3 کاتژمێر پێش ئێستا
603 جار خوێنراوەتەوە
قائانى بۆچى له به‌غداد بوو؟
فشاری ئەمریکا و ئێران لە یەککاتدا بۆسەر عێراق لەبارەی گرووپە چەکدارەکان
قائانی لە بەغدادە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەكی میلیشیاكان و ئەگەری رێگەدان بە هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە گەرووی هورمزەوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانى داناوه تا چه‌ك ڕاده‌ستى ده‌وڵه‌ت بكه‌ن هێنده‌ى نه‌ماوه.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی سەربازی و ئەمنیی باڵا گەیشتووەتە بە غدادی پایتەخت.ئه‌مه‌ش به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى شه‌فه‌ق نیوز،
ئاژانسه‌كه، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاندووە، قائانی دوێنێ دووشەممە گەیشتووەتە بەغدادو لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی عێراقی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان، لەنێویاندا هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر ئەنجامداوە.
بە وتەی سەرچاوەكە، سەردانە رانەگەیەندراوەکەی قائانی، دیداری زیاتر لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەخۆدەگرێت.

گفتوگۆكانیشى تایبەت دەبن بە دوو دۆسیەی سەرەکی، كە ئەوانیش، یەکەمیان پرسی چەکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و دووەمیان تاوتوێکردنی ئەگەری رێگەدان بە عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
پرسى گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ى هه‌ستیاره له‌به‌رده‌م حكومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 30 ى ئه‌یلول نزیك بووه‌ته‌وه كه لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و حكومه‌ت، وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنى چه‌كى میلیشیاكان دیاری‌یان كردووه.
هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت كه دیارترین هێزه شیعه و كورد و سوننه‌كانى تێدایه، له پێنجى ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا كرد، ئه‌و لایه‌نانه‌شى كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت چه‌كیان هه‌ڵگرتووه وه‌ك مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاسایشى وڵات ناویبردن.
هاوپه‌یمانیه‌كه هۆشداریدا له بوونى چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و ڕایگه‌یاند، دواى 30 ئه‌یلول هه‌ر چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت به یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێزه‌كانى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى عێراق چه‌ند رۆژێكه كه‌وتوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشییه‌وه،ڕه‌نگه هه‌ر پێداگرییه‌كى ئه‌و گروپه چه‌كدارانه كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونى چه‌ك بگۆڕێت بۆ پێكدادانى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت.
به‌غداد هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆخێكى هه‌ستیارى به‌خۆوه بینى، دواى ئه‌وه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سعودیه‌یان كرد، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته به چه‌ند هێرشێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێگه‌كانیانى كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌ردانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ سعودیه.

ئه‌و گرووپانه مۆڵه‌تى هه‌فته‌یه‌كیان بۆ عه‌لى زه‌یدى د‌یاریكردبوو تا وه‌ڵامى هێرشه‌كانى سعودیه بداته‌وه، ئه‌گه‌رنا خۆیان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سعودیه، به‌ڵام به‌یانییه‌كى زوو عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در به دیدارێك دۆخه‌كه‌یان هێواش كرده‌وه.
دواى بینینى زه‌یدى، عامرى داواى له گرووپه چه‌كداره‌كان كرد وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سعودیه دوابخه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى عێراق له‌به‌رچاو بگرن، دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كۆبوه‌وه و باسى له گرنگى پاراستنى ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشى كرد.

هه‌ندێك له گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنى چه‌ك به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام چه‌ند گرووپێكى تر له‌وانه‌ش كه‌تائیبى حزبوڵا و نوجه‌با و سه‌یدولشوهه‌دا، ڕه‌تیان كرده‌وه ده‌ستبه‌ردارى توانا سه‌ربازییه‌كانیان ببن، هه‌ر ڕاده‌ستكردنى چه‌كێكیشیان به‌سته‌وه به ده‌رچوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا فشار له عێراق ده‌كات ئه‌و گرووپانه چه‌ك بكرێن.
-
دەیەیەک بەسەر بێدەنگکردنی پێنووسێکدا تێپەڕی؛ ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن
|
-
میلیشیاكان چۆن و بۆچی كۆگاى سوپاى عێراقیان كردووه‌ته ئامانج؟
|
-
چرای سەوزی پەرلەمانی تورکیا بۆ 'یاسای چوارچێوە'؛ گواستنەوەی ئۆجەلان بۆ شوێنی نوێ و گۆڕانکاری لە پرۆسەکەدا
|
-
لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ئاڵۆزیدا؛بۆچی لە سه‌رێكانێ هێرشکرایە سەر یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان؟
|
-
قائانى بۆچى له به‌غداد بوو؟
|
-
پەرلەمانی تورکیا یاسای چوارچێوە دەخاتە دەنگدانەوە؛ ململانێی ئەنقەرە و قەندیل لەسەر ئازادیی ئۆجالان و ناسنامەی کورد
|
-
ڕێککەوتنی سەربازیی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە مەککە؛ بەربەستێک لە بەرامبەر نەخشەی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل
|
-
کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن؛ لە ڕاگیرانی خزمەتگوزارییەوە تا دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان
|
-
عێراق بۆ رزگاربوون لە هورمز؛ دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت هەمەجۆر دەکات
|
|
|
|