1     کاتژمێر پێش ئێستا 22 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكردووە، ئەوساتەی عەلی خامنەیی كراوەتە ئامانج لە نوسینگەكەی بووە، هەموو هۆش و بیری لای ئەوە بووە رابەر كراوەتە ئامانج یان نا.

عیراقچی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند،رۆژی پێنج شەممە دانوستان هەبوو لە ژنێڤ، رۆژی شەممە گەڕامەوە بۆ تاران، سەعات نۆی سەرلەبەیانی چووم بۆ نوسینگەی رابەری باڵا، وادەی دیدارم هەبوو لەگەڵ یەكێك لە بەرپرسەكان لەوێ،‌ بۆ ئەوەی راپۆڕتێك پێشكەش بكەم لەبارەی كۆبونەوەكانی ژنێڤ.

عیراقچی دەڵێت، ئەو باڵەخانەیەی ئێمەی تیادابووین كرایە ئامانج، بەڵام ئەو بەشەی ئێمەی لێبووین سەلامەت بوو، بەشەكەی تری باڵەخانەكە وێرانكرا، لەكاتی تەقینەوەكەدا لەوێ‌ بووم، یەكەم شتێك بەخەیاڵمدا هات لەوكاتەدا دەبێت دۆخی رابەری باڵا چۆن بێت، ئومێدەواربووم لەوكاتەدا لە نوسینگەی نەبووبێت، بەڵام بەپێودانگی بەرێوەچوونی رێوشوێنی كارەكان هەستمكرد لەوێیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئەوەی ئەمریكییەكان لەوماوەیەدا هێزێكی زۆریان بڵاوەپێكردبوو، ئەگەر ڕوودانی جەنگ بەهێزبوو، بەڵام ورەی بەرزی رابەری باڵا رێگەی پێنەدەدا بچێتە پەناگەكان و لە نوسینگەی بوو.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا عیراقچی دەڵێت، دوای ئەوەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكە هاتمە دەرەوەو گەڕامەوە بۆ بارەگای وەزارەتی دەرەوە، بۆ ماوەی 40 رۆژ نەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەوە هەوڵماندا دەنگی گەلی ئێرانی ستەملێكراو بگەیەنینە گوێچەكەی هەموو جیهان.

دەشڵێت، بە دڵنیایی هەرگیز كاتی بۆردومانەكەم لەبیرناچێتەوە، زیاتر خەمی ژیانی رابەری باڵام بوو لە ژیانی خۆم، بەهەرحاڵ ئەو رووداوە بووە وەرچەرخان لە مێژووی ئێران، بووە خاڵێك كە هێزی ئێرانی بۆ هەمو جیهان دەرخست.

لە كۆتایی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران باس لەوەدەكات، بە دڵنیایی كۆماری ئیسلامی لەوە بەهێزترە لەسەر كەسەكان راوەستابێت.

 

  • عیراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

  • وردەكاری بڕیاری ڕاگرتنی كارەكان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كۆڕەك تیلیكۆم لەلایەن عێراقەوە

  • وەڵامی پارتی بۆ یەکێتی؛نەگەینە رێککەوتن بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین

سەرەکی