15   کاتژمێر پێش ئێستا 184 جار خوێنراوەتەوە

پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان

دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ حوزه‌یرانى ڕابردوو یاداشتى لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكرد، به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌و هیوایه‌ى گه‌رووى هورمز بكرێته‌وه‌ و به‌ پله‌به‌ندى ئارامى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.

به‌ڵام به‌پێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ، كه‌ پشتى به‌ زانیاریی به‌رپرسانى ئێرانى و عه‌ره‌ب به‌ستووه‌، فه‌رمانده‌ توندڕه‌وه‌كانى سوپاى پاسداران له‌ تاران كۆبوونه‌ته‌وه‌ و پلانێكیان بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان داناوه‌، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنى تواناى به‌رگرى و ئه‌منیی، چونكه‌ پێیان وایه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ته‌نها ئه‌گه‌ره‌ و ئه‌مریكا و ئیسرائیل ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر ئابورى جیهان و كات كڕین ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتن بكه‌ن و پاشانیش هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران.

ئاماده‌كاریه‌كانى ئێران زیاتر خۆى ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتپێدانى زیاتر به‌ سوپاى پاسداران و كۆنترۆڵكردنى سوپا، دانانى ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ به‌ ئه‌زمونه‌كان له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان كه‌ ئه‌زموونى جه‌نگى زیاتر و سه‌ركوتكردنیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ فراوانكردنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیخوڕى و به‌رهه‌مهێنانى درۆن و مووشه‌ك.

به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران سوودیان له‌و ماوه‌یه‌ بینیوه‌ كه‌ گفتوگۆ هه‌بووه‌ و جه‌نگ ڕووینه‌داوه‌، تا خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى ناوچه‌كه‌ پته‌وتر بكه‌ن و پلانى داهاتوویان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن، تا ئه‌گه‌ر پێویستى كرد هێرش بكه‌نه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل، جگه‌ له‌وه‌ى ڕاوێژكارى ئێرانى چووه‌ته‌ عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان.

پلانێكى ترى ئێران بڵاوه‌پێكردنى مووشه‌ك و درۆنه‌كانیه‌تى به‌ درێژایی سنووره‌كانى و وڵاتانى ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ نزیك كه‌نداو و ده‌ریاى سوور.

پێشتر حوسێن موحیبى وته‌بێژى سوپاى پاسدارانى ئێران دانى به‌وه‌دانابوو كه‌ هێزه‌كانیان سوودیان له‌ماوه‌ى ئاگربه‌ست و ئاشتى وه‌رگرتووه‌ بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌.

موحیبى وتیشى، "ئاگربه‌ستمان بۆ به‌هێزكردنى تواناكانى به‌رگریی سود لێوه‌رگرت، به‌رهه‌مهێنانى موشه‌ك و درۆنمان زیاتر كرد له‌گه‌ڵ زیاتركردنى ورده‌كارى پێكانى ئامانجه‌كانى".

  • سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە

  • پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان

  • لەنێوان هێڵی گەرمی نێوەندگیری و ئاگری درۆنەکاندا؛ هەولێر لە ناوەڕاستی هاوکێشە ئاڵۆزەکەی واشنتن و تاراندایە

  • باخچەلی لەبارەی ئۆجەلان وەڵامی قەرەیلان دەداتەوە

  • لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

  • چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟

  • لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

  • لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

  • نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"

سەرەکی