9 کاتژمێر پێش ئێستا
377 جار خوێنراوەتەوە
لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییهوه؛ ئاسۆ حاجى لهسهر چى كوژرا؟
له دووى نیسان پۆلیسى ههولێر دهستگیریان كرد، له پێنجى حوزهیران دواى زیاتر له دوو مانگ پۆلیس وتى خۆى كوشتووه، ههرچهنده پزیشكى دادى ههولێر پشكنینى بۆ تهرمهكهى كردووه، بهڵام كهسوكارهكهى و ڕاى گشتیی گومانیان له مردنى ههیه، تۆڕى هاوپهیمانى 19 ش ڕووداوهكه به تهمومژاوى ناودهبات.
چى ڕوویدا؟
وهك كهسوكارى "ئاسۆ مهجید" باسى دهكهن، بەر لە دوو مانگ، حەسەن جەباری کارگێڕی لقی4 ی پارتی لە سلێمانی پەیوەندی بە حاجی ئاسۆ دەکات کە پاسەوانی تایبەتی خۆیەتی، پێی دەڵێت بچۆ بۆ هەولێر، نووسراوێکم هەیە بۆم بهێنەرەوە، بۆ ئەمەش کەسێکی دیکەی لەگەڵدا دەنێرێت.
لە کاتی گەیشتنی حاجی ئاسۆ بە یەکەم بازگەی هەولێر ، هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ تورهكه دهكهنهسهرى و دەیبهنه زیندان لە ماوەی 64 ڕۆژ بەبی دادگایی کردن و بەبی ئەوەی رێگای پێ بدەن کەس بیبینێت بێ سەرو شوێنی دەکەن. ڕۆژى شەممەی رێکەوتی 6-6-2026 "عەقید کانی پەیوەندی بە کەسوکاری حاجی ئاسۆ دەکات و دەڵێت وەرن تەرمەکەی بەرنەوە خۆی کوشتوە".

حاجی ئاسۆ ماوەی 40 ساڵە لایەنگر و پێشمهرگهى پارتییە
وهك كهسوكارهكهى دهڵێن، حاجی ئاسۆ ماوەی 40 ساڵە لایەنگر و پێشمهرگهى پارتییە و هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام چەند جارێک لەسەر دواکەوتنی موچە حاجی ئاسۆ ناڕەزایی دەر بڕیوە و کۆمێنتی دژی حکومەتی هەرێم نووسیوە.
ڕۆژی یهكی شوبات مەسرور بارزانی لەشاری هەولێر تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەو کارەساتە دانا و دواتر لەپەیجی تایبەتی خۆی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لەو یادە بڵاوکردەوە، لەژێر ئەو پۆستەدا حاجی ئاسۆ کە کادر و پێشمەرگەی دێرینی پارتییە ، لەکۆمێنت بۆ مەسرور بارزانی نوسیووە " بەداخەوە ئێمەی پارتی هەتاکو نەکوژرێین حزبەکەمان قەدرمان نازانێ ، ئێمە ئەمرین و براگەورەش لەناو ژنان یادمان ئەکاتەوە".
كۆمێنتهكه سردڕاوهتهوه
ئیراده بهدواداچوونى بۆ ئهو كۆمێنته كرد، كۆمێنتهكه سردڕاوهتهوه، بهڵام بهپێى ئهو سكرینانهى ههڵگیراون، كۆمێنتى پاش و پێش كۆمێنتهكهى حاجى ئاسۆ وهك خۆیان ماون، واته دهردهكهوێت ئهو كۆمێنته سڕدراوهتهوه.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کۆمێنتەی حاجی ئاسۆ بووەتە هۆکاری توڕەی بەرپرسانی پارتی و پاراستن و هەر ئەوکات فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن "پاراستن لەڕێگەی حەسەن جەباری کارگێڕی لقی 4 ی پارتییەوە پلانیان بۆ دەستگیرکردنی حاجی ئاسۆ داناوە بەجۆرێک کە هەستی پێ نەکرێت هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەو کۆمێنتە بووە".
هەر بۆیە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر نووسینی ئەو کۆمێنتەدا بەفەرمانی پاراستن حەسەن جەباری بەبیانووی مامەڵەیەکی ئیداری حاجی ئاسۆ دەنێرێتە شاری هەولێر و لەبازگەی دێگەڵە ناوبراو لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتییەوە دەڕفێنرێت و بۆ ماوەی 64 ڕۆژ بێسەروشوێن دەکرێت".

تۆڕی هاوپەیمانی 19:راستی رووداوی گیانلەدەستدانی ئاسۆ مەجید بە تەموومژاوی دەمێنێتەوە
ههر له بارهى ئهو دۆسیهیهوه، تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایدەگەیەنێت، كاتێك هیچ گەرەنتییەك بۆ شەفافیەت و لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ و بێ لایەن ئامادەبوونی نەبێت، تۆمەتبار پارێزەری نەبێت و نەهێڵن كەسوكاری راستەوخۆ بیبینن و نەزانن لە كام گرتووخانەیە، راستی رووداوی گیانلەدەستدانی (ئاسۆ مەجید قادر) بە تەموومژاوی دەمێنێتەوە.
تۆڕهكه زانیاریی زیاترى لهبارهى ئهو دۆسیهیه خستووهتهڕوو، نوسیویهتى:" تۆمەتبار ئاسۆ مهجید قادر، پیشەی پێشمەرگە بوو لە یەكەی پاسەوانی سەر بە هێزەكانی زێرەڤانی. بە پێی ماددەی یەكەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003، لە 2ی نیسانی 2026، پۆلیسی هەولێر دەستگیریان كرد، و لە رووداوێكی تەموومژاویدا لە 5ی حوزەیرانی 2026، پۆلیس رایگەیاند، "لە ناو گرتووخانەدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"، بەبێ ئەوەی ناو و شوێنی گرتووخانەکە ئاشكرا بكەن.

یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003 چییە؟
یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003، پەیوەندی بە "زیاندان لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان"ەوە هەیە.
هەروەها، دەڵێن، " تیمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و ڕاپۆڕتی پزیشكی دادوەری پشتڕاستی دەكەنەوە کە بە پشت بەستن بە بەڵگەی سەلمێندراو، ناوبراو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
بەڵام، کەسوکارەکەی چیرۆكێكی تر دەگێڕنەوە. ئەوان بە میدیاكانیان راگەیاندووە كە گومانیان بۆ دروستبووە و بڕوایان بە راپۆرتی پزیشكی دادوەری هەولێر نییە، هەر لەبەر ئەمە تەرمەکەیان بردە پزیشكی دادی سلێمانی تا سەرلەنوێ توێكاری بۆ بكرێت، و ئەوانیش رەزامەندییان نیشانداوە کە دووبارە تەرمەكەی توێكاری بۆ بكرێتەوە. تا ئێستا ئەنجامی ئەو توێكاریە ڕانەگەیەندراوە و تەمەكەش بە خاك سپێردرا.

کۆمەڵێک پرسیار
دوابەدوای ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، دەپرسین ئایا هاوڵاتییەك کە پیشەی (پێشمەرگە)یە و تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە زیانگەیاندن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادارکراوەتەوە؟ بۆ هیچ روونكردنەوەیەكی نییە؟ ئایا ئاگادارن كە پێشمەرگەیەكیان بەم تۆمەتە لە گرتووخانەی پۆلیسە؟ بۆچی خێزانەكەی لە ماوەی دوو مانگدا نەیانتوانیوە سەردانی بكەن؟ بۆچی پارێزەری بۆ دابین نەكراوە؟ بۆ شوێنی گرتنەكەی بە نهێنی ماوەتەوە؟ ئایا گرتووخانەی نهێنی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە؟
كاتێك هیچ گەرەنتییەك بۆ شەفافیەت و لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ و بێلایەن ئامادەبوونی نەبێت، تۆمەتبار پارێزەری نەبێت و نەهێڵن كەسوكاری راستەوخۆ بیبینن و نەزانن لە كام گرتووخانەیەیە، راستی رووداوی گیان لە دەستدانی (ئاسۆ مەجید قادر) بە تەموومژاوی دەمێنێتەوە و دەرئەنجامە دژبەیەكەكانی ڕاپۆڕتی پزیشكی دادوەری و خانەوادەكەی گومانی زیاتر دەخەنە سەر راستی رووداوەكە.
یەکێتی پێشمەرگەکە بە شەهید ناودەبات
ههر له بارهى ئهو ڕووداوهوه، یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دهكات به جددی لهسهر رووداوی "شههیدكردنی حاجی ئاسۆ" بێنه سهر هێڵ و لێكۆڵینهوهی ورد بكهن "چونکە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و شەهید بکرێت".
له دهقی پهیامهكهی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووه:" لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووین بە مەرگی تەمومژاوی پێشمەرگەی کوردستان کاک حاجی ئاسۆ کە لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناحەق شەهید کرا".
"ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین و هاوبەشی ماتەمیانین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە جدی لەسەر ئەم رووداوە بێنە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، چونکە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە کە بەناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و شەهید بکرێت".
"پێشمەرگە رەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلەکەمانە و شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەن، نەک بخرێنە زیندانەوە و بە ناحەق شەهید بکرێن، خوای گەورە گیانی شەهیدی غەدرلێکراو بە بەهەشتی بەرینی شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت، گیانلەدەستدانی پێشمەرگە (حاجی ئاسۆ) دوای ئەوە دێت، کە ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستا لە شاری هەولێر دەستبەسەر کرا و خرایە زیندانەوە و دوو رۆژ پێش ئێستا گیانلەدەستدانى راگەیەنراو پۆلیسى هەولێر دەڵێت، لە زیندان کۆتایی بە ژیانى هێناوە". مهكتهبى سیاسى یهكێتیی وا دهڵێت.
-
ترهمپ خۆى بێلایهن دهكات؛ ئێران بهرپرسیارێتى دووبارهبوونهوهى هێرشهكانى ئیسرائیل دهخاته ئهستۆى ئهمریكا
|
-
لە بارەی كەیسی پێشمەرگەكەی پارتییهوه؛ ئاسۆ حاجى لهسهر چى كوژرا؟
|
-
پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان
|
-
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت
|
-
دوێنێى لێ بووه به پێرێ؛ پارتى به ناوی چاودێرێكهوه وهڵامى بافڵ تاڵهبانى دهداتهوه
|
-
تۆم باراک لە عێراق؛ ستراتیژی ناوەندیی و بێدەنگکردنی چەکە یاخیبووەکان
|
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوهكان؛ چۆن ئاستهنگى بۆ ڕێككهوتنى ئهمریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
|
|
|