2   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت

سەرمایەدارێكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی لە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و خێزانەكەی كردووە، تا رێگربێت لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بەشی باشوری بەیروت، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێك كە میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووەتەوە.

رۆنی مانی ئەو بازرگان و سەرمایەدارە ئیسرائیلیەیە كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئەو دەڵێت زانیاریی لە سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی وەرگرتووە، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ و سارە نەتەنیاهۆ هاوسەری سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل.

بە وتەی مانی، ترەمپ پەیوەندی بە سارە نەتەنیاهۆوە كردووە و هانی داوە بڕوا بە سەرۆكوەزیران بهێنێت كە دوور بكەوێتەوە لە پرۆسەی سەربازیی لە بەشی باشووری بەیروت، هەڕەشەی ئەوەشیكردووە ئەگەر ئەوكارەی بۆ نەكات كوڕەكەی واتە یائیر كە لە ئەمریكا دەخوێنێت دەری دەكات.

بەپێی گێڕانەوەكەی مانی، سارا نەتەنیاهۆ دواتر لەو پرسە بنیامینی ئاگادار كردووەتەوە، ئەویش ڕازی بووە پلانی سەربازیی بۆردومانكردنی بەشی باشوری بەیروت ڕابگرێت.

ئەم گێڕانەوەیە تائێستا لەلایەن ترەمپ و نەتەنیاهۆ و هیچ لایەنێكی ڕەسمی ئەمریكا و ئیسرائیل پشتڕاست نەكراوەتەوە، بەڵام ڕەتیش نەكراوەتەوە.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەی نێوان ترەمپ و سارا نەتەنیاهۆ لەكاتێكدایە، ڕاپۆرتی زۆر هەن سەبارەت بە تێكچوونی پەیوەندیەكانی نەتەنیاهۆ و ترەمپ بەهۆی جەنگی ئێران و لەمدواییەشدا بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان،ترەمپ خۆشی نەیشاردووەتەوە كە لەسەر پرسی لوبنان لەگەڵ نەتەنیاهۆ ناكۆك بوون.

بەپێی ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دەمەقاڵە لەنێوانیان ڕوویداوە، ترەمپ لە پەیوەندییەكدا توڕەیی خۆی نیشانداوە لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و ئەو هەموو قوربانییەی لێیكەوتووەتەوە.

وەك ئاكسیۆس و پاشانیش میدیاكانی تری ئەمریكا و ئیسرائیل باسیان كردووە، ترەمپ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا نەتەنیاهۆی بە شێت ناوبردووە و نیگەرانی پێگەیاندووە كە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ئاستەنگی بۆ رێككەوتنی ئەمریكا و ئێران دروستكردووە.

  • باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات

  • هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە

  • ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت

  • عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت

  • عەباس عیراقچی زانیاریی نوێ لەبارەی ڕۆژی كوژرانی خامنەیی ئاشكرادەكات

  • ئاكسیۆس:درز كەوتووەتە نێوان ترەمپ و نەتەنیاهۆ

  • ئیخوان و قاعیدە و داعش؛ یەک ڕەگ و چەندین لق

  • پرسی نەوت؛ هەرێم و عێراق لەسەر چی رێککەوتوون؟

  • هێرشی ئێران بۆسەر کوەیت و بەحرەین؛ ترەمپ خواستی بینینی موجتەبای هەیە

سەرەکی