58 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا، شیكارییه‌كان له‌ناوه‌نده میدیاییه جیهانییه‌كان و له‌سه‌رویانه‌وه راپۆرتێكی تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاستی مه‌رجه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان بهجهنگهكه نزم كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌م دابه‌زاندنه‌ی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ داڕشتنی كۆتاییه‌كی سیاسیی ده‌بینرێت كه تره‌مپ بتوانێت له ناوخۆی ئه‌مریكادا وه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌بازاڕی بكات.
شیكارییه‌كان ده‌ڵێن، به‌راوردكردنی وتاره‌كانی ئێستای واشنتۆن له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی جه‌وهه‌ریی نیشان ده‌دات، به‌وپێیه‌ی له سه‌ره‌تادا و لە مانگی ئاداردا داواكارییه‌كان له ده‌وری رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاران، تێكدانی ته‌واوه‌تی ژێرخانی موشه‌كی، بڕینی هاوكاریی هاوپه‌یمانه ناوچهیییهكانی ئێران ده‌سوڕایه‌وه.
به‌ڵام له‌دوایین لێدواندا، جەی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، ته‌نها دوو سه‌ره‌كیترین ئامانجی ده‌ستنیشان كرد، كه بریتیبوون له ده‌سته‌به‌ركردنی رۆیشتنی به‌رده‌وامی نه‌وت و گاز بۆ ئابووریی جیهان له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزو هێشتنه‌وه‌ی نرخه‌كان به نزمی، له‌گه‌ڵ رێگریكردن لهدهستگهیشتنی ئێران به‌چه‌كی ئه‌تۆمیی.

به‌پێی شیكارییه‌كان، هێنانی دۆسیه‌ی وزه بۆ پێشه‌وه‌ی داواكارییه ئه‌تۆمییه‌كان، گۆڕانكارییه‌كی دیاره، هه‌رچه‌نده كارۆلین لیڤیت وته‌بێژی كۆشكی سپی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه، هه‌ردوو ئامانجه‌كه له‌لای تره‌مپ هه‌مان گرنگییان هه‌یه، به‌ڵام چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ راگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوی ژیان له‌ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م نهرمییهیه.
ته‌نانه‌ت له‌دۆسیه ئهتۆمییهكانیشدا، روانگه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
دوای ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی 2025، تره‌مپ رایگه‌یاند پێویست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی یۆرانیۆمی پیتێنراو ناكات، چونكه به‌پێی وته‌ی ئه‌و، زیانه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رفراوانن كه مادده‌كان له قووڵایی زه‌ویدا نێژراون و ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی چاودێری ئاسمانییه‌وه كۆنترۆڵ بكرێن، به‌مه‌ش ئێرانی وه‌ك وڵاتێكی داماڵدراو له‌چه‌كی ئه‌تۆمیی وه‌سف كرد.

هه‌روه‌ها، بڵاوكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ باسیان له‌وه كردوه تره‌مپ له‌كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كاندا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووە ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن رابگه‌یه‌نێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیمزا له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌كی گشتگیر بگرێت، به‌مه‌رجێك گه‌ره‌نتی ئازادیی كه‌شتیوانیی له گه‌رووی هورمزو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌تۆمییه‌كان بكرێت.

ئه‌م پاشه‌كشه وتارییه نیشانه‌ی گه‌یشتنی واشنتۆنه به‌و بڕوایه‌ی كه ناچاركردنی تاران بۆ ته‌سلیمبوونی بێمه‌رج ئاسان نییه، ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر نرخه‌كانی وزه ته‌نها هه‌وڵێكه بۆ دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن پێش نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مریكا.
-
ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟
|
-
یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پەسەندکرا و رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە
|
-
گرووپە چەکدارەکان هەڕەشە لە زەیدی دەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە دەکەن
|
-
میدیایەکەی سعودی جەخت لە نێوەندگیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ئێران دەکاتەوە
|
-
سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق پەشیمان بوونەوە: پاش كشانەوەی هاوپەیمانان چەك لە دەستی دەوڵەت كۆدەكرێـتەوە
|
-
پلانى ئێران بۆ ئاماده‌كارى جه‌نگ؛مووشه‌ك و درۆن و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌كان
|
-
لەنێوان هێڵی گەرمی نێوەندگیری و ئاگری درۆنەکاندا؛ هەولێر لە ناوەڕاستی هاوکێشە ئاڵۆزەکەی واشنتن و تاراندایە
|
-
باخچەلی لەبارەی ئۆجەلان وەڵامی قەرەیلان دەداتەوە
|
-
لە دەسەڵاتی سەربەخۆوە بۆ کارکردن لە ناو دەوڵەتدا؛ گۆڕینی چەمکی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە بۆ پارتێکی سیاسیی نیشتمانی
|
|
|
|