1 کاتژمێر پێش ئێستا
363 جار خوێنراوەتەوە
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
"هەندێک لایەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بەم ڕووداوەوە نەبووە، چالاکییەکەی ئێمە لەژێر ناوی خۆیاندا بڵاودەکەنەوە، بەمەش گەل و ڕای گشتی چەواشە دەکەن؛ بۆیە هۆشدارییان پێ دەدەین کە دەست لەم کارانە هەڵبگرن".
ناوەندی هەواڵ
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون.میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، دوو ئەندامەکەی سوپای پاسداران لە ئەنجامی تەقەکردن لە بەردەم ماڵەکەیاندا لە شاری پاوەی کوژراون. هاوکات دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. گەنجانی نیشتیمانپەروەریی کوردستان ڕایگەیاندووە لە شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک جاشیان سزاداوە کە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی گەریلاکانی ئازادیی و لە دژی گەل کاریان کردووە، هەروەها بانگەشەی ئەو لایەنانە بە درۆ دەخاتەوە کە چالاکییەکە دەگرنە ئەستۆ.
گەنجانی نیشتیمانپەروەری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە: “لە بەرواری 29ـی حوزەیران، تاقمێکی جاش کە ساڵانێکە دژی گەل و گەنجانی وڵاتپارێز کاردەکەن و دەستیان لە شەهیدکردنی گەریلادا هەبووە و دەستیان سوورە بە خوێنی گەل، کرانە ئامانج و لەناوبران".
"لەناو ئەم تاقمەدا، دوو جاش بە ناوەکانی خالد نیا و بورهان کریسانی سزادران، هەروەها دوو جاشی تر بە سەختی بریندارکران کە یەکێکیان ناوی سیروسە".

"ئەم تاقمە بەردەوام دژی گەل و گەریلا و پێشمەرگە کاریان کردووە و دەستیان لە چەندین ڕووداودا هەبووە، ئەم تاقمە بەتایبەت دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی سێ گەریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی شەهید نوعمان فارقین و مونزوور و ئارگەش". گەنجانی نیشتیمانپەروەر وا دەڵێن.
"لە ساڵی 2018 ئەو سێ گەریلایە لەلایەن ئەم تاقمەوە لە ناوچەی پاوە شەهیدکران. وەک گەنجانی نیشتیمانپەروەری کوردستان دووپاتی دەکەینەوە، چالاکیی سزادانی ئەم تاقمە، بۆ تۆڵەسەندنەوەی گەلەکەمان و شەهیدکردنی ئەو گەریلایانەیە کە بە دەستی ئەم جاشانە ئەنجامدراون".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گەنجانی نیشتیمانپەروەر جارێکی تر دووپاتی دەکەنەوە، "هەندێک لایەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بەم ڕووداوەوە نەبووە، چالاکییەکەی ئێمە لەژێر ناوی خۆیاندا بڵاودەکەنەوە، بەمەش گەل و ڕای گشتی چەواشە دەکەن؛ بۆیە هۆشدارییان پێ دەدەین کە دەست لەم کارانە هەڵبگرن".
دەشڵێن "ئەم چالاکییە لەلایەن گەنجانی نیشتیمانپەروەری کوردستان، گەنجانی شاری پاوەوە ئەنجامدراوە. ئەو لایەنانەی ئەم چالاکییە دەدەنەپاڵ خۆیان، هیچ پەیوەندییەکیان بە چالاکییەکەوە نییە، پێویستە ڕای گشتی و گەلەکەمان باوەڕیان پێ نەکەن".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرووپێک بەناوی (خۆری هیوا) بەرپرسیارێتی ئەو چالاکییەیان خستبووە ئەستۆی خۆیان، بەڵام گەنجانی نیشتیمانپەروەریی کوردستان ئەم هەواڵە بە چەواشەکاریی ناودەبەن و بەدرۆیان دەخەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژ لەمەوبەر زنجیرەیەک پێکدادانی سەربازیی لە دەوروبەری شاری بانە روویدا و میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران گیانلەدەستدانی لانیکەم سێ هێزی سەربازی و برینداربوونی پێنج کەسی دیکەیان راگەیاند.
رووداوەکە دوێنێ بە دیاریکراوی، لە ناوچەی شارستێنی نێوان مەهاباد بۆ پیرانشار بووە،بەپێی بەدواداچوونەکانی ئیرادە، لەدوای شەڕەکە سوپای پاسداران بە تۆپخانە بوردوومانی کانگای چۆڵکراوی وەلیزادە لە بەرزاییەکانی شارستێنی کردووە، هەرزوو هێزێکی چەکداری کوردی وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە و شەڕو تێکهەڵچوون روویداوە. بەپێی زانیاریی شایەتحاڵەکان لانیکەم چوار بۆ پێنج کاتژمێر شەڕ بەردەوام بووە و بەپێی هاتووچۆی ئامبوڵانسەکانیش بێت کوژراو و بریندارێکی زۆر هەبووە.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لانیکەم چوار چالاکی چەکداری لە چاڵدێران، مەریوان، بانە و دوێنێش لە شارستێنی نێوان مەهاباد و پیرانشار بەرێوەچوون. لەو سێ تێهەڵچوونی پێشوو لانیکەم چوار ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ڕێککەوتی حەوتـی حوزەیرانەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی مەریوان دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی کردوە. بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی قورس، لەوانە تۆپ و هاوەن، دەستیان بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچانە کردوە کە هێزەکانی یەرەکەی لێ جێگیرن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا، هێزەکانی یەرەکە وەڵامی هێرشەکانی سوپای پاسدارانیان داوەتەوە و ڕوبەڕویان بونەتەوە. یەرەکە جەختی کردەوە لەم پێکدادانانەدا زیانی گیانی (کوشتن و برینداربوون) لە ڕیزەکانی ئێران هەیە، لە کاتێکدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی یەرەکە نەکەوتووە.
-
لە پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی ئێران چی ڕوویدا؟
|
-
618 ڕۆژه یهك دانیشتنیان كردووه تهنها بۆ سوێندخواردن؛ پهرلهمانتاران دهكهونه پشووى هاوینهوه
|
-
بههۆى گۆڕانكارییهكانى عێراق و ناوچهكه؛ پارتى و یهكێتى ههوڵهكانى یهكخستنهوهى پێشمهرگه خێرا دهكهن
|
-
سوننەكان ترسیان لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە
|
-
ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە؛ تورکیا مەرج بۆ گەڕانەوەی گوندنشینانی کوردستان دادەنێت
|
-
ماسکی چاکسازی و دووڕوویی; ململانێی گەندەڵی لە نێوان بەغداد و هەولێردا
|
-
ناکۆکیی لەسەر بودجە؛هەڕەشە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەولێر و بەغداد دەکات
|
-
شەوی ڕاوکردنی دزەکان؛ لە سەرەتاوە چەند کەس دەستگیرکراون؟
|
-
هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ؛ نەخشەی ململانێ و ئایندەی پێکهێنانی حکومەت
|
|
|
|