4 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
ناوەندی هەواڵ
سه‌رچاوه‌كان له به‌غداده‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ده‌بێت له‌باره‌ی پرسی ده‌نگدان به‌و وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت، كه متمانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و هێشتا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
رۆژی 14ی ئایاری رابردوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی به‌خشی، 9 وه‌زیریش، متمانه‌یان پێ نه‌دراو ئه‌مه مشتومڕی دروستكرد.
بڕیار بوو له‌دوای پشووی جه‌ژنی قوربان، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له پشووی یاساداناندایه، كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ پێدانی متمانه به وه‌زیری وه‌زاره‌ته پڕنه‌كراوه‌كان، به‌ڵام به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى عێراق، به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان پێیان باش نه‌بووه دانیشتنی ته‌واوكردنی حكومه‌ت بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی له‌باره‌ی سكاڵای وه‌زیره ره‌تكراوه‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه پڕنه‌كراونه‌ته‌وه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌رگریی- ناوخۆ- پلاندانان- خوێندنی باڵا- رۆشنبیری- كار- كۆچ و كۆچبه‌ران- ئاوه‌دانكردنه‌وه- وه‌رزش و لاوان)، ئه‌مانه ئێستا به‌شێوه‌ی "وه‌كاله‌ت" له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانی تره‌وه به‌رێوه‌ده‌برێن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ناو ماڵی شیعه‌كانه‌وه هه‌یه، پرسی وه‌زیری ناوخۆیه كه ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی ده‌یه‌وێت پڕی بكاته‌وه‌و ئه‌مه ناكۆكی دروستكردووه.
له‌ناو سوننه‌كانیشدا ناكۆكی له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و پلاندانان هه‌یه.
كورد كێشه‌ی نه‌ماوه و ئه‌و تاكه وه‌زاره‌ته‌ی كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، مه‌سحییه‌كانیش له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران ناكۆكن.
جموجوڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی وزاره‌تی عه‌لی زه‌یدی له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك له گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق، له چه‌ند رۆژی رابردوو بڕیاندا چه‌كی خۆیان ته‌سلیمى ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كدا كه هه‌م ئه‌مریكاو هه‌م چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و ناوی لێنراوه "كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت".

له‌ناوخۆو له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌یه، بۆ رێگریكردن له به‌شداری گروپه چه‌كداره‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوه‌كان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
-
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
|
-
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
|
-
باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات
|
-
هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە
|
-
ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت
|
-
عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت
|
|
|
|