1     کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات

مەسرور بارزانی: نەمانخستوونەتە مەترسییەوە، بەڵام بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر سەرچاوەکانی وزە و ئۆفیسەکەشم

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی ئەلمۆنیتۆر، پەیامەکانی لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا، ئێران و دوایین پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات، ئەو دەڵێت زیاتر لە هەزار هێرش کراوەتە سەرمان و هەوڵ دەدرێت ڕابکێشرێینە ناو ململانێکان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر" ئاشکرای کرد کە لەم ماوەیەدا زیاتر لە هەزار هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی ئەو هێرشانە تەنها بنکە ئەمریکییەکان نەبوون، بەڵکو ژێرخانی هەرێم، سەرچاوەکانی وزە، شوێنی نیشتەجێبوون و تەنانەت ئۆفیسی کارکردنی خۆشیان گرتووەتەوە.

بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێی نەخستووەتە مەترسییەوە و وتی: "ئەوان تەنها هەوڵ دەدەن بمانترسێنن و ڕەنگە ڕامانبکێشن بۆ ململانێیەک کە زۆر بە توندی ڕەتی دەکەینەوە و ناکەوینە ناوی." سەبارەت بە ڕۆڵی ئێرانیش باسی لەوە کرد، هەرچەندە تاران ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندیی بە هێرشەکانەوە هەبێت، بەڵام ئەو جۆرە درۆنانەی بەکاردەهێنرێن تەنها لای ئەوان دەست دەکەون و دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی بەکارهێنانیان بکەن.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە ناوچەکە و داوای لە هاوپەیمانان کرد هاوکاریی هەرێمی کوردستان ببن لە بەدەستهێنانی سیستمی بەرگریی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی دژ بە گەندەڵی و چەککردنی میلیشیاکان لە عێراق دەربڕی. سەبارەت بە کەرتی وزەش ئاماژەی بە گرنگیی ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام کرد بۆ پاراستنی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان. لە کۆتاییدا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەهۆی تێنەپەڕینی زیاتر لە ٢٠ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان و دانەمەزراندنی کابینەی نوێ، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی لایەنەکان تا حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنرێت.

  • سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات

  • ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت

  • ئەو بومەلەرزە سیاسییەی تورکیای هەژاندووە چییە؟

  • قەیرانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا؛ چین جێگەی براندە جیهانییەکان دەگرێتەوە

  • ئیسرائیل دواى زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌ ته‌رمى سه‌ربازێكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

  • لە نێوان فشاری میلیشیاکان و وادەی ڕادەستکردنی چەکدا؛ ئایا زەیدی دەتوانێت بەرەنگاری هەژموونی ئێران ببێتەوە؟

  • گورزێك دواى جوڵه‌ى توركیا؛ ئه‌مریكا به‌ گرژییه‌كى ناپێویست ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات

  • ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟

  • یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پەسەندکرا و رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە

سەرەکی