9   کاتژمێر پێش ئێستا 124 جار خوێنراوەتەوە

شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

ناوەندی هەواڵ

شەوی شەممە یاخود بەرەبەیانی یەکشەممە، لەلایەن هاووڵاتیانی عێراقەوە وەک شەوی ڕاوکردنی دزەکان ناودەبرێت، لەماوەی 72 کاتژمێری رابردوودا بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە 200 بەرپرس و پەرلەمانتار و بازرگان و کەسایەتی دەستگیرکراون،واتە هەڵمەتەکە پێش شەوی شەممە دەستیپێکردووە کە سەرەتاکەی بە عەدنان جومەیلی بووە و دواتریش بەرپرسی دیکەی گرتووەتەوە تا شەوی شەممە هەڵمەتەکە بە رەسمی دەستیپێکردووە، بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە، ئەم ڕاوکردنە سەری مارەکان یاخود سەرە گەورەکانیش دەگرێتەوە؟

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەو پرۆسەیەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان پێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گێڕانەوەی موڵک و ماڵی گشتیی، نزیکەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت و لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردووشدا زیاتر لە 200 بەرپرس و پەرلەمانتار و بازرگان و کەسایەتی گرتووەتەوە.

پرۆسەکە بە دیاریکراوی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە دەستیپێکرد، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە دوو مانگە دەستبەکار بووە، دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش بەتەواوەتی پشتیوانی لایەنی یاسایی ئەم پرۆسەیە دەکات.

هێشتا ئەو لیستەی عەلی زەیدی ئامادەی کردووە یاخود بۆیان ئامادەکردووە ناوی زۆری تێدا ماوە کە بە سەری گەورەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی لە عێراق دادەنرێن، کە جگە لە وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگار و بازرگانەکان، سەرۆکی حزبیشی تێدایە، جگە لە چەند خاوەن کۆمپانیایەک کە وەک رووخسارێک بۆ سپی کردنەوەی پارە دانراون.

ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق سەرقاڵی لابردنی پارێزبەندین لەسەر بەشێکی تر لە پەرلەمانتار و بەرپرسە باڵاکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستگیرکردنیان و روبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا، لە بەشی یەکەمی ئەم هەڵمەتەشدا پێشبینی دەکرێت بڕە پارەیەکی زەبەلاح بۆ خەزێنەی گشتیی بگێڕدرێتەوە.

وەک سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەی پێدەکەن، جێبەجێکردنی پرۆسەکە بە ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکردووە، واتە ئاگادارکراونەتەوە کە پرۆسەیەکی لەوشێوەیە دەستپێدەکات، دەستەی نەزاهەی عێراقیش دۆسیەی زەبەلاحی ئامادە کردووە کە پەیوەستە بە کەسایەتی و کۆمپانیا و بەرپرسەکانەوە.

رۆژی یەکشەممە رۆژێکی جیاواز بوو بۆ عێراقییەکان، تیایدا گەورەترین پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی دەستیپێکرد، زۆرێک لەو دەموچاوانەی پێشتر باسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان دەکرد خۆیان دەستگیرکران، ئەمەش شۆکێکی گەورە بوو بۆ شەقامی عێراقی.

بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، ئایا ئەم پرۆسەیەش هاوشێوەی پرۆسەکانی رابروو مەبەستی سیاسی لە پشتە و بۆ لێدانە لە بەشێک لە لایەنەکان، یاخود پرۆسەیەکی جیاوازە و حکومەتی نوێ دەیەوێت ناوبانگی دەوڵەت پاک بکاتەوە.

  • ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت

  • ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا

  • ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات

  • شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟

  • هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت

  • زانکۆی سلێمانی پێشنیاری دوورخستنەوەی د. عەبدوللەتیف سەلەفی ئاراستەی وەزارەت دەکات

  • بومەلەرزەی دژە گەندەڵی لە عێراق؛ ٧٤ بەرپرسی باڵا دەستگیرکران و لێکەوتەکانی دەگەنە هەرێم

  • لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی دەکرێن و فراوانتر دەبن؛ شەوی رابردوو بۆ "دزەکان" لە عێراق نەهات بوو

  • نەوەی نوێ وەک مقاش؛پارتی بە نیازی چییە و یەکێتی چی دەوێت؟

سەرەکی