2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
ملیاره بلۆككراوه‌كان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
ناوەندی هەواڵ
ڕ‌اپۆرتێكى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى، تیشكى خستووه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانى چه‌قبه‌ستوویى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه ئه‌ویش پاره‌یه.
ئێران ده‌خوازێت نه‌ختینه‌یه‌كى كاش به خێرایى به‌ده‌ستبهێنێت كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌وه‌ش سه‌ركێشییه‌كى سیاسیی گه‌وره‌یه بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كه ساڵانێك ڕه‌خنه‌ى له ئیداره‌ى باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا ده‌گرت، به‌وه‌ى له‌كاتى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمیی ساڵى 2015 پاره‌یه‌كى زۆرى بلۆككراوى ئێرانى ئازادكردووه.
به‌لایه‌نى تره‌مپه‌وه، بڕیاری ئازادكردنى پاره بلۆككراوه‌كانى ئێران، بێگومان ده‌یخاته دۆخى به‌راوردكارى له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى ئۆباما، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێش چه‌ند مانگێك تره‌مپ به‌ڵێنى دابوو ڕێككه‌وتنێكى زۆر باشتر له‌وه‌ى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، كه ساڵانێك ڕه‌خنه‌ى له‌و ڕێككه‌وتنه گرت و دواتر كه بووه سه‌رۆك له خولی یه‌كه‌مدا لێى كشایه‌وه و پاساوه‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو ڕێككه‌وتنه‌كه پاره‌ى بۆ ئێران دابین كردووه.

له‌میانى دیبه‌یتى كێبڕكێى سه‌رۆكایه‌تى له ساڵى 2016، تره‌مپ به هیلارى كلینتۆن ڕكاره دیموكراته‌كه‌ى كه ئه‌وكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه بوو ده‌وت، ئیداره‌ى ئۆباما وایكرد ئێران به‌هێز بێت و ئه‌وه‌ش له رێككه‌وتنێكى گه‌مژانه‌دا ڕوویدا كه له مێژوودا هاوشێوه‌ى نه‌بووه.
تره‌مپ له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وكات وتى، ئیداره‌ى ئۆباما ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلارى ئێرانى ئازادكرد، كه ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كى زۆره و پڕ به‌م هۆڵه‌یه.
به‌ڵام ئێستا تره‌مپ كه سه‌رۆكى ئه‌مریكایه، خۆى كه‌وتووه‌ته هه‌مان گێژاوه‌وه، پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له جه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران بكشێته‌وه، كه له ئه‌مریكا جه‌نگه‌كه جه‌ماوه‌رى نییه و ڕاى گشتیی دژیه‌تى، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانیش تینوون بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و بڕه پاره‌یه به خێرایى.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه دانوستانى نێوان واشنتۆن و تاران له ڕێگه‌ى نێوبژیوانكارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ردوولا پێشنیاز ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، تره‌مپ له یه‌ك كاتدا پێشبینى ده‌كات له‌و جه‌نگه ده‌ربچێت و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كات جه‌نگه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌گاته رێككه‌وتن، ناوبه‌ناویش پێكدادانى پچڕ پچڕ ڕووده‌دات.

بۆ ئێران، به‌ده‌ستهێنانى ملیاران دۆلارى بلۆككراوى به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى له‌سه‌ریه‌تى، یه‌كێكه له داواكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى بۆ هه‌ر ڕێككه‌وتنێك، ئه‌و پاره‌یه ده‌بێته‌هۆى فریاگوزارییه‌كى خێرا بۆ ئابوورییه ماندووه‌كه‌ى به‌هۆى جه‌نگ و گه‌مارۆوه.
ئێران پێشه‌كى داواى 12 ملیار دۆلار ده‌كات، له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژى ئاگربه‌ستیشدا ده‌یه‌وێت 24 ملیار دۆلار وه‌ربگرێته‌وه، به‌وه‌ش رێككه‌وتنێكى مه‌بده‌ئى ده‌ستپێده‌كات به‌پێى ئه‌و پێشنیازانه‌ى هه‌ردوولا ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه.به‌ڵام ئه‌مریكا پابه‌ند بوون به هه‌ر پاره‌یه‌كى پێشه‌كى و دیاریكراو ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌دووریشى ده‌زانێت سزاكان هه‌ڵبگیرێت به‌شێوه‌یه‌ك ئێران بتوانێت له رێگه‌ى ده‌ریاوه نه‌وت بفرۆشێت.
ئه‌و پارانه‌ى ئێران كه له ده‌ره‌وه بلۆككراون، به نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، به‌ڵام به‌هۆى سزاكانى سه‌ریه‌وه ئه‌سته‌مه بتوانێت به‌بێ ڕێككه‌وتن به‌ده‌ستیان بهێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كیی پاره‌ى نه‌وتى فرۆشراوى پێشووى ئه‌و وڵاته‌یه.

-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوه‌كان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
-
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
|
-
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
|
-
باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات
|
-
هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە
|
-
ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت
|
-
عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت
|
|
|
|