3   کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی مرۆڤەكان خۆیان لە خواردنی مێرووەكان بەدوور گرتووە؟

پشتبەستن بە توێژینەوە نوێیەكان، بێزاربوون و دووركەوتنەوەی مرۆڤ لە خواردنی مێرووەكان تەنها ڕەفتارێكی كولتووریی ئاسایی و هاوچەرخ نیە، بەڵكو ڕەگ و ڕیشەیەكی قووڵی لە ڕەوتی پەرەسەندنی دەروونی و ژینگەیی و تەنانەت پێكهاتەی بۆماوەییمرۆڤدا هەیە. 

بەپێی توێژینەوەیەكی پەیمانگەی زانستەكانی ژینناسیی پەرەسەندن لە ئیسپانیا و زانكۆی پۆمپێو فابرا لە بەرشەلۆنە، خواردنی مێروو لە زۆربەی ناوچەكانی ئەوروپا و باكووری ئۆراسیا ڕەفتارێكی زۆر دەگمەن بووە و تەنها لە ناوچە كەمەرەیییەكاندا یان لەلایەن هەندێك جۆری مرۆڤەوە وەك (نیاندەرتاڵ) ئاسایی بووە.

شیكارییەكان لەسەر بەبەردبووی كلسی ددانی مرۆڤی كۆن، كە مێژوویان بۆ زیاتر لە ٣٣ هەزار ساڵ بەرلەئێستا دەگەڕێتەوە، دەریانخستووە كە مرۆڤی هاوچەرخ لە باكووری گۆی زەوی بە شێوەیەكی بەردەوام مێرووی نەخواردووە.

لەلایەكی دیكەشەوە، زانایان تێبینیی ئەوەیان كردووە لەگەڵ دەستپێكردنی سەردەمی كێڵان و چاندن لە نۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر، جەستەی مرۆڤ تووشی گۆڕانكاریی بۆماوەیی بووە كە بەهۆیەوە چالاكیی بەشێك لە ئەنزیمەكانی كە بەرپرسن لە هەرسكردنی ماددەی ڕەقی وەك "كایتین" كە بە توێكڵی دەرەوەی مێرووش ناودەبرێت، لاواز بوون و توانای جەستەیان بۆ هەرسكردنی مێرووەكان كەمبووەتەوە.

جگە لەوەش هۆكاری جوگرافی ڕۆڵێكی سەرەكی هەبووە؛ لە ناوچە ساردەكان و دەرەوەی هێڵی كەمەرەیی، بڕی مێرووەكان هێندە زۆر نەبووە كە بەهای ئەوەی هەبێت مرۆڤ وزەی جەستەی بۆ ڕاوكردنیان سەرف بكات، لە كاتێكدا لە ناوچە گەرم و كەمەرەیییەكاندا بەهۆی فرەیی و زۆریی مێرووەكانەوە، بەكارهێنانیان وەك سەرچاوەی خۆراك ئاسانتر بووە.

 سەرەڕای ئەوەش، لە ئێستادا ڕێكخراوە جیهانییەكان هەوڵدەدەن مێرووەكان وەك سەرچاوەیەكی بەردەوامی خۆراك بناسێنن، بەڵام ئەم ڕابردووە مێژوویی و بۆماوەیە تا ئێستاش وەك بەربەستێك لە بەردەم قبوڵكردنی مێروودا لە لایەن زۆربەی كۆمەڵگەكانەوە ماوەتەوە.

  • بۆچی مرۆڤەكان خۆیان لە خواردنی مێرووەكان بەدوور گرتووە؟

  • بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ؛ تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم لە ئاستێکی نزمتردایە

  • رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیی به‌هۆى ئیبۆلاوه‌ بارى نائاسایى ڕاگه‌یاند

  • ژماره‌ى تووشبوانى شه‌كره‌ له‌عێراق ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌ڕ ڕۆژێكی ته‌واو شه‌كر و ئارد نه‌خۆیت، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

  • توێژه‌رانی ئوسترالی پكشنینێكی نوێی خوێنیان په‌ره‌پێداوه‌، كه‌ نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ منداڵاندا ئاشكرا ده‌كات

  • 9 ڕاسپاردەی زانستی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشکت

  • چیتر ڕێگر مەبن لەوەی منداڵەكانتان لەناو خۆڵدا یاری بكەن

  • نیشانە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی؛ ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە چین بڵاوبووەتەوە چییە؟

سەرەکی