2   کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە

داتاكانی نوسینگەی ئاماری فیدراڵی لە ئەڵمانیا دەریدەخات، ئەو وڵاتە ڕەگەزنامەی داوەتە ژمارەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە پەنابەران كە 332 هەزار و 500 كەسی تێپەڕاندووە لە ساڵی ڕابردوودا، بەوەش دەردەكەوێت پێدانی ڕەگەزنامە 14% زیادیكردووە، بۆ پێنجەم ساڵیش لەسەر یەك سوورییەكان لە پلەی یەكەمدان.

لە ساڵی 2025 دا لە كۆی پێنج كەس كە ڕەگەزنامەی ئەڵمانیایان وەرگرتووە، یەكێكیان سووری بووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی 2024 واتە ساڵی پێشتر، ڕێژەی ئەو سوورییانەی ڕەگەزنامەیان پێدراوە لە 21% كەمیكردووە.

زۆربەی ئەو سوورییانەی لە ساڵی 2015 و 2016 وەك پەنابەر ڕوویان لە ئەڵمانیا كردووە، لە ساڵی 2024 ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە یاخود ئامادەبوون بۆ ڕەگەزنامە بەپێی یاساكانی ئەڵمانیا.

نوسینگەی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا، هۆكاری زیادبوونی پێدانی ڕەگەزنامە بە پەنابەران بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، لە ساڵی 2024 دا چاكسازییان لە مەرجەكانی پێدانی ڕەگەزنامە كردووە، بەشێوەیەك ئەو كەسانەی مافی مانەوەیان هەبووە بە پێنج ساڵ بتوانن ببنە خاوەنی ڕەگەزنامە، لەكاتێكدا پێشتر هەشت ساڵ بووە، هەروەها ڕێگەی داوە كەسێك هەڵگری دوو ڕەگەزنامە بێت.

دوای سورییەكان، توركەكان دووەم نەتەوەن لە ئەڵمانیا كە زۆرترین مافی مانەوە و ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە، ژمارەیان لە ساڵی 2025 دا 34 هەزار و 100 كەسی تێپەڕاندووە، كە دەكاتە 10% ی ئەو كەسانەی ڕەگەزنامەیان پێدراوە، ڕووسەكانیش دوای ئەوان دێن و لە پلەی سێیەمدان، لە 2025 دا 19 هەزار و 700 كەسیان لە ئەڵمانیا ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە كە 6% دەكات.

ساڵ بە ساڵ بە رێژەیەكی سەرنجڕاكێش ژمارەی ئەو پەنابەرانەی خەڵكی بۆسنەن لە ئەڵمانیا زیادیكردووە، بەشێوەیەك لە ساڵی 2025 دا گەیشتووەتە 126% و هەشت هەزار و 800 بۆسنەیی لە ئەڵمانیا ڕەگەزنامەیان پێدراوە، ئەمریكیەكانیش بە رێژەی 100% رێژەكەیان لە 2025 دا زیادیكردووە و گەیشتووەتە شەش هەزار و 600 كەس،ئەلبانیەكانیش بە رێژەی 97% و گەیشتووەتە شەش هەزار و 100 كەس.

  • باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات

  • هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە

  • ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت

  • عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

سەرەکی