3   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌؛ پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ خێرا ده‌كه‌ن

هێزەکانی پێشمەرگە 12.78٪ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، ژمارەیان 152 هەزار و 182 پێشمەرگەیە

ناوەندی هەواڵ

له‌كاتێكدا له‌ ساڵى 2022 ه‌وه‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان فشار ده‌كه‌ن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام پارتى و یه‌كێتى هه‌نگاوه‌كانیان به‌ سستى ده‌نا، ئێستا به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌نگاوه‌كانیان خێراكردووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌یلولى ئه‌مساڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان كۆتایى دێت و بریاریشه‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌.

وەک بەشێک لە پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی یەک و دووی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لە ساڵی 2022 ه‌وه‌ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئیمزا کراوه‌. بەپێی خشتەی کاتیی ئەو لێکتێگەیشتنە، دەبێت تاوەکو مانگی 10ی ئەمساڵ، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی پێ بێت و سەرجەم هێزە دەرەوەی وەزارەتەکان، بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

کاتژمێر 9:30ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێوڕەسمێکی فراواندا لە بارەگای دەڤەری یەک، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و لەژێر چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی پێشمەرگە بەفەرمی ڕادەگەیەنرا، ئەم هەنگاوە  مەرج و بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە.

بۆ خێراترکردنی ئەم پرۆسەیە، لیژنەیەكی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێکهێنراوە. ئەرکی سەرەکیی ئەم لیژنەیە دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی کارگێڕی، دارایی و یاسایی فەرماندەی دەڤەرەکانە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سیستماتیک بخرێنە ژێر چەتر و فەرماندەییی وەزارەتی پێشمەرگە.

توانیومانە 95% هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی بەدەستبهێنین

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە رێورەسمی یەكەمین خولی هاوبەشی دەڤەری یەكی و دوو هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەنرێن بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەستكەوتی مێژوویی و گەورەن.

وتیشی، توانیومانە 95% هەنگاوەكانی پرۆسەی چاكسازی بەدەستبهێنین، ئەگەر بەراوردی ئەم هێزە بكەین لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیە تائێستا دەبینین دوو دونیای تەواو جیاوازن.

"ئێستا پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە فەرماندەیی دەكرێت، دوو دەڤەرهەیە كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەركان و دەزگاكانی تری وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرۆكایەتی دەكرێن، ئەمە بەمانای ئەوەنییە گرفت نەماوە، بەڵام دیوە جوانەكەی هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە بۆخۆی دەستكەوتێكی گرنگە". وەزیری پێشمەرگە وای وت.

شۆڕش ئیسماعیل وتیشی "دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیماناندا دروستمان كردووە بەشێوەیەك لە شێوەكان بەردەوام دەبێت".

"یەکگرتوویی پێشمەرگە گەرەنتی قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستانە"

ڕۆژى 21ی حوزەیرانی 2026، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و نوێنەرانی دیپلۆماسیی وڵاتان و تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی پێنجی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچواڵان بەڕێوەچوو.

هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "هێز و مانەوەی هەرێمی کوردستان کاتێک مسۆگەر دەبێت، کە ئێمە لەناو خۆماندا تەبا بین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بخەینە سەرووی هەموو ململانێ و جیاوازییەکی دیکەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە: "ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە ناوبانگ، شکۆ و مێژووی پڕ لە شانازی و خەبات و قوربانییەکانی پێشمەرگە بکەین و

"پەیامی هەمیشەیی ئێمە بۆ ناوخۆی کوردستان یەک هەڵوێستی، پێکەوەیی، تەبایی و کۆدەنگییە لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستاندا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا داوای لە دەرچووانی کۆلێژە سەربازییەکە کرد " هەمیشە دەبێت وەکو هێزێکی نیشتمانیی کوردستانی بمێننەوە و بەرگری لە شکۆی مرۆڤ بکەن بەبێ جیاوازی لەم وڵاتەدا".

نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند، هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکان "باش نراون، بەڵام خواستی ئێمە لەوە زیاترە و پێویستە هەنگاوەکان زۆر خێراتر بکرێن. دەبێت سستییەکانی ئەم پرۆسەیە چارەسەر بکرێن، ئاڵنگاری و ململانێ ناوچەییەکان ئەوەمان لێدەخوازێت ڕۆژێک زووتر ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەین کە خزمەت بە هەموو کوردستان و عێراق دەکات".

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە،" یەکگرتوویی پێشمەرگە گەرەنتی و بنەمایەکی سەرەکیی پاراستنی مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستانە".

هێزەکانی پێشمەرگە 12.78٪ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، ژمارەیان 152 هەزار و 182 پێشمەرگەیە و بڕی شایستەی مانگانەیان 123 ملیار و 20 ملیۆن دینارە. هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە ژمارەیان 139 هەزار و 15 کەسە و بڕی شایستەی مانگانەیان 96 ملیار و 57 ملیۆن دینارە.

 

 

  • لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟

  • 618 ڕۆژه‌ یه‌ك دانیشتنیان كردووه‌ ته‌نها بۆ سوێندخواردن؛ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ونه‌ پشووى هاوینه‌وه‌

  • به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌؛ پارتى و یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ خێرا ده‌كه‌ن

  • سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە

  • ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

  • ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا

  • ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

  • شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

  • هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت

سەرەکی