2 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
جه‌نگى ئێران گرانترینه؛ به‌راوردكاریی تێچووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا لە مێژوودا
پێت هیگسێس، وه‌زیری جه‌نگى ئه‌مریكا، ڕۆژی سێشه‌ممه (21/7/2026) له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پیراندا ڕایگه‌یاند كه جه‌نگی ئه‌مریكا له ئێران له پێنج مانگی یه‌كه‌میدا (37.5 ملیار) دۆلاری تێچووه. پێشتر، ئیداره‌ی تره‌مپ خه‌مڵاندبووی كه شه‌ش ڕۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه لانیكه‌م (11.3 ملیار) دۆلاری تێچووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی پێنتاگۆن، ئیداره‌ی تره‌مپ بڕی (11.3 ملیار) دۆلاری له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌دا خه‌رج كردووه، هه‌روه‌ها به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان، له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه تا كاتی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له هه‌شتی نیسان، ڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری تر بۆ جه‌نگه‌كه خه‌رج كراوه.
به‌پێی پێوه‌ری تێچووی ڕۆژانه، جه‌نگی ئێران له‌وانه‌یه یه‌كێك بێت له گرانترین جه‌نگه‌كان له مێژووی هاوچه‌رخدا.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی پڕۆژه‌ی تێچووی جه‌نگ، جه‌نگی ئه‌فغانستان كه 20 ساڵی خایاند، تێچووه‌كه‌ی به نزیكه‌ی (2.3 تریلیۆن) دۆلار مه‌زه‌نده كراوه و تێكڕای خه‌رجیی ڕۆژانه‌ی له (300 ملیۆن) دۆلار زیاتر بووه، له كاتێكدا جه‌نگی عێراق كه له ساڵی 2003 ده‌ستی پێكرد و هه‌شت ساڵی خایاند، تێچووه‌كه‌ی به نزیكه‌ی دوو تریلیۆن) دۆلار خه‌مڵێنراوه و تێكڕای خه‌رجییه‌كه‌ی ڕۆژانه نزیكه‌ی (684 ملیۆن) دۆلار بووه.
. جه‌نگی ئێران (به‌رده‌وامه)
• تێچووی ڕۆژانه: 260.4 ملیۆن دۆلار
• كۆی گشتی تێچوو: 37.5 ملیار دۆلار
• ماوه‌ی جه‌نگ: (2026 - به‌رده‌وامه) 144 ڕۆژ
2. جه‌نگی عێراق:
• تێچووی ڕۆژانه: 685 ملیۆن دۆلار
• كۆی گشتی تێچوو: 2 ترلیۆن دۆلار
• ماوه‌ی جه‌نگ: (2023 - 2011) 2,920 ڕۆژ
3. جه‌نگی ئه‌فغانستان:
• تێچووی ڕۆژانه: 315.1 ملیۆن دۆلار
• كۆی گشتی تێچوو: 2.3 تریلیۆن دۆلار
• ماوه‌ی جه‌نگ: (2001 - 2021) 7,300 ڕۆژ
4. جه‌نگی ڤێتنام:
• تێچووی ڕۆژانه: 137 ملیۆن دۆلار
• كۆی گشتی تێچوو: 1 تریلیۆن دۆلار
• ماوه‌ی جه‌نگ: (1955 - 1975) 7,300 ڕۆژ
5. جه‌نگی كۆریا:
• تێچووی ڕۆژانه: 355.3 ملیۆن دۆلار
• كۆی گشتی تێچوو: 389 ملیار دۆلار
• ماوه‌ی جه‌نگ: (1950 - 1953) 1,095 ڕۆژ
-
جه‌نگى ئێران گرانترینه؛ به‌راوردكاریی تێچووی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا لە مێژوودا
|
-
محەمەد سەمعان ماددەی ١٤٠ ڕەت دەکاتەوە و پارتیش سەفقەی "هۆتێل ڕەشید" بەبیر دەهێنێتەوە
|
-
له دەقی ڕێککەوتنەوە تا کێشەی لۆجیستی؛ دواخستنی دەستپێکردنی کاروانی گەڕانەوەی ٦٤٨ خێزانی سەرێکانی
|
-
دەستپێکی پرۆسەیەکی مێژوویی؛ دەم پارتی و ئەردۆغان پێشوازی لە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە دەکەن و ڕۆژی هەینی تاوتوێ دەکرێت
|
-
مەرجەکان بۆ ڕێڕەوی نوێ لە گەرووی هورمز؛ ئێران دەستوەردانی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و ئەمریکاش گەمارۆکانی چڕتر دەکاتەوە
|
-
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شه‌ڕى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێش ده‌ستپێكردنى شكستیهێنا؟
|
-
دواى كۆبوونه‌وه‌ى عه‌بدى و شه‌رع؛ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومه‌تى سوریا چاره‌سه‌ر كراون؟
|
-
پرۆژەیاسای چوارچێوە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕۆژی هەینی قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات
|
-
ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە
|
|
|
|