2026-08-11
268 جار خوێنراوەتەوە
میلیشیاكان چۆن و بۆچی كۆگاى سوپاى عێراقیان كردووه‌ته ئامانج؟
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له راپۆرتێكدا سه‌رچاوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گومان ده‌كه‌ن ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ئابی رابردوو كه كۆگایه‌كی ستراتیژی له سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكوری به‌غداد كرده ئامانج به‌هۆى گه‌رماوه بووبێت، به‌ڵكو به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بووه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی به كۆگای ته‌قه‌مه‌نی تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای عیراق گه‌یاندووه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، كه هێشتا جۆره‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، پێش ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه، كه دواتر بووه‌ته هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گوله‌ی زرێپۆش و تانكه‌كانی ئه‌برامزی ئه‌مریكی.
دوو ئه‌فسه‌ر به ڕۆژنامه‌كه‌یان وتووه، لێكۆڵه‌ران ناوه‌ڕۆكی كامێراكانی سه‌ربازگه‌كه‌یان به‌تاڵ كردووه‌ته‌وه‌و دیمه‌نه‌كان ده‌ركه‌وتنی ته‌نێكی فڕیو له شوێنه‌كه پیشان ده‌ده‌ن كه له باشوری سه‌ربازگه‌كه‌وه هاتووه، پێش ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی و گوله‌ی تانكه‌كان.
یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان وتویه‌تی، زۆربه‌ی كه‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌ت به تانكه‌كانمان له‌ده‌ستدا، ئێستا فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش هیچ كۆگایه‌كی گوله‌ی نییه جگه له‌و چه‌كانه‌ی ئێستا له‌ناو تانكه‌كان خۆیاندان.

به وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی تر‌ى ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری، كۆگای ته‌قه‌مه‌نییه‌كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كراوه‌ته ئامانج.
پێشتر ئاژانسی ڕه‌سمى عێراق له دووی ئابدا له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆوه بڵاویكرده‌وه، ئاگرێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه له كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو سه‌ربازگه‌ی تاجی باكوری به‌غداد كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، كۆگای ته‌قه‌مه‌نییه كراوه‌كه ئامانج نزیكه‌ی 50هه‌زار گوله‌ی تێدابووه، كه ته‌قه‌مه‌نی بنه‌ڕه‌تی یه‌كێك له گرنگترین فیرقه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراقی تیادا بووه، به‌ڵام تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه راسته‌قینه‌كانی ئه‌نجامی هێرشه‌كه روون نه‌بووه‌ته‌وه.
فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش یه‌كێكه له دیارترین پێكهاته‌كانی سوپای عێراق، ئه‌م فیرقه‌یه كه باره‌گاكه‌ی له تاجی له باكوری به‌غدایه، ئه‌ركی ستراتیژی له‌ئه‌ستۆیه وه‌ك یه‌كێك له یه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له سوپادا.

سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان لێپرسراوانى سه‌ربازی بڕیاریان دا ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن كه راسپێردرابوون به پاراستنی شوێنه‌كه، هاوكات تیمێكی لێكۆڵینه‌وه له هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه گه‌یشته شوێنه‌كه بۆ پشكنین.
رۆژنامه‌كه زانیویه‌تی، عیراق به‌م دواییانه داوای گرێبه‌ستی دابینكردنی به‌په‌له‌ی كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌میی ته‌قه‌مه‌نی، له نێویاندا گوله‌ی تانك و زرێپۆشی دروستكراوی ئه‌مریكا، پێده‌چێت ئه‌م داواكارییه په‌یوه‌ندی به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی رووداوه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجییه‌وه هه‌بێت.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری وتویه‌تی، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه گرووپێكی چه‌كدار شوێنێكیان له باشوری به‌غداد به‌كارهێناوه بۆ هه‌ڵدانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی له سه‌ربازگه‌ی تاجی.

به‌پێی وته‌ی لێپرسراوانى ئه‌منی و سیاسی، ئه‌م هێرشه ئاماژه‌یه بۆ هه‌وڵی بێوچانی ئه‌و گرووپانه‌ی داماڵینی چه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه بۆ لاوازكردنی هێزه رێكخراوه‌كان له‌و چه‌كانه‌ی هه‌یانه‌و سه‌رچاوه‌ی باڵاده‌ستی مه‌یدانین به‌رامبه‌ر به گرووپه نارێكخراوه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندووه، گرووپه چه‌كداره‌كان پلان پێشوه‌خته‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراق، به ئامانجی بێبه‌شكردنی هێزه رێكخراوه‌كان له‌و سه‌رمایه سه‌ربازییانه‌ی كه له روبه‌ڕوبوونه‌وه مه‌یدانییه‌كاندا سه‌نگیان قورس ده‌كه‌ن.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|