت كۆتایی بە جەنگ بهێنێت، لە كاتێكدا پێدەچێت نەتەنیاهۆ بە نیازی دەستپێكردنەوەی جەنگەكە بێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ترەمپ و نەتەنیاهۆ هەماهەنگیەكی زۆر نزیكیان  هەبووە لەبارەی ئێران و بەشێوەیەكی رۆژانە قسە دەكەن، بەڵام بەرپرسانی هەردوولا دەیانزانی لەوەی كە ڕەنگە ساتێك بێتە پێشەوە، بەرژەوەندی و ئامانجی هەردوو هاوپەیمانەكە لەیەكتر دووربكەوێتەوە، هەندێك لە نزیكەكانی نەتەنیاهۆش ترسیان لەوە هەیە كە ئێستا ئەو كاتە بێت.

نەتەنیاهۆ بەڵێنیدا هێرشی گەورە بۆ سەر ئامانجەكانی حزبوڵا لە بەیروت ئەنجام بدات، پێش ئەوەی بەهۆی توڕەیی ترەمپەوە ناچار بێت پاشەكشە بكات، چونكە ترەمپ زیاتر لە خەمی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێرانە وەك لە لوبنان.

ئەو ڕاپۆرتەی ئاكسیۆس لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند: پێویستمان بە یارمەتی ناتۆ نییە سەبارەت بە گەرووی هورمز، نەوت و وزەمان زۆر زیاترە لەوەی پێویستمانە.

وتیشی: تەواوی توانای سەربازی ئێرانمان لەناوبردووە، بە سیستەمی دژە فڕۆكە و هێزی ئاسمانی و هەموو ئەو شتانەی دەكرێت لەناوببرێن.

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەشیكرد، ئەگەر ئێران سەربازی ئەمریكی بكوژێت بە خێرایی شەڕ دەست پێدەكەینەوە.

سەبارەت بە لوبنانیش ترەمپ وتی، شتێكی باشە لوبنان هەندێك ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت، پێم وایە پێشكەوتن بەدیهاتووە، دۆخی لوبنان تا رادەیەك جیاوازە، بەڵام پەیوەستە بە ئێرانەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ نەتەنیاهۆ و حزبوڵا قسەی كردووەو باوەڕی وایە پێشكەوتن لەم ململانێیە دەیان ساڵەیەدا بەدیهاتووە.

لە درێژەی قسەكانیدا ترەمپ دەڵێت،بیرمان لە ناردنی هێزی تایبەت كردەوە بۆ ئەوەی كەرەستەی ئەتۆمی لە ئێران بەرین، بەڵام نەمویست خۆم لە دۆخێكی هاوشێوەی جیمی كارتەردا ببینمەوە.

سەرۆكی ئەمریكا باس لەوەشدەكات، هەوڵی كۆبوونەوە لەگەڵ رابەری باڵای ئێران نادات، بەڵام ئەگەر رێككەوتن بكرێت، ئەگەری هەیە لەگەڵی كۆببێتەوە.

"لەم جەنگەدا سەردەكەوین، لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان كاری سەربازی،  بەشی گرنگی رێكەوتنەكە ڕێگریكردنە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی ئێران و كردنەوەی گەرووی هورمز بەخێرایی". سەرۆكی ئەمریكا وای وت. 

  • عیراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

  • وردەكاری بڕیاری ڕاگرتنی كارەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن عێراقەوە

  • وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین

سەرەکی