4   کاتژمێر پێش ئێستا 294 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا دەست بە گەمارۆدانی گرووپەکان دەکات؛ تاران لە چارەنووسی چەکەکانی نیگەرانە

لە هەنگاوێکی بێپێشینەدا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی، حکومەتی عێراق پلانێکی ستراتیجی بۆ گەمارۆدان و پچڕاندنی هاوکارییە لۆجیستییەکانی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە هەستیارەکانی وەک "جورفولسەخر" ئاشکرا دەکات؛ ئۆپراسیۆنێک کە هاوزەمان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەست پێ دەکات و کاردانەوە و نیگەرانیی قووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپای پاسدارانی لێکەوتووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵیی "الشرق الاوسط" ئاشکرای کردووە کە حکومەتی عێراق پلانێکی گشتگیری دارشتووە بۆ گەمارۆدانی بنکە و پێگەکانی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئەو هێزانە.

پلانەکە دوای ٣٠ی ئەیلول و هاوزەمان لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەست پێ دەکات. بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی سوپا و دژەتیرۆر لە دەوروبەری بنکە سەرەکییەکان و ڕێگەوبانە بەستراوەکان بەتایبەت لە ناوچەکانی "جورفو لسەخر" (مۆڵگەی کەتایبی حزبوڵا) و "جورفلنەداف" (مۆڵگەی بزووتنەوەی نوجەبا) لە باشووری بەغدا بڵاوەیان پێ دەکەرێت. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، دانانی خاڵی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی جووڵەی چەک، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە تاوەکو سەرچاوەی لۆجیستییان لێ بپچڕێنرێت.

ئەم جموجۆڵەی بەغدا، نیگەرانیی جدیی بەرپرسانی تاران و سوپای پاسدارانی لێکەوتووەتەوە؛ چونکە ناوچەی جورفلسەخر لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بووەتە سەنتەرێکی ستراتیجیی فەرماندەیی، کۆگای مووشەک و تەنانەت زیندانی تایبەت، کە پێدەچێت ڕاوێژکارانی ئێرانی تێیدا چالاک بن. تاران کاتی جێبەجێکردنی پلانەکەی بە "ناموناسیب" ناو بردووە و داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە ڕێگری لە دەستبەسەرداگرتنی چەکەکان بگرن.

لە لایەکی ترەوە، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەردانی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی کردووە و جەختی لەسەر ئامادەکاریی تەواو بۆ قۆناغی دوای هاوپەیمانان کردووەتەوە. زەیدی ئاماژەی بەوە داوە کە بەرگریی ئاسمانی قەڵغانی سەروەریی وڵاتە و ڕێگە نادرێت خاک یان ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری دابینکردنی تەواوی پێداویستییە تەکنەلۆجی و سەربازییەکانی ئەو سێکتەرەی داوە.

  • پەردە لەسەر ژمارە شاراوەکانی قەیرانی بەنزین هەڵدەماڵرێت؛ داواکارییەک بۆ دابەزاندنی نرخ یان بازرگانیی مانگانە؟

  • یاسای داماڵینی چەك لە كورد؛ هەنگاوێكی مێژوویی یان مانۆڕێكی سیاسی؟

  • لە نێوان لێدوانی توندی ترەمپ و هەوڵەکانی پاکستاندا؛ ئایا ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریكا درێژ دەکرێتەوە؟

  • بەغدا دەست بە گەمارۆدانی گرووپەکان دەکات؛ تاران لە چارەنووسی چەکەکانی نیگەرانە

  • لەگەڵ پەسەندکردنی "یاسای چوارچێوە"؛ کەجەکە مەرج و ستراتیژیی نوێی ئاشکرا دەکات

  • "هەڕەشەکانی پاسداران و کۆتایی مۆڵەتی گرووپەکان؛ وەفدێکی باڵای پێشمەرگە لە ئوردن بەشداریی کۆبوونەوەیەکی هەستیار دەکات

  • "لە هێڵی سووری 'جورفلسەخر'ەوە تا پەرلەمان؛ ئایا زەیدی کۆتایی بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دێنێت؟"

  • ململانێکان لە هورمزەوە بۆ کوردستان؛ مووشەک و درۆنەکانی ئێران ڕوویان کردووەتەوە هەرێم

  • "ململانێی پێکهێنانی حکومەت؛ چۆن یاری بە چارەنووسی دەرچووان کرد؟

سەرەکی