2026-09-01
191 جار خوێنراوەتەوە
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی سوریا بۆ دیاریکردنی تەنیا سێ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ خوێندنی زمانی کوردی، شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی لە لایەن پارتە سیاسییەکان، زانکۆ و ڕێکخراوە پەروەردەیییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لێکەوتووەتەوە.
ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن ۱۰ لایەنی سیاسییەوە
لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، ۱۰ پارت و لایەنی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی سوریایان ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، دیاریکردنی سێ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بە واتای "خوێندن بە زمانی دایک" نایەت، بەڵکو بەردەوامیی سیاسەتی ئینکارکردن و پەراوێزخستنی زمانی کوردییە. لایەنەکان داوایان کرد مافی خوێندن بە زمانی دایک لە دەستووری نوێی سوریادا بە گەرەنتی جێگیر بکرێت.

هەڵوێستی زانکۆی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوەکان
زانکۆی ڕۆژئاوا، لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختی کردەوە ئەم بڕیارە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستمە پەروەردەیییەیە کە ماوەی ۱۲ ساڵە لە ناوچەکەدا کاری پێ دەکرێت. زانکۆکە پێشنیاری پەیڕوکردنی "سیستەمی دووزمانی" کرد تاوەکو بابەتە زانستییەکان بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بخوێندرێن و کوردی نەکەرێتە وانەیەکی لاوەکی.
ڕێکخراوی کۆنگرە ستار، باسی لەوە کرد کە خوێندن بە زمانی دایک مافێکی بنەڕەتییە و نابێت بکەرێتە قوربانیی مامەڵەی سیاسی، هاوكات هۆشداریدا لە لێکەوتە دەروونی و پەروەردەیییە نەرێنییەکانی ئەم بڕیارە لەسەر ئەو منداڵانەی ساڵانێکە بە زمانی دایک خوێندوویانە.
گردبوونەوەی مامۆستایان: لە شاری حەسەکە، مامۆستایان لەبەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داوایان کرد حکومەت لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە و زمانی کوردی وەک زمانێکی سەرەکی بهێڵێتەوە.

پاشخانی بڕیارەکە و پێشهاتە سیاسییەکان
دوای چەندین دەیە لە قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە سیستەمی فەرمیی سوریادا، بڕیار بوو لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە چوارچێوەی مەرسوومی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٦دا زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی لە قوتابخانەکانی ڕۆژئاوا و ناوچە کوردنشینەکان بخوێندرێت، بەڵام تەنیا بە تەرخانکردنی سێ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدا دەبن کە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، جەختی لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق و پاراستنی مافەکانی کورد کردبووەوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی ئابی ئەمساڵدا هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشقەوە ڕاگەیەندرا.
-
دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد
|
-
وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟
|
-
مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان
|
-
لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە
|
-
کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
|
-
کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"
|
-
شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە
|
-
"سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن
|
-
لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟
|
|
|
|