4 کاتژمێر پێش ئێستا
239 جار خوێنراوەتەوە
له‌نێوان هه‌ڕه‌شه‌ى تره‌مپ و ملنهدانى ئێران؛ ئایا ڕێككه‌وتن ده‌كرێت؟
ناوەندی هەواڵ
له‌كاتێكدا گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دواییدا زیاتر بووه و چه‌ند جارێك پێكدادان و بۆردومان ڕوویداوه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازیی له ئێران ده‌كات.
تره‌مپ ده‌ڵێت ئێران زۆر كاتى به فیڕۆداوه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن كه ده‌ستكه‌وتى سه‌رنجڕاكێشى بۆیان ده‌بوو، بۆیه له ئه‌نجامدا باجى ئه‌وه ده‌ده‌ن.
تره‌مپ له پۆستێكدا له تروس سۆشیاڵ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئێرانیه‌كان ته‌نها قسه‌ى بێ كردار ده‌كه‌ن و به ته‌واوه‌تى تێك‌شكاون.
تره‌مپ دۆخى سوپاى ئێران به ئاژاوه و تێكشكاوى ته‌واوه‌تى ناوده‌بات، ده‌شڵێت هێزى ده‌ریایى و ئاسمانیی ئێستا له ئێران به كرداریی بوونى نه‌ماوه، سوپاش تواناى نییه مووچه‌ى سه‌ربازه‌كانى بدات.
له لێدوانێكى تردا تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌یه فه‌رمانى هێرشى نوێ بۆسه‌ر وێستگه‌كانى وزه و پرده‌كان ده‌ربكات.

له‌میانى ئه‌و قسانه‌یدا بۆ فۆكس نیوز، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئێران زۆر دواكه‌وتووه و كاتى به فیڕۆ داوه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ كۆتایى هێنان به جه‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه ئێران به‌ره‌و شكست هه‌نگاو ده‌نێت.
تره‌مپ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى ئه‌مریكا خستوویه‌تییه سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى ئێران، به سه‌ركه‌وتووترین گه‌مارۆ له مێژووى جه‌نگه ده‌ریاییه‌كان ناوده‌بات.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێستا ئێران هیچ كارێكى بازرگانى ناكات، ناشتوانێت مووچه‌ى سوپاكه‌ى بدات، به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
ئه‌و وتانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دانووستانكاره قه‌ته‌رییه‌كان چوونه‌ته ئێران، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئه‌مه‌ش به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ڕۆیته‌رز.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش به فۆكس نیوزیان وتووه، دانووستانكاره قه‌ته‌رییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه‌ى له دانووستانه‌كاندا دروست بووه پڕى بكه‌نه‌وه.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، ئیسماعیل به‌قائى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند، ناكرێت هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌ره‌وپێش بچن له‌كاتێكدا پێشێلكارى له ئاگربه‌ست دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌و قسه و لێدوانانه لهههردوولاى ناكۆكییه‌كان له‌كاتێكدان، له شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه، چه‌ند جارێك بۆردوومان و پێكدادان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕوویداوه.
لهوكاتهوهى له 28 ى شوباتى ئه‌مساڵ جه‌نگى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكرد، ده‌یان جار سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه نزیكن له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام زۆربه‌ى كات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا ڕووداوێك دانووستانه‌كان تێكده‌دات.
-
ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە
|
-
له‌نێوان هه‌ڕه‌شه‌ى تره‌مپ و ملنهدانى ئێران؛ ئایا ڕێككه‌وتن ده‌كرێت؟
|
-
کەنەکە کارنامەی مێژوویی خۆی ڕاگەیاند
|
-
تره‌مپ بیرۆكه‌ى هه‌یه و ئێران گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ناكات
|
-
نمایشێكى سه‌ربازیی له چین به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ڕووسیا و كۆریا؛ سه‌رۆكى ئه‌مریكا توڕه ده‌كات
|
-
تره‌مپ خۆى بێلایه‌ن ده‌كات؛ ئێران به‌رپرسیارێتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیل ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌مریكا
|
-
لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییه‌وه؛ ئاسۆ حاجى له‌سه‌ر چى كوژرا؟
|
-
پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان
|
-
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت
|
|
|
|