4 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت
ناوەندی هەواڵ
هه‌رچه‌نده چه‌ندین لێپرسراوى ئێرانى ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا جارێكى تر دووپاتى كرده‌وه، پاره‌كانى ئێران كه ئازادكراون ته‌نها بۆ كڕینى به‌رهه‌مى ئه‌مریكى خه‌رج ده‌كرێن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له پۆستێكدا له تروس سۆشیاڵ ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ى هیچ پاره‌یه‌كى نه‌داوه‌ته ئێران. ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامى ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى لێى ده‌گیرێن كه هاوشێوه‌ى ئیداره‌كانى پێشووى ئه‌مریكا پاره‌ى داوه‌ته ئێران له ڕێگه‌ى ئازادكردنى پاره بلۆككراوه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى "ئه‌مریكا ته‌ئكید بووه‌ته‌وه كه ئێران هیچ باجێك بۆ تێپه‌ڕبوون به گه‌رووى هورمزدا ناسه‌پێنێت. هۆشداریشیدا ئه‌گه‌ر هه‌ر باجێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بسه‌پێنرێت به‌خێرایى گفتوگۆكان ده‌وه‌ستن.
تره‌مپ دووپاتى كرده‌وه، ئه‌مریكا هیچ پاره‌یه‌كى نه‌داوه‌ته‌وه ئێران، هیچ پاره‌یه‌كیشى ئازاد نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌شێك له پاره‌كانى ئازاد ده‌كات و له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مریكادا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى جووتیارانى ئه‌مریكایه بۆ كڕینى به‌رهه‌مى ئه‌مریكى.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، سكۆت بیسنت، وه‌زیرى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، به‌شێكى زۆرى پاره‌كانى ئێران بۆ كڕینى خۆراك و ده‌رمانى ئه‌مریكى خه‌رج ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دا ده‌بێت.
ئه‌و وتانه‌ى تره‌مپ و لێپرسراوه ئه‌مریكیه‌كان له‌كاتێكدایه، پێشتر ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕه‌تیكرده‌وه، ئازادكردنى پاره بلۆككراوه‌كانى ئێران به‌سترابێته‌وه به كڕینى به‌رهه‌مى ئه‌مریكییه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ناسر هیممه‌تى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی ئێران به هه‌مانشێوه ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌و پارانه به مه‌رجى كڕینى به‌رهه‌مى ئه‌مریكى ئازادكرابن.

ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى 18 ى ئه‌م مانگه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئه‌نجامدرا و هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئیمزایان كرد، له خاڵى 14 هه‌میدا سزاكانى سه‌ر ئێران سوك ده‌كات و باس له‌وه‌شده‌كات به‌شێك له پاره بلۆككراوه‌كانى ئازاد ده‌كرێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو، به‌شێوه‌یه‌كى كاتیی سزاكانى سه‌ر ئێران تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى هه‌ڵده‌گرن، تا ئه‌وكاته‌ى دانوستانه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌نجام و ڕێككه‌وتنى كۆتایى.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پاكستان ڕایگه‌یاندووه، دانوستانه ته‌كنیكیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا مشت‌ومڕ له‌نێوان تاران و واشنتۆن هه‌یه سه‌باره‌ت به پشكنینى پێگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران.
ڕافایل گرۆسى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ڕایگه‌یاندووه، پشكنه‌رانى ئاژانسه‌كه به‌مزوانه ده‌چنه ئێران. به‌ڵام تاران تائێستا ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ سازشێك له‌وباره‌یه‌وه بكات پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان و ڕێككه‌وتنى كۆتایى.

-
یه‌كێتى و پارتى له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێ‌ئومێد بوون؛ چى ڕووده‌دات؟
|
-
تره‌مپ دووباره‌ى ده‌كاته‌وه؛ پاره‌كانى ئێران ته‌نها بۆ به‌رهه‌مى ئه‌مریكا خه‌رج ده‌كرێت
|
-
ئایا ئێران دەتوانێت هەژموونی لە عێراق بپارێزێت؟
|
-
پسپۆڕان چی دەڵێن؟؛ وتەبێژی حكومەتی عیراق:هیچ نیازێك نییە بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار
|
-
پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت
|
-
ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له یه‌كێتیی ده‌كات
|
-
وڵاتێک لە ژێر کاریگەریی گەندەڵیدا؛ ئایا کاتژمێری لێپرسینەوەی حوتەکان لە عێراق نزیک بووەتەوە؟
|
-
یەکێتی و پارتی؛ یان 39 بە 39 یان دادگای فیدراڵی
|
-
مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له سویسرا
|
|
|
|