9   کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە

سێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق كۆبوونەوە، تەئكید لە كۆكردنەوەی چەك دەكەنەوە لە دەستی دەوڵەتدا، دوای كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتیەكانی عیراقدا كە ئێواری ئەمڕۆ بەڕێوەچوو تەئكید لەسەر پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت  بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزارییەكەی و كارە لە پێشینەكانی كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی رێگاكانی بەهێزكردنی دۆخی ئابوری لە وڵات و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە بەردەوامەكانی كراوە، بەتایبەت دابەزینی داهاتی وڵات، هەروەها پێویستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و بەهێزكردنی داهاتە نا نەوتییەكان.

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە، پێویستی پابەندبوون بە پرەنسیپی كۆكردنەوەی چەك لەلایەن دەوڵەتەوە وەك بنەمایەك بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا، بەتایبەت دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق دەبینرێت.

گرنگی پەرەپێدانی تواناكانی هێزە چەكدارەكانی عیراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە، بۆ بەهێزكردنیان لە ئەنجامدانی ئەركەكانیان لە پاراستنی وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە.

هەروەها بەردەوامبوونی كاركردن لە دژی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی، لەگەڵ بەهێزكردنی رێكارە پێویستەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و روبەڕوبوونەوەی یاسایی و سزادانی ئەو كەسانەی تێوەگلاون لە دۆسیەكانی گەندەڵیدا.

لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی پڕۆژەیاسای پێشنیازكراو لەلایەن حكومەتەوە كراوە بۆ گەڕاندنەوەی پارەكان لەگەڵ پێویستی ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گشتی و بەهێزكردنی سیستەمی دەستپاكی و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

پێویستی كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی ناوچەكە و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و پشتیوانیكردنی دیالۆگ و دیپلۆماسی و یەكلاكردنەوەیان بە ڕێگەی ئاشتییانە. تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە.

لە كۆبوونەوەكەشدا، تەئكید لەسەر رەتكردنەوەی بەكارهێنانی خاكی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر هەر لایەنێك كراوەتەوە، یاخود ئەنجامدانی هەر كردارێكی دوژمنكارانە لە خاكەكەیەوە، هەروەها رەتكردنەوەی بەكارهێنانی خاكی عیراق وەك گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی عیراق و گەلەكەی لە لێكەوتەكانی قەیرانەكانی دەوروبەری.

31 ی ئەیلول دوا مۆڵەتە بۆ داماڵینی چەك لە گرووپە چەكدارەكان و عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشتر فشاری ئەوەی دەكرد پێش وادەكە چەك ڕادەست بكرێت، لە سەردانەكەشیدا بۆ ئەمریكا جەختی لەوەكردەوە، بەڵام وادیارە فشاری ئێران ئەو هەنگاوەی پاشەكشە پێكردووە.

ئەو پەشیمان بوونەوەیە لەكاتێكدایە، بە وتەی میدیایەكی عەرەبی، گروپە چەكدارەكان پلانێكی مەترسیدارییان ئامادەكردووە بۆ كوشتنی فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

بەقسەی ئەو سەرچاوانەی كەناڵی حەدەسی عەرەبی قسەی لەگەڵ كردوون، پلانی كوشتنی فایەق زەیدانی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عیراق لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە پەیوەندی هەیە بە دۆسیەی چەكداماڵین و كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتدا.

وەكو باسدەكرێت، پلانی گروپەكان بەوجۆرە بووە فایەق زەیدان لەرێگەی درۆنەوە بكوژن، لەسەر ئەو بنەمایەش دەسەڵاتدارانی عیراق دەستبەجێ رێكاری ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی زەیدان و بارەگای ئەنجومەنی دادوەریی.

بەیانی ئەمڕۆش نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆكی دەزگای پاراستنی پارتی لە پیرمام بە ئامانجگیران.هەرچەندە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقیەکەی رەتیکردووەتەوە ئاگای لەو هێرشە بێت.

  • سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە

  • پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان

  • لەنێوان هێڵی گەرمی نێوەندگیری و ئاگری درۆنەکاندا؛ هەولێر لە ناوەڕاستی هاوکێشە ئاڵۆزەکەی واشنتن و تاراندایە

  • باخچەلی لەبارەی ئۆجەلان وەڵامی قەرەیلان دەداتەوە

  • لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی

  • چۆن نێچیرڤان بارزانی بووە کەناڵی نهێنیی کۆشکی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سوپای پاسداران؟

  • لە سیدنایاوە بۆ زیندانی شەرع، چۆن کورد و دروز و عەلەویەکان دەکوژرێن و نیوە مردوو دەکرێن؟

  • لە سێدارەوە بۆ گفتوگۆ؛ پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەنگاوەکانی دەوڵەت و مەرجەکانی کورددا

  • نەخشەی جبەخانەی گرووپەکان لە بەسرەوە تا نەینەوا؛ چەک ڕادەست دەکرێت یان دابەش دەکرێتەوە؟"

سەرەکی