13 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە
پرۆژەی گواستنەوەی ستراتیژی كە عێراق لە ساڵی 2023 بۆ پێكەوەبەستنی كەنداوی عەرەبی بە توركیا و ئەوروپا دەستیپێكرد، لە دیوی عێراقەوە بە ڕێگای وشكانی و هێڵی ئاسنین لە ڕێگای بەندەری فاو درێژ دەبێتەوە تا سنووری توركیا.
ئەم ڕێگەیە ئامانج لێی تەواوكردنی تۆڕێكی گواستنەوەی خزمەتگوزاری و لۆجیستیی و پیشەسازییە، لە ڕووی هەرێمییەوە پێگەی عێراق بەهێز دەكات و دەیكاتە ناوەندێكی بازرگانیی و زنجیرەیەك بۆ دابینكردن، پڕۆژەكەش پشتیوانی توركیا و قەتەر و ئیماراتی هەیە.
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە قیرتاوكردنی ڕێگایەكی خێرایی 1190 كیلۆمەتری و هێڵێكی شەمەندەفەری دوانەی 1176 كیلۆمەتری دەستپێدەكات، دروستكردنی شارێكی پیشەسازی تەواویش لەخۆدەگرێت، كە ئەمەش ئامانج لێی دووبارە بنیاتنانەوەی پیشەسازیی و گۆڕانكاریی ئابوریی عێراقە، دوای چەند دەیەیەك لە جەنگ و سزا و ئاڵنگارییە ناوخۆییەكان كە دوای داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لە 2003 دەستیپێكردووە.

لە 27 ی ئایاری 2023 حكومەتی عێراقی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەند وڵاتێكی ناوچەكە و بانكی نێودەوڵەتیی و یەكێتیی ئەوروپا پڕۆژەكەی ئاشكراكرد، هەر ئەوكات پڕۆژە ستراتیژیەكە ناونرا ڕێگای گەشەپێدان.
هەر لە سەرەتاشەوە پڕۆژەكە یار و نەیاری هەبوو، بەشێك لە نوخبەی ڕای گشتیی و ڕۆشنبیر و ئەكادیمیەكان پشتیوانییان كرد و وەك دەستپێشخەرییەك بۆ پشتێنەیەكی ئابوری و پیشەسازی لێكیان دایەوە، بەشێكیش پێیان وابوو تەنها كەناڵێكی وشكە و دەبێتە ڕێڕەوێك بۆ تێپەڕینی ترانزێتی چەند كەلوپەلێك.
بەغداد بەشێوەیەك لە پڕۆژەكە دەڕوانێت كە هەلێكە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پێگە جوگرافیەكەی، لەگەڵ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی، لەڕێگەی زیادكردنی داهاتی نانەوتیی، هەروەها ڕاكێشانی سەرمایە و وەبەرهێنان، دەستەبەركردنی هەلی كار و چالاككردنی ئەو پارێزگایانەی پڕۆژەكە دەیانگرێتەوە.

بەڵام توركیا پڕۆژەكە وەك درێژكراوەی تۆڕێك دەبینێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا گەشەی پێداوە، هەروەها وەك ڕێڕەوێكی وشكایی كە تەواوكاری ڕێگا ئاوییەكانە و بەندەرەكانی كەنداوی عەرەبی بە تۆڕە وشكایی و هێڵە ئاسنینەكانیەوە دەبەستێتەوە تا ئەوروپا.
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، بە دیاریكراوی بریتییە لە دروستكردنی ڕێڕەوێك كە لە بەندەری فاو دەستپێدەكات لە پارێزگای بەسرە، دواتر لە ڕێگەی خێرایی وشكایی و هێڵی ئاسنەوە درێژدەبێتەوە بۆ شارۆچكەی فیشخابوور لەسەر سنوری عێراق و توركیا، واتە ئەو بەشەی بە هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت، دواتر لە دیوی توركیا دەچێتە شارۆچكەی ئۆفاكۆی و دەگاتە بەندەری مێرسین لەسەر دەریای ناوەڕاست، لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكان ڕەنگە پرۆژەكە لە ساڵی 2050 تەواو ببێت، تەنها تێچووی هێڵی شەمەندەفەرەكەشی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار و ڕێگا خێراكەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە.
لە 28 ی تەموزی 2026 عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، ئیمزای كەوتنە بواری جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی كرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی قۆناغێكی نوێی هاریكاری ستراتیژی نێوان هەردوولا.

زەیدی هەر بەوەشەوە نەوەستا، لە وەسفی پرۆژەكەدا وتی ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە ڕووباری سێیەمی عێراق شانبەشانی دیجلە و فوڕات، هەروەها دەبێتە میحوەرێكی بازرگانیی كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێكەوە دەبەستێتەوە.
-
بۆچى پلانى ڕاكێشانى كورد بۆ شهڕى ئێران لهلایهن ئیسرائیلهوه پێش دهستپێكردنى شكستیهێنا؟
|
-
دواى كۆبوونهوهى عهبدى و شهرع؛ ناكۆكیهكانى نێوان ئیدارهى ڕۆژئاواى كوردستان و حكومهتى سوریا چارهسهر كراون؟
|
-
پرۆژەیاسای چوارچێوە دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕۆژی هەینی قۆناغێکی هەستیاری پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات
|
-
ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕووباری سێیەمی عێراق لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژ دەبێتەوە
|
-
مەرجەکانی تاران و هەڕەشەی ترەمپ؛ دواین پێشهاتەکانی ڕێککەوتنی گەرووی هورمز
|
-
قەیرانی مووچەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؛ نەناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە و دواکەوتنی پارەی بەغدا لەبەر نەبوونی نەختینە
|
-
هەموان چاویان بڕیوەتە گیرفانی هاووڵاتیان؛ نرخی بەنزین لە نێوان کۆمپانیا و بەنزینخانە و بڕیارەکانی حکومەتدا
|
-
پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات هۆشداری دەدەن؛ ئێران بۆ ترس و تۆقاندن لەسێدارەدانی زیاد کردووە
|
-
ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز لە نێوان لێدوانەکانی ئێران و ترەمپدا؛ دانوستانی ئاشکرا و هەڕەشەی سەربازی
|
|
|
|