3 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
"ململانێی پێکهێنانی حکومەت؛ چۆن یاری بە چارەنووسی دەرچووان کرد؟
ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر ژیانی هاوڵاتیان و پرۆسەی کارگێڕی. لە نوێترین پێشهاتدا، بڕیارێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی دامەزراندن بە "لەجیاتی دانان"، سەدان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانی لە هەلی کار بێبەش کرد.

دەستپێشخەرییەک بۆ شەفافیەت و ڕەخساندنی دەرفەت
لە کۆتایی مانگی تەموزی ڕابردوودا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە سەرپەرشتی د. ئارام محەمەد قادر، پڕۆژەیەکی ئەلیکترۆنیی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی "لەجیاتی دانان" بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە دەستبەکار نەبووبوون. ئامانج لەم هەنگاوە، وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێدابوو، ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان، شەفافیەت و دادپەروەری بوو بۆ سەرجەم دەرچووان لەسەر بنەمای خاڵبەندی و پسپۆڕی، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بەرامبەر پشتگیریی دەرچوون لە خوێندکاران وەربگیرێت.

پاشگەزبوونەوە و ڤیتۆی ئەنجومەنی وەزیران
دوای چەند ڕۆژێک لە دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان و دەربڕینی خۆشحاڵی لەلایەن دەرچووانەوە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی نوێی دەرکرد. دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە نووسراوێکدا ئاگاداری وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵای کردەوە کە دامەزراندن بە "لەجیاتی دانان" بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بە هەموو شێوازێک ڕاگیراوە و ناردنی ناو بۆ ئەنجومەنی وەزیران قەدەغەیە.

ڕەگی ناکۆکییەکان؛ ململانێی حزبی لەناو جومگەکانی حکومەتدا
بەپێی زانیارییەکانی ئیرادە میدیا، ڕاگرتنی ئەم پرۆسەیە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە هەیە، بەتایبەتی ململانێی ناوخۆیی ستافی حکومەت کە وەزیری خوێندنی باڵا (لە پشکی یەکێتی) و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران (لە پشکی پارتی) لەخۆدەگرێت.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێتی ڤیتۆی لەسەر دووبارە بەخشینی بەرپرسیاریەتی بە بڕێک لە بەرپرسانی کابینەی نۆیەم هەیە بۆ کابینەی دەیەم، لە نێویاندا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران (ئومێد سەباح) و وەزیری ناوخۆ (ڕێبەر ئەحمەد). ئەم ململانێیە لە کاتێکدا قوڵتر بووەتەوە کە نزیکەی ٢٢ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام بەهۆی ڕێنەکەوتنی ئەم دوو حزبە دەسەڵاتدارە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، نە پەرلەمان کارا کراوەتەوە و نە کابینەی نوێی حکومەت پێکهاتووە.

قوربانیی یەکەم؛ دەرچووانی دانەمەزراو
لە ئاکامی ئەم پەکی کەوتنە سیاسیی و کارگێڕییەدا، سەدان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان کە چاوەڕوانی دەرفەتێکی ڕەوا و شەفاف بوون بۆ دامەزراندن، جارێکی دیکە بوونە قوربانیی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و پرۆسەی دامەزراندنیان بە نادیاری مایەوە.
-
"ململانێی پێکهێنانی حکومەت؛ چۆن یاری بە چارەنووسی دەرچووان کرد؟
|
-
دەیەیەک بەسەر بێدەنگکردنی پێنووسێکدا تێپەڕی؛ ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن
|
-
میلیشیاكان چۆن و بۆچی كۆگاى سوپاى عێراقیان كردووهته ئامانج؟
|
-
چرای سەوزی پەرلەمانی تورکیا بۆ 'یاسای چوارچێوە'؛ گواستنەوەی ئۆجەلان بۆ شوێنی نوێ و گۆڕانکاری لە پرۆسەکەدا
|
-
لەنێوان هیوای گەڕانەوە و ئاڵۆزیدا؛بۆچی لە سهرێكانێ هێرشکرایە سەر یەکەم کاروانی ئاوارە کوردەکان؟
|
-
قائانى بۆچى له بهغداد بوو؟
|
-
پەرلەمانی تورکیا یاسای چوارچێوە دەخاتە دەنگدانەوە؛ ململانێی ئەنقەرە و قەندیل لەسەر ئازادیی ئۆجالان و ناسنامەی کورد
|
-
ڕێککەوتنی سەربازیی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە مەککە؛ بەربەستێک لە بەرامبەر نەخشەی نوێی ئەمریکا و ئیسرائیل
|
-
کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن؛ لە ڕاگیرانی خزمەتگوزارییەوە تا دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان
|
|
|
|