2 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
ناوەندی هەواڵ
به‌وته‌ى ئه‌فسه‌رێكى باڵاى سوپاى عێراق، گرووپه‌كانى عێراق كه چه‌ك ته‌سلیم به ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، رێگه نادرێت وه‌ك گرووپ بمێننه‌وه له ترسی دروستكردنی بلۆكی رێكخراو له‌ناو سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كاندا.
ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای عێراق، له‌باره‌ی ورده‌كاری چه‌كداماڵینی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕره قسه‌یكردووه،باس له‌وه ده‌كات پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه به دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه به‌سه‌ر یه‌كه جیاوازه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، وه‌ك تاك ئه‌نجامده‌درێت نه‌ك وه‌ك گرووپ، ئه‌وه‌ش به ئامانجی رێگریكردنه له پێكهێنانی هه‌ر بلۆكێكی رێكخراو له‌ناو سوپا یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و مسۆگه‌ركردنی ملكه‌چبوونی راسته‌وخۆیان بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان.

وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه مه‌به‌ست له‌م كاره رێگریكردنه له‌وه‌ی، گرووپه‌كان هیچ قورساییه‌كی به‌رچاویان له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا هه‌بێت، وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌و فه‌رمانانه‌شی وه‌ریده‌گرن ته‌نها له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه دێت.
سه‌باره‌ت به چه‌كی هه‌رسێ گرووپه‌كه (سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تایبی ئیمام عه‌لی)، ئه‌فسه‌ره باڵاكه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له دوو رۆژی رابردوودا لیژنه‌كان پێكهێنراون، كه پێكهاتوون له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نوێنه‌ری گرووپه‌كان، ئه‌م لیژنانه له ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به تۆماركردنی چه‌كی سوك و مامناوه‌ند و قورس وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ته‌سلیمكردنى به ده‌سه‌ڵاتداران.

هاوكێشه‌ى داهاتوو كه به‌ڕێوه‌یه پێویسته به‌دووربن له هه‌ژموونى ئێران
سه‌ركرده شیعه‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون كه هاوكێشه‌ى داهاتوو كه به‌ڕێوه‌یه پێویسته به‌دووربن له هه‌ژموونى ئێران و چه‌كى به‌ره‌ى مقاوه‌مه، هه‌مان ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له تشرینى یه‌كه‌مى 2024 داواى كرد، كه چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت و به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده شیعه‌كان پێشتر و به‌تایبه‌ت گرووپه‌كان ده‌یانووت له‌ژێر فه‌رمانى ده‌وڵه‌تدان و ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه كه چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ده‌رچوونه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاوكێشه‌كه‌ى گۆڕى، هه‌رزوو عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه هۆشدارى پێدان كه ده‌بنه ئامانجى داهاتووى ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تاى 2026، هه‌ڵوێستى قه‌یس خه‌زعه‌لى و ئه‌بو ئالا وه‌لائى و حه‌یده‌ر غه‌رائى و شبل زه‌یدى، گۆڕدرا، یه‌ك به یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه ئاماده‌ن ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن، ئه‌وه‌ى ڕێگه‌شى بۆ خۆشكردن ڕاگه‌یاندنى ده‌ستبه‌رداربوونى سه‌در بوو له سه‌رایا سه‌لام.

هه‌ندێكیش ڕه‌تیان كرده‌وه
هه‌رچه‌نده دیارترین گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ چه‌كدانان و تێكه‌ڵبوون به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌شێكیان و له‌وانه‌ش كه‌تائیبى حزبوڵا ئاماده‌نین چه‌ك ڕاده‌ست بكه‌ن.
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوه‌كان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
-
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
|
-
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
|
-
باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات
|
-
هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە
|
-
ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت
|
-
عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت
|
|
|
|