2   کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات

بارودۆخی ژیان و گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكان خەریكە پێكهاتەی خێزانی عێراقی لە قاڵب دەدەن، كە لە مێژوودا پشتی بە تۆڕەكانی پشتیوانی خێزانی بەستبوو، بەڵام ئێستا پچڕانی ئەو تۆڕە و گۆڕانی دۆخەكە توندوتیژی خێزانی و جیابوونەوەی زیاتر كردووە.

ئامارە ڕەسمییەكان لە عێراق دەریدەخەن، واقیعی كۆمەڵایەتی ئاڵۆز، هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانە لەگەڵ توندوتیژی خێزانی بەشێوەیەكی بێپێشینە، پسپۆڕانیش پێیان وایە فشاری كەڵەكەبووی ژیان هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری خێزان، بەشێوەیەكی گشتیش كاریگەری لەسەر كۆمەڵگە دەبێت.بۆیە داوا دەكرێت سەرچاوەی بنەڕەتی كێشەكان چارەسەر بكرێت كە ژیانی خێزانەكانیان قورس كردووەز

بەپێی ئەو ئامارەی لەمدواییەدا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە بڵاوكرایەوە، لە چارەكی یەكەمی 2026 دا، زیاتر لە 17 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆماركراوە و زیاتر لە 5700 توندوتیژی خێزانیش، بەغدادی پایتەختیش لە ڕیزبەندی پێشەوەدایە، هەم لە جیابوونەوە و هەم لە توندوتیژی خێزانی.

یەكێك لە هۆكارەكان كە بۆ جیابوونەوە و توندوتیژی خێزانی باس كراوە، دۆخی ژیانە كە ڕوبەڕووی خێزانە عێراقیەكان دەبێتەوە، لە سەروو هەموویەوە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، لەگەڵ پاشەكشەی توانای كڕین، قەیرانی نیشتەجێبوون، زیادبوونی بێكاری، نەبوونی كارێكی دڵنیایی و بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاریی.

نیگەرانییەكان تەنها لەبارەی زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە و توندوتیژی خێزانی نییە، ئامارەكان دەریدەخەن كە 6757 گرێبەستی هاوسەرگیری لەماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا لە دەرەوەی دادگاكان كراون، ئەمەش هەوڵی بەشێك لە خێزانەكانە بۆ كەمكردنەوەی تێچووی هاوسەرگیری ڕەسمیی، یاخود تێپەڕاندنی رۆتیناتی یاسایی و ئیداری.

هەروەها دادگاكانی عێراق لەماوەی چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، 1694 حاڵەتی هاوسەرگیری خوار 18 ساڵیان تۆماركردووە، بەڕای چاودێران گۆڕانكارییە بژێوی و كۆمەڵایەتیەكان، وایكردووە قەبارە و پێكهاتەی خێزانی عیراقی گۆڕانكاری بەسەردا بێت، نەوەی نوێی عیراقی روبەڕووی قورسی ژیانكردن دەبێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر و لە مێژوودا پاڵپشتی خێزانی فراوانی هەبووە.

  • باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات

  • هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە

  • ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت

  • عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

سەرەکی