3   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

بەردەوامیی داخستنی گەرووی هوورمز، حكومەتی نوێی عیراقی ناچار كردووە، هەوڵەكانی بۆ زیادكردن و فرەجۆركردنی ڕێگەكانی هەناردەی نەوت و پەیداكردنی داهات چڕ بكاتەوە.لە هەمانكاتدا دەیەوێت دەست بەسەر بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێت، ئەوەش بە پاساوی پاراستنیان لە هێرشە درۆنی و مووشەكیەكان.

كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان و بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، یەكێكە لەو هەوڵانەی عەلی زەیدی دەیەوێت بەهۆیەوە دەرچەیەك بۆ هەناردەی نەوت بدۆزێتەوە.

زەیدی داوای لە كۆمپانیا نەوتییەكان كرد، دەستبەجێ دەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت بكەنەوە و بەڵێنی پاراستن و گەرەنتیی ئەمنیی تەواوەتیی بە كۆمپانیاكانیش دا.

یەكێكی دیكە لە پلانەكانی حكومەتی عیراق، زیاتركردنی هەناردەی نەوتە لە ڕێگەی بۆرییەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، لە دانیشتنی دووی ئەم مانگەدا، بڕیاریدا هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی جەیهانەوە لە 220 هەزار بەرمیلەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل زیاد بكرێت، پێویستیشە ئەو ڕێكارە لە ماوەی دوو مانگ و نیودا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەناردەی نەوت لە ڕێگەی وشكانییەوە، یەكێكی ترە لە هەوڵەكانی حكومەتی عیراق،  بەتایبەت لە ڕێگەی سووریاوە بۆ بەندەرەكانی بانیاس و تەڕتووس.

 حكومەتی عیراق بڕیاریداوە نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕەسمی وەزارەتی نەوت لە سووریا بكاتەوە.

گەرووی هوورمز، شادەماری هەناردەی نەوتی عیراقە، بەڵام ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەهۆی داخستنی گەرووەكەوە، كێشە بۆ هەناردەی نەوت دروستبووە، بۆیە بەغداد بیر لە فرەجۆركردنی ڕێگەكانی هەناردەی نەوت دەكاتەوە.

ئەوەی لەنێو ئەو كۆبوونەوەیەدا سەرنجڕاكێشە، دوای گلەیی كۆمپانیاكانی نەوت كە كاركردن و ژیانیان لە كێڵگەكانی هەرێم پارێزراو نییە، حكومەتی عێراق و بە دیاریكراوی عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق وتوویەتی ناتوانین ئەو چەكانەی بۆ پاراستنی ئەو كێڵگانە بەكاردێن بدەینە دەست پێشمەرگە، باشترین چارەسەر ئەوەیە هێزی سوپا بنێرین بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان، ئەم زانیاریانەش بەشێك لە میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردووەتەوە.

  • باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات

  • هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە

  • ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت

  • عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

سەرەکی