7 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
پێش پێنج ساڵ، ئەمریكا كۆتایی بە جەنگ لە ئەفغانستان هێنا، ئەویش بە كشانەوەیەكی كتوپڕ و هەڕەمەكی، چاودێران پێیان وایە سیناریۆی كابوڵ وانەیەك دەداتە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كە خواستی هەیە خۆی لەجەنگی بێكۆتایی ئێران دووربخاتەوە.
ئەو دیمەنانە تائێستاش لە یادەوەری بەشێك لە دانیشتوانی جیهان ماوەتەوە، كە پێش پێنج ساڵ ئەمریكا كۆتایی بە یەكێك لە درێژترین جەنگەكان هێنا و لە ئابی 2021 لە ئەفغانستان كشایەوە.
سەرەڕای ئەوەی كۆتایی هێنان بە جەنگ داواكاریی جەماوەری ئەمریكا بوو، بەهۆی چەقبەستن و درێژخایەنبوونی، بەڵام زۆرێك پێیان وایە بڕیاری چوونەدەرەوە لە جەنگ هێندەی هەڵگیرساندنی قورسە.

سێ سەركردەی ئەمریكا دوودڵ بوون لە كۆتایی هێنان بە چالاكییە سەربازییەكان لە ئەفغانسان، چونكە ترسیان هەبووە ئەو وڵاتە دەبێتە پەناگەیەكی ئارام بۆ گرووپە توندڕەوەكان و دواتریش بنكەیەك بۆ هێرشكردنەسەر ئەمریكا و بەرژەوەندیەكانی.
بەڵام دوای پێنج ساڵ لە كۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان، دەركەوت ئەو ترسەی چاوەڕوان دەكرا وا دەرنەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئێستا سوپای ئەمریكا هاوشێوەی ئەو جەنگەی لە ئەفغانستان تێوەی گلا، لە ئێرانیش تووشی بووە، جارێكی تریش هەلی سەركەوتن و یەكلاكردنەوەی سەربازی كەمە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خواستی ئەوەی هەیە كۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئێران بهێنێت، دواتر پاشگەز دەبێتەوە و پاساو بۆ بەردەوامبوونی دەهێنێتەوە.
وەك ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی پێداوە، ئەمریكا كە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بووەتە زلهێزی جیهانی، لە هەموو جەنگێكدا ڕوبەڕووی ئەو پرسیارە قورسە دەبێتەوە، كە چۆن كۆتایی بە جەنگ بهێنێت و لێی بكشێتەوە.

ئەندرۆ هۆهن یەكێكە لە گەورە شیكەرەوانی دامەزراوەی ڕاند بۆ توێژینەوەی تایبەتی ئەمنیی، پێی وایە ئەمریكا سەرقاڵی شەڕی وجودی نییە، كارتەر مالكاسیا كە ڕاوێژكاری فەرماندە باڵاكانی ئەمریكا بووە لە ئەفغانستان دەڵێت، ئەوەی ئێستا فەرماندەكانی ئەمریكا دەیانزانی ئەگەر ئەوكات بیانزانیایە زۆرێكیان بە پێداگریی زیاترەوە داوای كشانەوەیان لە ئەفغانستان دەكرد.
وەك ئەو ڕاوێژكارە دەڵێت، دوودڵی كشانەوە لە ئەفغانستان لە كاتێكی زوودا، بەهۆی ئەوەبووە سوپای ئەمریكا لەپێناو بردنەوە شەڕ دەكات.
بەڵام جەنگ دوای دەیەیەك لە كوشتنی ئوسامە بن لادن درێژەی كێشا، بەهۆیەوە 868 سەربازی تری ئەمریكا كوژران، بەڵام فەرماندەكانی ئەمریكا هەستیان دەكرد كە بەرەو شكست دەڕۆن.
پێنجەمین ساڵیادی كشانەوەی لەناكاوی ئەمریكا لە ئەفغانستان لەكاتێكدایە، لە 28 ی شوباتی 2026 ەوە بۆ پشتیوانی ئیسرائیل خۆی لە جەنگی ئێرانەوە گلاندووە، لەگەڵ چوونە ناو مانگی حەوتەم هێشتا هەردوولا گورز ئاڕاستەی یەكتر دەكەن.

لەم هەفتانەی دواییدا ئەمریكا لەبری هێرشی سەربازیی پەنای بۆ جەنگی ئابوری برد، هەرچەندە چەندین مانگە پاكستان و قەتەر و عوممان لە هەوڵدان بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێكان و لە حوزەیرانی ئەمساڵ لێكتێگەیشتن ئیمزاكرا بۆ كۆتایی هێنانی یەكجاری بە ململانێكان، بەڵام تائێستا هەوڵەكان بێ ئەنجامبوون.
جەنگی ئێران ناڕەزایەتییەكی ناوخۆی توندی لە ئەمریكا لێكەوتووەتەوە، پێت هێگسەس كە خۆی لە جەنگی عیراق و ئەفغانستان بەشداری كردووە، لە سەرەتاوە بەڵێنیدا ئەم جەنگە جیاواز بێت لەوانی پێشوو، بەڵام وەك نیویۆرك تایمز دەڵێت ئێستا ئەویش بێهیوا و توڕەیە.

ئێستا هەمان كێشە ڕوبەڕووی سوپای ئەمریكا دەبێتەوە كە لە ئەفغانستان تووشی بوو، هێزە چەكدارەكانی ئێران هاوشێوەی تاڵیبان شەڕی مانەوە دەكەن، بەڵام بەلایەنی ئەمریكاوە مەترسییەكەی شتێك لە دەستپێكی جەنگ كەمترە، تێچووی كشانەوەیە.
ئێستا كە سەركردە و فەرماندەكانی ئەمریكا لەبەردەم چەند بژاردەیەكدان، پرسیارە قورسەكە ئەوەیە، بۆچی بڕیاری كشانەوە ئەوەندە قورسە سەرەڕای ئەوەی هەست بەوە دەكەن یەكلاكردنەوەی جەنگەكە قورسە؟
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
-
چوارچێوەی هەماهەنگی و زەیدی لەسەر یەکلاییکردنەوەی تەواوکاریی کابینەی حکومەت و ناردنی کاندیدەکان بۆ پەرلەمان ڕێککەوتن
|
-
لە نێوان پلانی جەنگ و ئاشتیدا؛ تاران و واشنتن لە بەرامبە بژارە قورسەکاندان
|
-
بەرپرسی نوسینگەکەی جومەیلی ملیاران دینار و ملیۆنان دۆلاری بە گەندەڵی کۆکردووەتەوە
|
-
لە 31ی ئابەوە تا گرتنی گەنجانی خانەقین؛ کاتێک ململانێی ناوخۆیی ئاسایشی نەتەوەیی کورد فەرامۆش دەکات
|
-
پرسی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان؛ لە نێوان هۆشدارییەکانی "هەژماری من" و چاوەڕوانییدا
|
-
مەترسیی چەکی ئەتۆمیی ئێران؛ ترەمپ هێڵە سورەکان دەستنیشان دەکات و سوپای ئەمریکاش تووشی فشاری ستراتیژی دەبێت
|
-
ئەمساڵیش کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنایەت
|
|
|
|